پارتی ئەو پارووە ئاسانە نەبوو؛ لە خەونی نەیارانی كوردستان

413

رێبوار حەمەلاو شوانی
جێگەی هەڵوەستەكردنە لە ماوەی 61 ساڵی رابردووی دژایەتیكردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە جۆرها چەك و پیلانگێری و تیرۆر و گوشار و گەلەكۆمەكی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی و هەموو جۆرە جاش و سیناریۆ و قەیرانسازییەك ، تا ئێستا حزب و لایەن و دەوڵەتێك لاپەرەكانی مێژووی پارتی نەخوێندبێتەوە و پیێدا نەچوبێتەوە ، ئینجا وەك ئەوەی جارێكی تر چانسی پووك وەك ئاسنێكی سارد بەرامبەر پارتێكی كۆڵنەندەری كە سەرچاوەی هێز و متمانە بەخۆبونی لە گەلێكی خۆڕاگر و فیداكار كە لە هەموو قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا لە پشت پارتی و سەركردایەتییەكەی بوە و هەرگیزیش سازشی بۆ هیچ دوژمن و داگیركەر و نەیارێكی ئەم خاك و نیشتیمانە نەكردووە.

بۆیە، باشتر وایە ئەوانەی كە خەون بە سەركەوتن بە سەر چیایی سەرەكەشی پارتی و بارزانی دەبینن باشتر وایە بروانن كە ئەوانەی پیش خۆیان چۆن هەڵدێران و ئاسەواریشیان نەما بوون بە پەندی زەمانە، ئەگەر هەڵوەستە بەو چەند ئامراز و چەكانە بكەین كە لەماوەی 15 ساڵەی دواییدا لە پێناو رووخاندنی پارتی و قەوارەی كوردستان و حكوومەتەكەی بەكارهاتووە دەبینن كە:
یەكەم ،، بەكارهێنانی خەڵكی ناوچەكە لە دژی ناوچەیەكی تر بە پاساو و بیانوی بێبنەما لە پێناو لێكترازان و ناوچەگەڕێتی
دووەم ،، چەندین جار خەونی نەزۆكی كودەتا بە سەر پەرلەمان و حكوومەتی كوردستان لە پێناو ناشیرینكردنی پرۆسەی دیموكراسی و سیمای جوانی هەرێمی كوردستان.
سێبەم ،، هێرش و پەلاماردانی دامودەزگەكانی هەرێمی كوردستان و بەدیاریكراوە بارەگاکانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەندام ولایەنگرانی لە پێناو چاندنی ڕق و دووبەرەكی.
چوارم ،، ڕێنشاندەری بۆ نەیارانی كورد بۆ بڕینی بەشە بودجە و موچەی هەرێمی كوردستان بەدیاریكراوی لە دوای ساڵی 2014 لەپێناو لاوازكردنی سەنگ و پێگەی ئابووری هەرێمی كوردستان و ڕێگریكردن لە كاروانی ئاوەدانی و پێشكەوتنی كوردستان و ئینجا هاندانی خەڵك بۆ دژایەتیكردنی حكوومەت و قەوارەكەیان.
پێنجەم ،، دوای شكستی هەموو ئەو هەوڵانە بە چاوساغی و واژۆی هەمان ئەو كەسانەی كە لە ڕێگەی خۆپیشاندان و كودەتاوە نەیانتوانی ئەمجارەیان بە ڕێگەی میلیشیا و سوپای داگیركەرەوە چانسی خۆیان بۆ داگیركردن و كۆتایی هێنان بە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 تاقیكردنەوە، بەڵام لەوەش دا شكستی گەورەیان خواردوە و روبەڕوی ئیرادە و بەرخودانی بەهێزی پێشمەرگە و دڵسۆزانی ئەم گەل و نیشتمانە بوونەوە.
شەشەم،، ئەمجارەیان هێرش وپ ەلاماردانەكان بۆ سەر قەوارەی هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەتایبەت لە ماوەی 5 ساڵی رابردوو چڕتر بوونەوە، بەتایبەتی بەكارهێنانی مووشەكی بالستیك و درۆن كردە ئامانجی شوێنە ستراتیژی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانوی بێبنەما بەڵام مەرامی سەڕەكی خۆڕادستكردنی پارتی و حكومەتی كوردستان بوو بۆ ئەجێندای وڵاتێكی ناوچەكە بەڵام ئەم خۆڕاگری و سیاسەت و دیپلۆماسییە ژیرانەیە خەونی دوژمنان و نەیارانی پارتی و كوردستان مایەپووچكردەوە.
حەوتەم ،، یەكێكی تر لەو سیناریۆیانەی كە دژی پارتی و قەوارەی دیموكراسی كوردستان بوو ، بەكارهێنانی دادگه وەك چەكێك بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی دامەزراوە و سەروەرییەكانی هەرێمی كوردستان و ئینجا هەڵبژاردنێكی دیزاینكراوبوو كە تێیدا نەك هەر پارتی بەڵكو هەموو دیموكراسی و پێكهاتە رەسەنەكانیان كردە ئامانج ، ئەوەش هەنگاوێك بوو بۆ دروستكردنی دەسەڵاتێكی كارتۆنی لە ژێر هەژمونی وڵاتێكی ناوچەكە و كۆتایی هێنان بە قەوارەیەكی فیدراڵی كە بەرهەم خەبات وخوێنی شەهیدان و پیشمەرگە و خەڵكی تێكۆشەری كوردستانە.
بۆیە، جارێكی تر پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە رووبەڕووی هەموو ئەو پیلانگێڕی و خەونی نەیارانی قەوارەی هەرێمی كوردستان و دەستكەوتەكانی بووە و ڕێگەی نەدا خەونی دوژمنان و بەكرێگیراوان ئەوانەی كە سیاسەتێكی چەواشەكارانەیان دژ بە گەل و نیشتیمانەكەیان پیادە دەكرد و ببوونە دار دەستی ناحەزانی پارتی و كوردستان و ڕێگەیان نەدا كە هێڵەسوورەكانی كوردستان ببەرزێنرێت ، پەیامێكی ڕوون و ڕاشكاویش بوو كە پارتی ئەو پارووە ئاسانە نییە كە بە ئاسانی قووت بدرێت.