
خەبات- تریفە ئازاد
هەموو سنوور و ناوچەكانی كوردستان جێگای خەبات و بەر خودان و قوربانی دانی پێشمەرگە بوونە بۆ ئەوەی كوردستان ئازاد بێت و كورد بگات بە مافە ڕەواكانی خۆی, بۆ زیندوو ڕاگرتنی یادی شەهیدان و قوربانیدانی خەڵكی دەڤەرەكە , بەئامادەبوونی دكتۆر پشتیوان سادق ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارێزگای هەولێرو ئاری نانەكەلی ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 16 ی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان و كارگێڕانی لق و بەرپرسی لێژنە ناوچەكان و بەرپرسانی حزبی و حكومی و لەشكری و مامۆستایانی ئایینی و كەسایەتی و ژمارەیەكی زۆر لەهاونیشتمانیانی دەڤەرەكە لە سنوری دەشتی هەولێر مەراسیمی یادكردنەوەی
بۆردومان و كۆمەڵكوژی هاوڵاتیانی هەردوو گوندی چاڵەگردەڵەو جل بەسەر بەرێوەچوو كە لە 7\3\1985 ئهنجامدراو كە بووە هۆی شەهیدبوونی 39 هاونیشتمانی بێتاوان و برینداربوونی 27 ی دیكە.
دكتۆر پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان لە مەراسیمەكەدا ئاماژەی بە ڕۆڵ و خەباتی خەڵكی ئەم دەڤەرە كرد و ڕایگەیاند: خەڵكی ئەم دەڤەرە لە مێژووی بزاڤی ڕزگاری خوازی كورد بە بیر و باوەڕێكی بەهێزی كوردایەتی و خۆشەویستی خۆشەویستی دژی زوڵم و ستەم و ژێر دەستی راوەستان و هەمیشە ئەم ناوچەیە شوێنێكی ئارام و ئەمین بووە بۆ هێزەكانی پێشمەرگە , هەرچەندە یادی كارەسات و دڵ تەزێن دەكەینەوە بەڵام لە سایەی خەبات و خۆێنی ئەم شەهیدانە و هەزاران شەهیدی تر لە ڕێگای ئازادی گەلەكەمان كە ئەمڕۆ خاوەن قەوارەیەكی سەربەخۆین ئەمەش گەورەترین دەستكەوت بوو بۆیە ئەركی هەمووانە پارێزگاری لەم دەستكەوتانە بكەین كە بە خوێنی ئەو شەهیدانە و هەزاران شەهیدی تر بە دەست هاتوون, ئەوەی لە توانای ئێمە دابێت خزمەتی ئەو دەڤەرە خۆشەویستەدەكەین هەمیشە هاوكار و پاڵپشتی خەڵكی ئەو سنورە دەبین بۆیەلەم یادە بەڵێن دەدەین كە بەردەوام دەبین لەسەر ڕێباز و خەباتی ئەو پێشمەرگانەی كە گیانی خۆیان خاكی پیرۆزیان ئازاد كرد.
ئاری نانەكەلی، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی لقی 16ی هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەیامێكدا ڕۆشنایی خستەسەر چۆنیەتی بۆردومانكردن و كۆمەڵكوژی هاوڵاتیانی سڤیلی گوندی جل بەسەرو چاڵەگردەڵەو ئازیانەو قەشقەو سۆفی برایم و گوندەكانی دەوروبەری لەدەشتی هەولێر لەكاتێكدا خەڵكی ئەو دەڤەرە 39 ساڵ لەمەوبەر ژیانێكی ئاسایی و سادە دەژیان ڕژێمی ئەوكاتەی عێراق لەڕێگای پێشكەوتووترین فڕۆكەی ئەو سەردەمەوە كەوتە وێزی هاونیشتمانیان و لەئەنجامدا بووە هۆی شەهید بوون و برینداربوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاوڵاتیان , ئەمڕۆ لەئاست گەورەیی ئەو كارەساتەی دەشتی كاكی بەكاكی هەولێرو دانیشتوانە تێكۆشەرەكەی كە لەقۆناغە جیاجیاكانی خەباتی ڕزگاری نیشتمانیداو بەتایبەتی لەسەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلول هێزی دەشتی هەولێر رۆڵی گرنگ و پێشەنگیان بینیوە لەو دەڤەرەداو خەڵكی دڵسۆزو نیشتمان پەروەری ئەو گوندانەو دەوروبەری بەخوێن و خەبات و ماندووبوونی رۆڵەكانیان بەرگرییان لەشكۆی نیشتمان و نەتەوەكەیان كردووە , بۆیە لێرەدا دووپاتی دەكەینەوە هەموو تواناكانمان خستۆتەگەڕ بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاوڵاتیانی ئەو دەڤەرەو تەواوی كوردستان.
لە سەرەتا یوسف مەعروف دانیشتووی گوندی چاڵە گردەڵە كە لە كاتی بۆردومانەكە شایهتحاڵ بوو گوتی: زۆرینەی خەڵكی دەڤەرەكەو دانیشتوانی هەردوو گوندی چاڵەگردەڵەو جل بەسەر پارتی بوون و پەیوەندییەكی بەهێزو تووندوو تۆڵمان لەگەڵ پێشمەرگەو شۆڕش هەبوو , زۆربەی جاران دەهاتنە لای باوكم و چونكە خەڵكی ئەو دەڤەرە هیچ كاتێك ئامادەبوون پشت لەشۆڕش بكەن و سەر بۆ ویست و داواكارییەكانی ڕژێمی بەعس و بەكرێگیراوەكانیان نەوی بكەن هەربۆیە ڕژێم لەتۆڵەی ئەمەدا ڕق و توڕەیی خۆی بەسەر خەڵكی دەڤەرەكە ههڵڕشت و ئەو كارەساتە دڵتەزێنەی لێكەوتەوە كە لەكۆی 16 ئەندامی خێزانەكەمان پانزەمان شەهیدوو برینداربوو .
