زۆرێك لە سەرچاوە میدیاكان هێرشێكی زۆریان كردە سەر ناوبژیوانی یارییەكەی نێوان بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان، كە زۆرێك پییان وابوو ئەو ناوبژیوانە زوڵمی لە بەرشلۆنە كرد، لەحالەتێك ئەگەر فاولیش بوایە ئەوا لەدەرەوەی هێلی سزا بوو.
ئیدواردۆ ئیتورالدی ناوبژیوانی پێشووی نێودەوڵەتی باسی لە لێدانەکەی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئەستێرەی یانەکەی کرد کە بەرامبەر پاریس سانجێرمان بە کارتی سوور دەرکرا.
ئیتورالدە لە میانی لێدوانەکانیدا لە ڕادیۆ کادینا سێر ئەمانەی خوارەوەی گوت: بەڕای خۆم كە چەندین جار حاڵەتەكەم دووبارە كردەوە، ئاراوخۆ هەڵەكەی بەوشێوەیە نەبوو كە ببێتە پەنالتی، بەڵام كاتێك ناوبژیوان فاوڵەکەی بەدروستی هەژمار كرد، ئەوە مانای وایە کارتە سوورەکە دروستە.
هەروەها گوتی: ئاراوخۆ لە کاتی لێدانەکەدا قاچی نەجووڵاندووە، تەنها بەریەككەوتن درووست بوو لەگەڵ بارکۆلادا، و زیرەكانە خۆی بەردایەوە.