خەبات: سەربەست برزۆ:- قوتابخانەی خانەقینی سەرەتایی کوڕان کرا بەدوو بەشەوە نەک قوتابخانەی نوێ بکرێتەوە، ئەم بەشە نوێیە لە ماڵە گەورەکەی گەڕەکی جەلەوە دەست بە خوێندن کرا تێیدا و لەژێر ناوی قوتابخانەی ( خانقين الاولية للبنين ) ، لە ساڵی خوێندنی 1940 – 1941 ناوی قوتابحانەکە گۆڕدرا بۆ قوتابخانەی ( خانقين الابتدائية الثانية للبنين ) ، لە ساڵی خوێندنی 1941 – 1942 کرایە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ لەژێر ناوی قوتابخانەی ( المنذرية الابتدائية للبنين ) و لە ساڵی خوێندنی 1948 – 1949 لە گەڕەکی جەلەوە گواسترایەوە بۆ ماڵەکەی کە لای محەمەد لە گەڕەکی مەزرەعە کە بۆ پشتیوانی خوێندن و بەبێ بەرانبەر و بۆ پشتیوانی خوێندن ئەو ماڵەی دایە قوتابخانەکە هەتا ساڵی خوێندنی 1953 – 1954 گواسترایەوە بینایەک لە نزیک گەراجی خانەقین و لە ساڵی 1977 گواسترایەوە ئەم بینایەی نزیک گەراجی و نزیک لە بینای پێشتری ، ساڵی خوێندنی 1979 – 1980 لەگەڵ قوتابخانەی ( المنذرية الابتدائية للبنات ) تێکەڵ کرا و بووە قوتابخانەی تێکەڵ .
بەڕێوبەرەکانی قوتابخانەکە بریتین لە:
– مامۆستا سەعید محەمەد بیرقدار 1937 – 1938
– مامۆستا عەبدالحەمید ڕەفعەت 1948 – 1954
– مامۆستا جاوید سەعيد عەبدوڵڵا 1954 – 1972
– مامۆستا ئەنور حوسێن 1972 – 1974
– مامۆستا ئیبراهیم ناجي
– مامۆستا محەمەد ئەدهەم 1978 – 1979
– مامۆستا صبري محەمەد قدو 1979 – 2003
– مامۆستا نادیە غەریب ئەمین 2003 …
چەند مامۆستایەکی بەڕێزیش لەو قوتابخانەیە لە سەرەتاکانی درووستبوونی قوتابخانەکە مامۆستای قوتابخانەکە بوونە ئەوانیش:
– مامۆستا جەبار ئەفەندی – خەڵکی سلێمانی
– مامۆستا ملوکی صيون ميخائيل – یەهودی
– مامۆستا سەلیم صيون میخائیل – یەهودی
– مامۆستا عەبدالحەمید ڕەفعەت – کەسایەتی ناوداری خانەقین
– مامۆستا عەبدالوەهاب ئەنوەر بەرزنجی – کەسایەتی خانەقین
– مامۆستا عەبدولقادر غالب – لە بنەماڵەیەکی ناوداری شاری خانەقین
– مامۆستا عەبدوڵڵا عومەر – فەڵەستینی
– مامۆستا عەدنان نصولي – لبناني
– مامۆستا جەلال ئەفەندی – خەڵکی ڕومادی
– مامۆستا ئەفرایم – یەهودی
– مامۆستا داود ئەفەندی -یەهودی.
