دۆڕانەكەی مان سیتی بەرامبەر ڕیال مەدرید بەردەوام لێرەو لەوێ باسی لێدەكریت و هەركاتێك گواردیۆلا ڕووبەڕووی ڕۆژنامەنووسیك دەبیتەوە، پرسیاری ئەو دۆڕانەی لیدەكریت، گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی لەوڵامی ئەمانەدا دەڵێت: هەموو شتێکمان کرد، هیچ پەشیمان نیم لەوەی کردوومانە، ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: ئێمە هەمیشە هەوڵدەدەین گۆڵی زیاتر دروست بکەین و گۆڵی کەمترمان لێبكرێت، چونکە ئەوە یارمەتیدەرە بۆ بردنەوە، لەبەرامبەر ڕیال هەموو شتێکمان کرد، بەڵام ئەو ڕاستییە دەڵێم كە ئەوەی بەڕیال كرا بە ئێمە ناكرێت، ئێمە ناتوانین 90 خولەك بەگری بكەین.