کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید لێدوانێکی لەبارەی یارییەکەی داهاتووی بەرامبەر یانەی مانچستەر سیتی دا کە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو، لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگدا بەیەك بگەن، ئەنچیلۆتی جەختی لەسەر ئەو نهێنییە کردەوە کە دەبێتە هۆی ئەوەی تیپەکەی لەم یارییەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە لە دوای یارییەکەی لەگەڵ یانەی ڕیال مایۆرکا لە لێدوانەکانیدا گوتی: ڕۆژی چوارشەممە بەهۆی لیاقەوە یارییەكە نابەینەوە، بەڵکو بەهۆی شێوازی یاریكردنمانەوە ئەو یارییە دەبەینەوە.