خەبات: ڕەمزی میرەكانی:- ئەلیكسەندەر ئارنۆڵد، ئەستێرەی یانەی لیڤەرپوول دووپاتی كردەوە، كە ڕكابەرە ڕاستەوخۆكەیان مانچستەر ستی، پێشینەی لە پێشبڕكێی بەدەستهێنانی نازناوی خولی نایابی ئینگلتەردا هەیە، ئارنۆڵد ئاماژەی بەوەدا، مانەوەی شەش گەڕ لەم وەرزەدا، مانای وایە مان ستی نازناوەكەی یەكلایی كردووەتەوە، جەختیشی لەوە كردەوە، ستی تیپێكی بەهێزە و جیاوازییەكەشی لە بوونی ڕاهێنەرێكی بەرچاوی وەك پیپ گواردیۆلا دایە. ئارنۆڵد لە درێژەی لە قسەكانیدا گوتی: لەم ساتەدا ئەستەمە بیر لەوە بكەینەوە، كە مان سیتی نازناوی پریمەرلیگ بەدەست ناهێنێت. گوتیشی: پێدانی پێشینە بە مانچستەر سیتی لە پێشبڕكێی خولەكەدا، كە تەنها شەش گەڕی ماوە، مانای وایە زۆر نزیكن لەوەی نازناوەكە بەدەست بهێنن، ئەوان تیپێكی سەرسوڕهێنەرن و ڕاهێنەرێكی نایابیشیان هەیە.