
خه‌بات- سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین
له‌شاری ناسرییه پاڵه‌وانێتی پایسكیلسواریی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 30 یانه سه‌ركه‌وتووانه به‌رێوه‌چوو.
به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی پایسكلسواری عێراق له‌شاری ناسرییه پاڵه‌وانێتی پایسكیلسواری یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی كوڕان وكچانی لاوان وپێشكه‌تووان به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ی 2 رۆژی خایاند .
ئه‌نجامی پێشبڕكێكان له‌سه‌ر ئاستی كچان یانه‌ی كاره‌با پله‌ی یه‌كه‌م ، یانه‌ی قه‌ڵا پله‌ی دووه‌م، یانه‌ی زیقار پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌باره‌ت بە به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی پایسكلسواری یانه‌كانی عێراق، زانا خەسرەو ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی قه‌ڵا گوتی: به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی دووه‌می پایسكلسواریی عێراق، خۆی له‌خۆیدا ئه‌نجامێكی گه‌وره و دڵخۆشكه‌رە، یانه‌كه‌مان له‌كۆی 20 یانه‌ی به‌شداربوو، توانی ئه‌نجامێكی به‌رز به‌ده‌ست بهێنێت و به پله‌ی دووه‌می یانه‌كانی عێراق بگه‌ڕێته‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هەروەها گوتی: پاڵه‌وانێتییە‌كه له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه به‌هێز و ئاست به‌رزبوو، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری یاریزانانی كوڕ و كچ به‌شداریان تێدا كردبوو، له‌هه‌مووشیان گرنگتر، یانه‌ی قه‌ڵا تاكه یانه‌ی كوردستان بوو له‌سه‌ر ئاستی كچان كه‌توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته گرنگه به‌ده‌ست بهێنێت.
هاوكات له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا ئه‌و ڕاهێنه‌ره گوتی: پێشبڕكێیه‌كه له‌سه‌ر ئاستی پێشكه‌وتووان و لاوانی كچان به‌ڕێوه‌چوو كه ماوه‌ی 24 كم تاكی دژی كات بوو.
پێویسته بگوترێ پاڵه‌وانێتییەكە به‌چوار قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، قۆناغی یه‌كه‌م له‌شاری به‌غدا به‌ێوه‌چوو، قۆناغی دووه‌میش له‌شاری ناسرییه ئه‌نجامدرا، بڕیاره قۆناغی سێیه‌م له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.