خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هۆزانڤانی گه‌نجی نسریای ده‌ڤه‌ری شێخان ئێستا دانیشتووی دهۆكی ڕه‌نگینه، لە دیمانەیەک بۆ خەبات باس له ئه‌زموون و نووسینی خۆی لە دونیای هۆزان ده‌كات.
*ده‌كرێ باس له هه‌نگاوی یه‌كه‌مت بكه‌ی بۆ نێو جیهانیی هۆزان نووسین؟
هه‌نگاوی من بۆ نێو ئه‌م جیهانه پڕ له خه‌یاڵە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی خوێندنی ناوه‌ندی له‌وێوه ده‌ستم كرد به نووسینی كورته هۆزان بۆ بڵاوكراوه‌ی قوتابخانه‌كه‌مان ئەو بڵاو کراوەیە ده‌رده‌چوو، ئێمه‌ش كۆمه‌ڵە قوتابیه‌ك هۆزان و بابه‌تمان بۆ ده‌نووسی.
*هۆزانه‌كانت چ شێوازێكن، زیاتر گوزارشت لە چی ده‌كه‌ن؟
هۆزانه‌كانم به چه‌ند شێوازێك ده‌نووسم، به‌ڵام زیاتر هۆزانی ئازادن، من ده‌مه‌وێت له‌ڕێگەی هۆزانی ئازاده‌وه وێنه‌یەکی جوان و درووست بخەمه به‌ر چاوی خوێنه‌ر، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه هۆزانه‌كانم باس له‌چی ده‌كه‌ن، دەتوانم بڵێم هۆزانه‌كانم گشت گیرن، به‌ڵام جاری واش هه‌بووه خوێنه‌ر پێی گوتوومه بۆ چی هۆزانه‌كانت زیاتر باس له ڕه‌شبینی ده‌كه‌ن؟ به‌ڵام من خۆم ئه‌مه وانابینم.
*چ عەشقێك پێویسته بۆ هۆزانڤان تا بتوانێ له دڵه‌وه هۆزانەکانی بنووسێت؟
پێموایه نه‌ك ته‌نها هۆزانڤان هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی تر پێویسته ئاراسته‌ی مرۆڤ بوونی خۆی بگرێت و عەشقی مرۆڤایه‌تی ببێته سه‌نته‌ری كاره‌كه‌ی، چونكه هه‌ر كاتێ عەشقی مرۆڤایه‌تی تێكه‌ڵ به ده‌روونمان بوو ئه‌وا خۆی عەشقه‌كانی تر ده‌بن به میوانی دڵ و ده‌روونمان.
*هیچ وشه‌یه‌ك له‌نێو هۆزانه‌كانت ڕه‌نگدانه‌وه‌ی تایبه‌تی هه‌یه باس له كه‌سێكی شاراوه بكات؟
پێموایه له‌م جیهانه‌ی ئه‌مڕۆمان ده‌بێ هۆزانه‌كان له‌م بازنه‌یه‌ی كه باسی ده‌كه‌ی فراوانتر بن، چونكه ئه‌مڕۆ جیهان له‌به‌ر پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیا ته‌واوی ده‌رگەكانی له به‌رده‌م خۆشه‌ویستی وعەشق بوون ڤالاكردووه، پێموایه هۆزان بابه‌تێكی پیرۆز و گه‌وره‌یه له چوارچێوه‌ی بیر و هزری كه‌سیدا.
*چ كات و شتێك زیاتر هانت ده‌دات بۆ تێكه‌ێ بوون به تێكستی هۆزانه‌كانت؟
هۆزان نووسین لای من میوانێكی بێ ژووانه، بێ هه‌بوونی ئه‌گه‌ر و ئاماژه، هەر کات بیەزێت سه‌ردانم ده‌كات. هاوڕێیه‌كی خۆشه‌ویسته هه‌ندێ جار له‌نێو بێده‌نگی و هه‌ندێ جار له جه‌نجاڵی ژیان سه‌ردانم ده‌كات.
*وشه‌ی نه‌ته‌وه و نیشتمان تاچه‌ند تێكه‌ڵن له‌گه‌ڵ تێكستی هۆزانه‌كانت؟
نه‌ته‌وه و نیشتمان ناسنامه‌ی مرۆڤن، مرۆڤ چۆن ده‌توانێت ده‌ستی خۆی له خۆشه‌ویستی گه‌ل و خاك دوور بخات، جا ئه‌م خۆشه‌ویستیه‌ش هه‌ندێ جار به گریان و ڕۆندكه هه‌ندێ جاریش برینه‌كانی قوڵ‌و كولاون، هه‌ندێ جاریش من و ئه‌و لێك ون ده‌بین و له نێو به‌رپه‌ری هۆزانه‌كانم به دوای یه‌كتریدا ده‌گه‌ڕێین.
*گرنگی هۆزان له چیدا ده‌بینی، ئامانجت چییه له هۆزان نووسیندا؟
گرنگی هۆزان لای من نووسینەوەی ناسكترین و جوانترین وشه‌ی ژیانه، بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی غه‌م و ئازاری ئه‌مرۆی ژیانی مرۆڤایه‌تی، ئامانجی منیش له هۆزان نووسیدا نه‌هێشتنی ئه‌و ئاگر و كوشتن و وێرانكاری و نه‌هامه‌تییه‌یه كه به‌رۆكی ژیانی مرۆڤایه‌تیی گرتووه له‌گشت لایه‌كه‌وه.