خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵ عەبدولعەزیز، کارگێڕی لقی2ی پارتی و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی لاوان و ژمارەیەکی زۆر لە وەرزشوان و وەرزش دۆستان و لاوان، لەیاریگای گەڕەکی موفتی لەشاری هەولێر، یاری کۆتایی خولی (22)ەمینی ڕەمەزان بۆ تۆپی پێ بەڕێوەچوو، کە لەلایەن ناوەندی باڵای هەولێری یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بە بەشداری 150 تیپی شاری هەولێر ئەنجامدرابوو، لە یاریی کوتایی و لە یارییەکی بەهێزدا، كە لەنێوان هەردوو تیپی دیوان و هەڵگوورد بەڕیوەچوو، دوای تەواوبوونیكاتی یاسایی، یارییەکە بە یەكسان بوون كۆتایی هات، دواتر پەنابردرا بