کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، بەر لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ كە ئەمشەو ڕووبەڕووی یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەبێتەوە، متمانەی خۆیان دەربڕی بەوەی یارییەكە دەبەنەوە، مباپێ لە میانی بەشداریکردنی لە یارییەکی بانگەشەکردندا لە پاریسی پایتەخت، گوتی: دڵنیاین و دڵنیاین کە بە گۆڵێک قەرەبووی دۆڕانەکە دەکەینەوە، هەروەها سەردەکەوین بۆ یاری کۆتایی.
کیلیان لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی لۆپاریسیان زیاتر گوتی: ئێمە بە باشی ئاگاداری فشارەکانین و ئەمانە ئاسایین، بەتایبەتی کە یارییەكە پەیوەندی بە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگەوە هەیە، کە ئەمەش شتێکی کەم نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، مێژووی یانەکە لە چامپیۆنزلیگیشدا ناتوانرێت چاوپۆشی لێبکرێت، بەڵام هاندەرانمان دڵنیا دەكەینەوە كە یانەكەمان ئارام و ئامادەیە بۆ یارییەكەی ئەمشەوە، شتەکان بە باشی بەڕێوەدەچن، منیش لەسەر ئاستی کەسی و پیشەگەرانە بەتەواوی ئامادەم.
ئەستێرە پاریسییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: هەمیشە گوێم لە منداڵەکان دەبێت کە داوای بردنەوەمان لێدەکەن، ئەم بارودۆخانەش بەسوودن بۆ گەشەکردن لەسەر ئاستی کەسی، دڵنیام کە بە مەزاجێکی باشەوە دەچمە ناو یارییەکەوە، کیلیان مباپێ جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەم بەرگری لە ڕەنگەکانی تیپەکەم بکەم و سەرکەون بۆ یاری کۆتایی.