هەروەها جابر لەتیف دانیشتوی گوندی جل بەسەر كە خۆی لە نێو ڕووداوەكە بووە وەك باسی لێوە دەكات باوكیان لە پێش چاو شەهید كردووە دەڵێت : ئەو ڕۆژەی هەلیكۆپتەرەكانی ڕژێم گەیشتنە سەر ناوچەكە خەڵكی ئەو سنوورە وەكو هەموو ڕۆژانی دیكە خەریكی ژیانی ئاسایی خۆیان بوون كەچی هەلیكۆپتەرەكان بەبێ بەزەییانە كەوتنە وێزەی خەڵكی سڤیل و بەدڕندانەترین شێوە ئاگرو ئاسنیان بەسەر هاوڵاتیاندا باراند و تەنانەت دەستیان لەمەڕوو ماڵات و ئاژەڵیش نەپاراست و خوێنی هەموانیان بەیەكەوە تێكەڵ بەخاكی پیرۆزی كوردستان كرد , ئەو دیمەنانە هەرگیز لەبیرم ناچنەوە كاتێك بەبەرچاوی خۆمەوە باوكم شەهید بوو كە تاكە تاونی ئێمە كوردبوون بوو .
عوسمان زاهیر دانیشتووی گوندی چاڵەگردەڵە گوتی : خەڵكی ئەم دەڤەرە كەسانی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر بوون و هیچ جاسوس و پیاو خراپێكیش لەناوچەكەدا بوونی نەبوو ئەمە جگەلەوەی چەندین كەس لەلاوەكانی ئەم گوندانەو دەشتی هەولێر چەكی شەرەف و پێشمەرگایەتیان كردبووە شان بۆ بەرگریكردن لەنیشتمان و نەتەوەكەمان كە ئەمڕۆ ئێمە و هەموو خەڵكی كوردستان شانازی بەشەهیدەكانمان و ئەو دەسكەوتانە دەكەین كە لەسایەی خوێنی شەهیدانی ئەو كارەساتە دڵتەزێنەی ناوچەكەمان و تەواوی شەهیدانی كوردو كوردستان بەدیهاتوون .
ئیدریس فاتێ محەمەد یەكێی ترە لە دانیشتووی گوندی جل بەسەر كە لە ڕووداوەكە خۆی لەگەڵ بووە ڕایگەیاند: رژێمی بەعس دوژمنێكی سەرسەختی تەواوی گەلی كوردبوو بەهەموو توانایەكیەوە هەوڵی سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی میللەتەكەمانی دەدا , ئەم دەڤەرەش ناوچەیەكی ئازاد كراوبوو لانەی پێشمەرگەو پشتوو پەنای شۆِڕشی كوردو بزاڤی رزگاریخوازی گەلەكەمان بوو تەنانە پێشمەرگەی هەموو حزبەكان بۆ پشوو وەرگرتن ڕوویان لەناوچەكەی ئێمە دەكرد چونكە ڕژێم بەهیچ شێوەیەك نەیدەەتوانی كۆنترۆڵی ئەم دەڤەرە بكات هەربۆیەشەوە پەنای بردە بەر قێزەونترین رەفتارو چەندین هاووڵاتی لەژن و منداڵ و پیاوی بەساڵا چووی كۆمەڵكوژ كرد .
غەوس عەبدولقادر دانیشتووی گوندی چاڵەگردەڵەیەكێكە لەوانەی كە خۆی ئەو دیمەنە جەرگ بڕەی بینوە وەك شاهێدێك بۆ مێژوو دەڵێت : ئەو كارەساتە ئەو ڕۆژە بەسەر خەڵكی گوندەكانی ئەو دەڤەرە داهات دیمەنێكی ئەوەندە ئازار بەخش بوو جەنازەی شەهیدەكان لەگەڵ لاشەی مەڕو ماڵاتەكان تێكۆڵاوی یەكتری بووبوون بەجۆرێك هەلیكۆپتەرەكانی رژێم دەستیان لەهیچ شتێك نەدەپاراست وەك ئەوەی رشتی خوێنی خەڵكی كورد حەڵاڵ بێت بۆیە لەرێگای بۆردومانەكانەوە خانووەكانی ئەو گوندانەیان بەسەر ژن و منداڵ و بەساڵاچواندا رووخاند.
لە كۆتایشدا عەبدوڵا محەمەد دانیشتووی گوندی چاڵەگردەڵە ئەو هەتا ئێستا دەنگی ئەو كۆپتەرە نەگریسانەی لە گوێی دا دەزرینگایەوە گوتی: لە سەرەتا كۆپتەرەكان بەپلانێكی بەرزەوە هەوڵیان دا ئێمە هەموو لەدەوری یەكتری كۆبكەنەوەو دواتر ئاگر بارانیان كردین بۆ ئەوەی زۆرترین لەئێمە شەهیدوو بریندار بكەن كە ئەنجامەكەشی هەروابوو , ئەو رۆژە رۆژێكی هێندە سامناك و ناخۆش بوو تەنانەت كەس نەیدەتوانی فریای كەسی دیكە بكەوێت لەكاتێكدا خزم و كەسەكانمان بەبەرچاوی خۆمانەوە شەهید دەبوون دیمەنی ئەو ڕۆژانە ئێستاش دێنەوە یادم بۆیە ئێمەیان وا لێكرد تەنها لە بەر ئەوەی كورد بووین بۆیە ئەمرۆ دەبێت شانازی بە كورد بوونی خۆمان بكەین.