سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرکۆنە و ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات.

لەبەیاننامەیەکدا جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، سەرکۆنەو ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەکات و دەڵێت، ” ئێران و شانە نووستووەکانی کە لە یەمەن، سوریا و عێراق کاردەکەن، هێرشێکی ئاسمانی توندیان بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لە ئیسرائیل دەستپێکرد. من بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم هێرشانە دەکەم.

ئەو سەرۆکە دەڵێت: “من پشتگیری و بەرگری لە ئیسرائیل دەکەم، و هەفتەی ڕابردوو سوپای ئەمەریکا فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بەرگری موشەکی بالیستیکی گواستەوە بۆ ناوچەکە و جێگیرکراون. هەروەها توانیومانە هاوکاری ئیسرائیل بکەین ئەویش بەخستنە خوارەوەی ئەو مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.”

گوتیشی: “من قسەم لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ کردووە، بۆ پابەندبوونی بڕیارەکانی ئەمەریکا لە پێناو ئاسایشی ئیسرائیل. هەروەها لە گفتوگۆکەماندا پێم ڕاگەیاندووە، کە ئیسرائیل توانایەکی بێ وێنەی نیشانداوە بۆ بەرگریکردن و شکستپێهێنانی هێرشەکەی ئێران ئەویش بەناردنی پەیامێکی ڕوون بۆ دوژمنەکانی کە ناتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر هەڕەشە لە ئاسایشی ئیسرائیل بکەن.”

جۆو بایدن لە بەیاننامەکەدا ڕاشیگەیاند، ئەمڕۆ سەرکردەکانی گروپی حەوت کۆدەکەمەوە بۆ هەماهەنگی وەڵامدانەوەی دیپلۆماسی یەکگرتوو بۆ هێرشە بێئەدەبەکەی ئێران. تیمەکەم لەگەڵ هاوتاکانیان لە سەرانسەری ناوچەکەدا پەیوەندی دەکەن. وە ئێمە لە پەیوەندییەدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئیسرائیلدا دەمێنینەوە. ئێمە بە وریاییەوە بەرامبەر هەموو هەڕەشەکان دەمێنینەوە و درێغی ناکەین لە گرتنەبەری هەموو هەنگاوێکی پێویست بۆ پاراستنی گەلەکەمان.