میدیاکانی کەتەلۆنیا دووپاتی دەکەنەوە کە بژاردەی کیمیچ هێشتا لە ڕاداری بەرشەلۆنەدایە و گرێبەستەكەی ئەو یاریزانەش لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێ دیت و ئەگەرەكان زۆرن بۆ فرۆشتنی كیمیچ، کیمیچ بژاردەیەکی سەرەکییە بۆ چاڤیی ڕاهێنەری بەرشلۆنە، کە لە خۆیدا دەبینێت چی پێویستە بۆ بەهێزکردنی هێلی ناوەڕاستی یانەكەی، کە بارسا لەم وەرزەدا بەهۆیەوە زیانێکی زۆری پێگەیشت، بۆیە بەرشلۆنە واز لەو یاریزانە ناهێنێت تا نەیباتە ڕیزەكانییەوە.