خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین:- لەمیانەی چالاکییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری بەشی شانۆ، سیمینارێکی بۆ توێژەر و دەرهێنەر د. نیاز لەتیف بە ناو نیشانی ( شیکاری ڕەخنەیی لە شانۆیی کوردیدا) لە هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ساز کرد. لە سیمینارەکەدا د.نیاز لەتیف ئاماژەی بە چەندین قۆناغی ڕەخنەیی کرد و باسی دوولایەنی گرنگی کرد کە بریتی بوون لە: ڕەخنەی ئاسایی و باو، ئەم لایەنەی کرد بە سێ بەشەوە کە بریتی بوون لە ڕاپۆرتە هەواڵ و گرنگیدان و ڕیکلامی. لەگەڵ هەڵسەنگاندن و حکوومدان.

شیکاری ڕەخنەیی:کە تیایدا چەندین پێناسە و لایەنی مەعریفی ڕەخنەی خستەڕوو لەم بەشەدا د. نیاز جگە لەوە بە وردی ئاماژەی بۆ هەر سێ ئاماژەکانی سیمۆلۆژیا کرد لە ڕەخنەدا کە بریتی بوون لە ( ئاماژەی ئایکۆنی – سمبولی-ئاماژەی ئاماژەکان)تێیدا باسی هەر یەک لە سوسێر و رۆلان بارت بافیس کرد و ئاماژەی بۆ قوتابخانەی فرانکفۆرتی ڕەخنەییدا، شرۆڤەیەکی بەپێزی بۆ شانۆییەکە کرد لە ڕووی دەق و دەرهێنان و نواندن و سینۆگرافیا لە کۆتایی سیمینارە شیکارییەکەدا بە چەند خاڵێک دەرئەنجامی شیکردنەوەکەی پۆلێن کرد.