ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، یانەی مانچستەر سیتی، دەیەوێت ڕاهێنەری ئیسپانی یانەی بایر لیڤەرکوزن بكاتە ڕاهێنەری نوێی تیپەکە، ئەمە لەكاتێكدا ئەگەر پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری تیپەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بڕیاری جێهێشتنی پۆستەکەی بدات، چابی ئەلۆنسۆ توانی ڕیکۆردەکەی بەبێ هیچ دۆڕانێک بپارێزێت دوای 44 یاری لەم وەرزەی ئێستادا، لەنێویاندا 39 سەرکەوتن و پێنج یەکسانبوون، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە پاڵەوانی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا، هەروەها سەرکەوتوو بوو لە گەیشتن بە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ.