
خه‌بات-ئه‌حمه‌د هه‌ولێری
ئه‌م وه‌رزه خولی نایابی كوردستان به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی هات و یانه‌ی ئاكرێ بووه پاڵه‌وانی خولەكە بۆ وه‌رزی 2023-2024، پاڵه‌وانبوونی یانه‌یه‌كی وه‌ك ئاكرێ هه‌میشه نهێنییه‌كی له‌پشتدا هه‌بووه كه‌ئه‌نجامێكی ئاوا گه‌وره له نێو یانه به‌هێزه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و تیشك خسته سه‌ر ئاستی یانه‌كه له خولی كوردستان و چۆنێتی به‌ده‌ستهێنانی ناسناوی خولی نایابی كوردستان، لاپه‌ڕه‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامەی خه‌بات دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هه‌ژار سابیر میكائیل ڕاهێنه‌ری یانه‌ی وه‌رزشی ئاكرێ سازدا.
سەرەتا ڕاهێنەری یانەی ئاكرێ گوتی: سوپاس بۆ خودا ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه‌مان به قۆناغێكی باش تێپه‌ڕی و توانی له نێو زۆرترین یانه به‌هێزه‌كانی خولی نایابی كوردستان، پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنین، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌مینجاره یانه‌ی ئاكرێ توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته گه‌وره‌یه به‌هیمه‌تی هانده‌ران و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه و كۆشش وماندووبوونی یاریزانه‌كان پله‌ی یه‌كه‌می خولی نایابی كوردستان به‌ده‌ستبهێنێت و هه‌میشه شانازی به‌م ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییه گرنگ و مێژووییه ده‌كه‌ین.
دوای به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامێكی له‌مشێوه‌یه و بوون به‌پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان و خه‌ڵات نه‌كردنیان له‌لایه‌ن هیچ كه‌س ولایه‌نێكی وه‌رزشیی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م ڕاهێنه‌ره گوتی: تا وه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێك خه‌ڵاتی نه‌كردووین، به‌ڵام به‌ڵێنیان پێداوین به‌مزووانه سه‌رجه‌م ستافی تیپه‌كه خه‌ڵات بكه‌ن.
هاوكات له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا هەژار سابیر زیاتر گوتی: هه‌موو ڕاهێنه‌ره‌كانی نێو خوله‌كه زۆر جاران باسیان له سته‌م وهه‌ڵه‌ی زه‌قی ناوبژیوانان ده‌كرد، به‌تایبه‌تی دوای یارییه‌كان له رێگه‌ی ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان گله‌ییه‌كانیان ئاراسته‌ی ناوبژیوانان و یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆیپی پێی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام من به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی خوله‌كه تا كۆتایی هیچ گله‌یی و قسه‌ی نه‌شیاوم به‌رامبه‌ر برایانی ناوبژیوانان نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو ته‌نها بیرمان له‌پلان وشێوازی یاریكردنی تیپه‌كه‌مان ده‌كرد كه چۆن بتوانین یاری له دوای یاری په‌ره به‌ئاست وتوانای خۆمان بده‌ین، نه‌ك خۆمان به‌شتی لاوه‌كی، ڕه‌خنه‌گرتن سه‌رقاڵ بكه‌ین، هه‌میشه زۆر له‌ڕاهێنه‌ره‌كانمان له‌كاتی شكستهێنانیان له‌یارییه‌كاندا، ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵه‌كانی خۆیان ده‌خسته سه‌ر ئه‌ستۆی ستافی ناوبژیوانان. هه‌ر له‌باره‌ی تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاكرێ و مانه‌وه‌ی بۆ وه‌رزێكی دیكه ئه‌و ڕاهێنه‌ره بۆ ئه‌مه‌ش گوتی: تا ئه‌و كاته هیچ شتێك سه‌باره‌ت به‌گرێبه‌سته‌كه‌م باس نه‌كراوه، بۆ مانه‌وه‌م له‌گه‌ڵ تیپه‌كه، ئه‌مه‌یان ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه بڕیار ده‌دات .
دواجار له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی وه‌ك باشترین ڕاهێنه‌ری خولی نایابی كوردستان ڕاهێنه‌ر هه‌ژار سابیر به‌زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه گوتی: هه‌ر ده‌ستكه‌وتێكی وه‌رزشی گرنگ كه به‌ده‌ستم هێناوه، به‌هه‌وڵ و پشتیوانی خوای گه‌وره بووه، بۆیه سوپاسی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌م كه‌منیان وه‌ك باشترین ڕاهێنه‌ری خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2023-2024 ده‌ستنیشانكرد، هه‌میشه ئه‌و ده‌ستكه‌وته ئه‌ركم قورس‌تر دەكات و له داهاتوودا پێویسته زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م تا بتوانم هه‌ر له لووتكه بمێنمه‌وه.