بایرن میونشن لە گەڕی 30ی خولی ئەڵمانی بە ئەنجامی 5-1 لە یانەی یونیون بەرلینی بردەوە، لەم یارییەدا هاری کەین یاریزانی نێودەوڵەتی ئینگلتەرا گۆڵێکی تۆمارکرد، بەگوێرەی تۆڕی ئاماری ئۆپتا، کەین لەم وەرزەدا گۆڵ و ئاسیستەکانی لەگەڵ بایرن بەرزکردەوە بۆ 50 گۆڵ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ئەمە زۆرترین ژمارەیە بۆ هەر یاریزانێک لە پێنج خولە گەورەکەی ئەورووپا لەم وەرزی ئێستادا، هاوتای کیلیان مباپێی فەرەنسی، ئەستێرەی پاریس سانجێرمان.