نوری شیكه‌یی هاندەرەی یانەی وەرزشی دهۆک
خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- زۆرێک لە وەرزشوانان و هاندەرانی وەرزشی خاوەن گیانێکی بەرزی وەرزشین و بە هەموو شێوەیەک لە خۆشی و ناخۆشیدا لە پشت یانەکەیانن، بە تایبەتیش لە حاڵەتی قەیرانی داراییدا کە ئەمڕۆ بەرۆکی زۆربەی یانەکانی گرتووە و بەو قۆناغە سەختەدا تێدەپەڕن، دیارترین نموونەی بەرزی وەرزشیش ئەو هاندەرەی یانەی وەرزشی دهۆک به‌ناوی (نوری شیكه‌یی) کە به‌هۆی سزادانی یانه‌كه‌ی، هەستاوە بە کڕینی بلیتێكی یاری بە بڕی 10 ملیۆن دینار، ئەوەشیان هەڵوێستێکی جوان و گیانێکی بەرزی وەرزشیە.
شایانی باسه ماوه‌ی ڕابردوو یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك سه‌پاند به‌هۆی ئه‌و ئاژاوە‌یه‌ی كه له‌نێو یاریگای وه‌رزشی دهۆك له‌لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌كه‌یانه‌وه به‌رامبه‌ر گۆڵپارێزی یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ئه‌نجامدرا، ئه‌گه‌رچی یارییه‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی دهۆك به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆڵێك كۆتایی هات، به‌ڵام ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتی یارییه‌كه دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه ڕاپۆرتێكیان بۆ لێژنه‌ی پێشبڕكێیكانی سه‌ر به‌یه‌كێتی ناوه‌ندیی تۆپی پێی عێراق به‌رز كرده‌وه و تیایدا سه‌رجه‌م خاڵه سڵبیه‌كانی نێو یارییه‌كه‌ی دهۆك و جه‌وییه به نووسراوی فه‌رمی به‌رز كرده‌وه، پاشان لێژنه پێشبڕكێی خولی ئه‌ستێره‌ی عێراق چه‌ند یڕیارێكی قورسی له‌دژی یانه‌ی دهۆك ده‌ركرد و له‌هه‌مووان گرنگتر دوو یاری یانه‌ی دهۆك به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، جگه له‌مه‌ش یانه‌كه به‌بڕی 30 ملیۆن دینار سزا درا.