ئێلێنۆرا فۆرنیا خانمە هونەرمەندی فەرەنسی
خەبات: پەریهان عومەر:- ئێلێنۆرا فۆرنیا (eléonore fourniau)خاتوونە هونەرمەندێكی فەڕەنسییە و ماوەی چەندان ساڵە بە كوردی گۆرانی دەڵێت، تازەترین كاری هونەریشب ئەلبوومێكە بە زمانی كوردی بڵاوی كردۆتەوە، ئێلێنۆرا فۆرنیا كە ئێستەدا نیشتەجێی باكووری كوردستانە، گرنگییەكی زۆر بە هونەر و كولتوور و جیۆگرافیای كوردستان دەدات، لە ساڵی 2010 چووەتە ئیستانبوڵ، لەوێدا دەستی بە فێربوونی میوزیكی توركی كرد. ئاماژەش بەوە دەكات لەوێدا چەند كەسێكی كوردی ناسیووە و بەیەكەوە گرووپی ئیزمان یان پێكهێناوە و بەم جۆرە بە میوزیكی كوردی ئاشنا بووە و دەستیان پێ كردووە، لەبارەی سەرەتای گرنگیدان و فێربوونی زمانی كوردی ئێلێنۆرا باسی لەوە كردووە، وانەی زمان و میوزیكی كوردیی وەرگرتووە، بە هەوڵی خۆی فێری زمانی كوردی بووە. بەهۆی دەنگبێژە كوردەكانیشەوە عاشقی هونەر و گۆرانیی كوردی بووە.