ئێوارەی دوێنێ هەینی بە درۆن هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە شارەدێی قادر كەڕەم و بەهۆیەوە زیانی گیانی كەوتەوە.
ڤیدیۆ.. ساتی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر:-
وەک لە تۆماری کامێراکە دەردەکەوێت، کاتژمێر 18:43 خولەکی ڕۆژی 26ی نیسانی 2024 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ڕاستەوخۆ لەو شوێنە دەدات کە کۆمەڵێک کرێکاری کۆمپانیای دانەغاز کاری تێدا دەکەن.