تۆماس توخێل، ڕاهێنەری یانەی بایرن میونشن ڕایگەیاند، ئاستی تۆماس مۆلەر، هێرشبەری یانەكە، لە ئاست چاوەڕوانییەکانیدا نەبوو، سەرەڕای ئەوەی لە کاتی بردنەوەمان بەرامبەر یونیون بەرلین لە خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، دوو گۆڵی تۆمارکرد، کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا مۆلەر (34 ساڵ) ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکەی بەرامبەر ڕیال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ، توخێل گوتی: نەخێر، ئەویش ئەوە دەزانێت کە دوو گۆڵەکە زۆر نایاب بوون، بێگومان، بەڵام ئاستەکەی زۆر باش نەبوو، هەروەها تۆخێل ئاماژەی بە ئەگەری بەشداریکردنی بەرامبەر یانەی شاهانە کرد، دواتر جەختی لەوە کردەوە کە یاریزانە دێرینەکە دەبێت زیاتر کاربکات بۆ ئەوەی چانسی خۆی بەدەستبهێنێت.