بلیک گریفین وازهێنانی لە تۆپی باسکە ڕاگەیاند، پاش ئەوەی دوایین یاریی خۆی لە خولی ئەمهریکیدا ئەنجامدا، گریفین لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیادا، سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هەموو ئەوانە كرد كە لە ژیانی وەرزشیدا پشتگیریان کردووە.
جێی باسە دوایین یاریی گریفین لە NBA لە یارییەکانی پلەی ئۆفی 2022-2023 بوو لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ بۆستن سێڵتیکس، گریفین بەشێکی زۆری ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی لۆس ئەنجلۆس کلیپەرز بەسەر بردووە.