سوپای ئیسرائیل بەیانیی ئەمڕۆ دەروازەی رەفەحی لەنێوان کەرتی غەززە و میسر کۆنترۆڵکرد و، ئاڵای ئیسرائیلی تێدا بەرزکردەوە. 

سوپای ئیسرائیل بە تانکەوە چووە دەروازەکەی باشووری کەرتی غەززە و بە گوێرەی میدیای فەلەستینی، 20 پۆلیسی دەروازەکەی کوشتووە.

دەستەی دەروازە سنوورییەکانی غەززە رایگەیاند، بەو هۆیەوە هاتووچۆ لە دەروازەکەوە بە تەواوی راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ژمارەیەک ڤیدیۆ بڵاوکرانەوە کە ساتی گەیشتنی تانکەکانی ئیسرائیل پێشاندەدەن.

سوپای ئیسرائیلیش پشتڕاستیکردەوە؛ دەروازەی رەفەحیان لە دیوی غەززەوە کۆنترۆڵکردووە.