سـەلام عەبدوڵڵا
ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ 24/4/2024، رێك په‌نجا ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێدا تێده‌په‌ڕێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌و تاوانه هێنده به‌سۆ بوو كه له بیر و هزری هه‌مووماندا ناتوانرێت له‌بیر بكرێت، حكوومه‌تی عێراقی كه له ساڵی 1970دا رێككه‌وتننامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ شۆڕشی كورددا به رابه‌رایه‌تی بارزانیی نه‌مر ئیمزا كردبوو كه تێیدا بۆ یه‌كه‌مین جار به‌شێكی به‌رچاو له داوا و مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی تێدا جێگیركرابوو كه مایه‌ی خۆشحاڵیی گه‌له‌كه‌مان بوو كه پاش 9 ساڵ له شه‌ڕێكی نابه‌رانبه‌ردا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته جیاجیاكانی به‌غدا بوو، به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام وه‌ك له‌مه‌ودوا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرابوو ڕژێمی فاشیستی و شۆڤێنی به‌عس ئه‌و رێككه‌تننامه‌یه‌ی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكو مه‌به‌ست ته‌نیا ده‌ستكه‌وتنی كات بوو بۆ خۆسازانه‌وه و پڕچه‌ككردنی سوپاكه‌ی، هه‌ر بۆیه ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه وا بڕیاربوو ته‌واوی بڕگه و خاڵه‌كانی رێككه‌وتننامه‌كه جێبه‌جێ بكات كه هیچی وای جێبه‌جێش نه‌كرد، به‌ڵكوو ته‌نیا خۆی بۆ شه‌ڕێكی نوێ ساز‌و ئاماده ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ش له مانگی ئازاری ساڵی 1974 له ته‌واوی به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌زبووه‌وه، شه‌ڕێكی سه‌رتاسه‌ری دژی گه‌له‌كه‌مان راگه‌یاند كه به‌فه‌رمی به بۆردوومانی شاری قه‌ڵادزێ و زانكۆی سلێمانی ده‌ستیپێكرد.
به ئامانجگرتنی زانكۆی سلێمانی له شاری قه‌ڵادزێ، هه‌وڵێكی نه‌زۆكی دیكه‌ی رژێم بوو بۆ شكاندنی ئیراده‌ی خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازیی كوردستان. به‌ڵام ئه‌م تاوانه گه‌وره‌یه به پێچه‌وانه‌وه، گوڕوتینی زیاتری به گیانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌مان به‌خشی و زیاتر له‌سه‌ر داوا ره‌واكانی و خه‌بات و تێكۆشانی بۆ ئازادی و سه‌رفرازی به گوڕتر و به‌تینتر بوو، گه‌له‌كه‌مان بۆ جیهانی سه‌لماند كه ئیراده و هێزی گه‌لی كوردستان گه‌لێك له فڕۆكه و بۆمب و تانك و جبه‌خانه‌كانی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان به‌هێزتره.
ئه‌گه‌رچی ته‌رازووی هێزی سه‌ربازی له‌و جه‌نگه سه‌پێنراوه‌دا زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشمه‌رگه و دڵسۆزانی گه‌له‌كه‌مان له خه‌بات و قوربانیدان به‌رده‌وام بوون، سڵاو له گیانی پاكی هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌و كاره‌ساته جه‌گبڕه‌دا گیانیان بۆ گه‌له‌كه‌مان به‌خت كرد. یادی ئه‌و رۆژه بۆ ئێمه‌ی كورد مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و گیانفیدایییه و بۆ دوژمنانیش لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌ش و شه‌رمه‌زارییه.