ڕیڤاڵدۆی ئەفسانەی بەرازیل و بەرشەلۆنە پێیوایە خۆزێ مۆرینهۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕۆما لە پیپ گواردیۆلا نزیکترە لە ڕاهێنەرایەتیکردنی یانە کەتەلۆنییەکە وەک جێگرەوەی چاڤی هێرناندێز، ڕیڤاڵدۆ پێی وایە مۆرینهۆ، دەتوانێت لەگەڵ بەرشەلۆنە سەرکەوتوو بێت، لەهەمان كاتدا باوەڕناکات گواردیۆلا بچێتە بەرشلۆنە، چونکە لەگەڵ مانچستەر سیتی ئاسوودەیە، ریڤالدۆ پێی وایە زۆرێك هەن كە ئەو یاریزان و ڕاهێنەرانە وەرناگرن کە لەگەڵ ڕکابەرەكانیان کاریان کردووە، بەڵام ئەو پێشتر لە بەرشەلۆنە بووە و لەگەڵ سێر بۆبی ڕۆبسۆن کاری کردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، مۆرینهۆ کەسێکی نایابە و ڕۆحێکی ڕکابەریی بەرزی هەیە وەک ڕاهێنەر ڕەنگە لە هەندێک کاتدا مشتومڕ دروست بکات و ئەمەش هاندەران نیگەران بکات، بەڵام ئەو پیاوێکە زۆر حەزی لە سەرکەوتنە و پێدەچێت هاتنی زۆر ئاسانتر بێت لە گرێبەستکردن لەگەڵ پیپ گواردیۆلا.