هونەرمەند ئەحمەد رووناك

خەبات: هەمزە سەرحان:- هونەرمەند ئەحمەد رۆناک، بەرهەمێکی نوێی بۆ بڵاوکردنەوە ئامادەیە و بڕیارە بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزان بڵاوی بکاتەوە، ئەحمەد رۆناک، بە خەباتی ڕاگەیاند، بەرهەمی نوێی بە ناوی “ناهێڵم”ـە و وەکو جەژنانە لە جەژنی ڕەمەزاندا پێشکەش بە هۆگرانی گۆرانیی کوردی دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، “ناهێڵم” لە تێکستی بازۆیە و لە ئاوازی خۆیەتی و ناوەڕۆکێکی سۆزداری هەیە،گوتیشی، ڤیدیۆ کلیپی گۆرانییەکە لەلایەن بازۆ پڕۆدەکشن کراوە و لە دەرهێنانی نەریمان سابیرە و لە سلێمانی وێنەی بۆ گیراوە.

ئەحمەد ڕۆناک لە 2022 دوایین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە کە سێ گۆرانی لەخۆگرتبوو، یەکەمیان بەناوی “توڕە مەبە”، دووەمیان بەناوی “خۆزگەم بە پار” و سێیەمیان بەناوی “گەلەکە”یە، ئەحمەد ڕۆناک لە دایکبووی هەولێرە، یەکەم بەرهەمی بەناوی “خۆت دڵت داپێم” لە 2005 بڵاوکردەوە، دواتر دوو بەرهەمی دیکەی بە ناوی “تو نزانی” و “بێ تۆیی” بڵاوکردەوە، لە 2011 بەرهەمێکی بەناوی “دوا گۆرانی” بڵاوکردەوە کە ئاماژەیەک بوو بۆ ئەوەی چیتر گۆرانی نەڵێتەوە، لە 2021 دووبارە بۆ خۆشەویستی رۆناکی دایکی بەرهەمێکی بە ناوی “بۆ دایکم” بڵاوکردەوە.