لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی

دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یانەی ئینتەر میامی ئەمریكی، لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لەسەر دەستی یانەی مۆنتەری مەکسیکی لە پاڵەوانێتی کۆنکاکاف چامپیۆنزلیگ دەركرا،بەمەش چانسی ئەوەی لەدەستدا لەگەڵ تیپەکەی بۆ جامی جیهانی یانەکان سەربکەوێت، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژە بە هیواکانی مێسی دەدەن، كە ئەگەرێكی كەم ماوە بۆ ئەو یاریزانە بەشداری مۆندیالی یانەكان بكات، بەڵام ئەگەرەكە زۆر ئاڵۆزە، چونکە ئینتەر میامی یەک چانسی ماوە بۆ بەشداریکردن لە جامی جیهانی یانەکان، لە حالەتێك ئەگەر ناسناوی پاڵەوانی خولی ئەمریکی MLS بەدەست بهێنێت، ئەوكاتیش بەپێی یاسای پاڵەوانێتی مۆندیالی یانەكان، ئەو وڵاتەی ڕێکخەری مۆندیال بێت، دەتوانێت بەشداری پاڵەوانێتییەکە بکات.