
خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر هه‌شته‌مین یارییه له‌خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هیچ بردنه‌وه‌یه‌كی تۆمار نه‌كردووه، واته 720 خوله‌ك یاری كردووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ته‌نها بۆ یه‌كجاریش بردنه‌وه‌یه‌ك له نێو یاریگا و هانده‌رانی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت، به‌تایبه‌تی یاری به‌رامبه‌ر مینا ده‌بوایه یارییه‌كه له‌به‌ژه‌وه‌ندی خۆی كۆتایی بهێنابوایە و متمانه و دڵشكاوی هانده‌ران له‌گه‌ڵ تیپه‌كه ئاشت بكاته‌وه، به‌ڵام له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش یانه‌ی هه‌ولێر دووباره و سێ باره شكستی هێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری هه‌ولێر و مینا، كاتێك مینا به دوو گۆڵ پێش هه‌ولێر كه‌وت، هانده‌ران پۆڵ پۆڵ یاریگاكه‌یان جێده‌هێشت، به‌راستی دیمه‌نێكی ترسناك بوو، دوای دۆڕاندنی یانه‌كه خه‌مناكی و بێزاری له ڕووخساری هانده‌ران ده‌بیندرا، هه‌ر دوای یارییه‌كه هانده‌ران و هه‌وادارانی یانه‌كه له‌نزیكه‌وه ڕاو بۆچوونی خۆیان بۆ ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌رده‌بڕی و هه‌ریه‌كه سه‌رنج و تێبینیه‌كی له‌سه‌ر ئیداره و خودی تیپه‌كه هه‌بوو، بێگومان هه‌ر هه‌مووانیش به‌توڕه‌یی و هه‌ڵچوونه‌وه ڕاو بۆچوونه‌كانیان ده‌رده‌بڕی كه‌ئه‌مه‌شیان زۆر مانا و شتی دیكه هه‌ڵده‌گرێت، بۆیه كات ماوه تا برینه‌كان به‌زانستی و ژیرانه سارێژ بكرێت، پێویسته چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ئه‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بدۆزرێته‌وه، ناكرێت یاری له‌دوای یاری ئاستی یانه‌كه به‌ره‌و خراپتر بڕوات، بۆیه پێویسته هه‌رچی زووه شكۆی یانه‌كه بگه‌رێته‌وه و ئیتر شكۆی یانه‌كه له‌مه زیاتر نه‌شكێندرێت.
بێگومان شكست و ئاست نزمی يانه‌كه نه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر شاری هه‌ولێر دروست ده‌كات، به‌ڵكو به خراپ بۆ كۆی وه‌رزشی كوردستان ده‌شكێته‌وه و زۆرینه‌ی وه‌رزشكارانی كوردستان بێهیوا ده‌كات و ته‌مه‌نی ئه‌و داگیركاری و قۆرخكارییانه‌ی نێو یانه‌كانی دیكه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان زیاتر درێژ ده‌كاته‌وه، لای هه‌مووان ڕوون و ئاشكرایه كه‌یانه‌ی هه‌ولێر شكۆی پایته‌ختی هه‌رێمه, بۆیه زوومه‌كان زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و یانه‌یه ده‌بێت، چونكه هه‌ولێر جیاوازه و هیوای هه‌رێمێكه و هه‌مووان چاویان بڕیوه‌ته‌وه ئه‌و یانه‌یه، له كۆتاییدا خوازيارين يانه‌ی دایك نموونه‌یه‌كی جوان پێشكه‌ش بكات، ناكرێت لاواز ده‌ربكه‌وێ، ئەوەی ڕوودەدات بەرپرسانی یانەكە لە سەرۆكەوە تا دواترینیان بەرپرسن لەم دۆخەی بەسەر یانەكەدا دێت.