خەبات: وریشە عومەر:- خانمە گۆرانیبێژ سەیران عوسمان بۆ جەژنی ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بە ناوی “خۆشم ئەوێیت” بڵاو کردەوە، بەرهەمە نوێیەکەی لە تێکستی مازیار فایەقە، لەلایەن ئەفشین شوکرییەوە کاری میوزیک و ئەرەنجمێنتی بۆ کراوە، سەیران عوسمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان دادەنیشێت، سەرەتا بە وتنی چەند گۆرانییەکی فۆلکلۆری دەستی بە کاری هونەریی کرد لەو کاتەوە بەردەوامە لە کارەکەی و چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بە خۆی هەیە، هەروەها لەگەڵ کوڕەکەی هونەرمەند عەزیز وەیسی بەناوی سەهەند هاوسەرگیریی کردووە.