بە چاودێری پ. د. نورەدین ئیسماعیل سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی و بە ئامادەبوونی نێچیرڤان كەلاری سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان و د. هیوا كەریم سەرۆکی یەکێتی شەترەنجی هەولێر، پاڵەوانێتی شەتڕەنجی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەچوو.
پاڵەوانێتییەكەش بەسەرپەرشتی زانكۆی هەولێری پزیشكی و بەهەماهەنگی یانەی شەتڕەنجی خانزاد لە شاری هەولێر و لە هۆڵی یانەی خانزاد بەسەركەوتوویی بەڕێوەچوو.
ئەنجامی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەمشێوەیە بوو:
1-زانکۆی دهۆک، پلەی یەکەم 12 خاڵ
2-زانکۆی سۆران، پلەی دووەم 10خاڵ
3- زانکۆی تیشک، پلەی دووەم (دووبارە) 10 خاڵ