كەساریا مێگەلادزی ئەندامی هەڵبژاردەی ئافرەتانی جۆرجیا
خەبات: هاوار مورتكەیی:- لەماوەی نێوان 17-30ی ئەم مانگەدا، لە وڵاتی یۆنان پاڵەوانێتی ئافرەتانی ئەوڕووپا بۆ تەمەنەكان بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی جۆرجیا پالێوراوی یەكەمی بردنەوەی ئاستەكانە لەم پاڵەوانێتییەدا، كەساریا مێگەلادزی ئەندامی هەڵبژاردەی ئافرەتانی جۆرجیایە بۆ خوار 16 ساڵ، یەكیكە لە شەتڕەنجزانە لاوەكانی جۆرجیا و ئەوڕوپا كە ئێستا تەمەنی 14 ساڵە، بەڵام خاوەنی پۆلینی نیودەوڵەتی بەرزە كە 2094، كەسەریا لەبارەی بەشداریكردنیان لەم پاڵەوانێتییە لە لێدوانێكی تایبەت بۆ لاپەڕەی ڕۆژنامەی خەبات ڕایگەیاند كە تەواو خۆیان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە ئامادەكردووە، هەروەها گوتی: ئێمە كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانای هەڵبژاردەی جۆرجیاین، بڕوایەكی تەواومان بە خۆمان هەیە كە ناسناوی پاڵەوانێتی ئافرەتانی ئەوڕووپای 2024 لە یۆنان بەدەست بهێنن، ئەگەرچی هێندە ئاسان نابێت، بەوپێیەی ڕكابەری بەهێز لە پاڵەوانێتییەكە بەشدارن و ئەوانیش دەجەنگن بۆ ناسناوەكە، بەڵام ئێمە دەرفەتمان زیاترە چونكە تیمەكەمان لە ئاستێكی باشدایە.