خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- لە شاری سلێمانی، دوا گردبوونەوەی قۆناغی کۆتایی خولی نایابی بالەی عێڕاق بە بەشداری هەریەك لە یانەکانی (غازی شیمال، هەولێر، پێشمەرگەی سلێمانی، مەسافی شیمال، بەحری) بەڕێوە دەچێت، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له دووه‌م رۆژی خوله‌كه‌دا دوو یاری گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتژمێر 1ی نیوه‌ڕۆ تیپی باله‌ی هه‌ولێر و به‌حری ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه، له‌یاری دووه‌م و له‌هۆڵی زانكۆی سلێمانی كاتژمێر 4ی ئێواره تیپی باله‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و مه‌سافی شیمال به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، شایه‌نی باسه تیپی تۆپی بالەی هه‌ولێر لە ریزبەندی دووەمی خولەکە دێت دوای یانەی غازی شیمالی پێشەنگ، وە هه‌ر یه‌ك له‌یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی، مەسافی شیمال، بەحری) لە ریزبەندی سێیەم تاکو پێنجەمی خولەکە دێن.