یاریزانی خولی عێراق یوسرا ئیبراهیم
خەبات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- هه‌فته‌ی ڕابردوو كچه یاریزانی ئافره‌تانی دهۆك له‌خولی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی كچان به‌باشترین یاریزانی خوله‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق ده‌ستنیشانكرا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته و تیشك خسته سه‌ر ژیانی ئه‌م كچه یاریزانه ئاست به‌رزه لاپه‌ره‌ی وه‌رزشی ڕۆژنامەی خه‌بات دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ یاریزان یوسرا ئیبراهیم حه‌سه‌ن ئەنجامدا.
سه‌ره‌تا یوسرا خان له‌باره‌ی چۆنیتی ئاشنابوونی به‌دونیای وه‌رزش گوتی: وه‌ك هه‌ر یاریزانێك سه‌ره‌تا له قوتابخانه‌كان ده‌ستم به‌وه‌رزش كرد، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی یاریكردنم له یانه‌كان، یه‌كه‌م یانه یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر بوو كه یاریم تێدا ئه‌نجام دا، دواتر بۆ یانه‌كانی زه‌ورا و ئافره‌تانی دهۆك و زانكۆی سه‌لاحه‌ددین و یانه‌ی نه‌فتی شیمال یاریم كردووه، دوا یانه‌یش یانه‌ی نه‌فتی شیمال بوو له‌خولی كچانی یانه‌كانی عێراق یاریم بۆ كرد.
هه‌ر له‌باره‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وته وه‌رزشییانه‌ی كه به‌ده‌ستیهێناوه له‌گه‌ڵ كچانی یانه‌ی دهۆك، خاتوو یوسرا گوتی: به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م وه‌رزه توانیمان له‌خولی فوتساڵی كچانی كوردستان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنین و ببینه پاڵه‌وانی خوله‌كه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م وه‌رزه دوای كۆتایی هاتنی خولی فوتساڵی كوردستان، ڕوومكرده یانه‌ی نه‌فتی شیمال له‌گه‌ڵ ئه‌م یانه‌یه توانیم به‌شداری له‌خولی كچانی یانه‌كانی عێراق بكه‌م و خۆشبه‌ختانه پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌مان به‌ده‌ستهێنا، هه‌ر به‌هۆی ئاست به‌رزی و پێشكه‌ش كردنی یارییه‌كی باش و به‌هێز، له‌لایه‌ن یه‌كیتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق به‌باشترین یاریزانی خوله‌كه ده‌ستنیشانكرام.
له‌باره‌ی خۆشترین و ناخۆشترین ئه‌و یارییانه‌ی كه‌ئه‌نجامیان داوه خاتوو یوسرا بۆ ئه‌م پرسه‌ش گوتی: خۆشترین یاریمان ئه‌و كاته بوو كاتێك له‌یارییه‌كان بردنه‌وه‌مان تۆمار ده‌كرد، هه‌روه‌ها ناخۆشترین یاری به‌رامبه‌ر كچانی قوه‌ی جه‌وییه بوو له یاری كۆتایی خولی كچانی عێراق، له كۆتا خوله‌كانی یارییه‌كه گۆڵی بردنه‌وه‌مان لێ تۆمار كرا له پله‌ی یه‌كه‌می خولی كچانی یانه‌كانی عێراق بێبه‌ش بووین.
هەروەها گوتیشی: زۆر سوپاسی ڕاهێنه‌ر شێروانه محمه‌د ده‌كه‌م، ناوبراو سه‌ره‌تا زۆر له‌گه‌ڵمدا ماندوو بوو، تا له‌رێگه‌ی ئه‌و گه‌یشتمه ئاواتەكانی خۆم، هه‌میشه به‌رده‌وام خۆم به‌قه‌رزای ئه‌و ڕاهێنه‌ره ده‌زانم، چونكه ئەو بووه هۆكاری ئاست به‌رزی و یاریكردنم له چه‌ندین یانه‌ی ئاست به‌رزی كوردستان و عێراق.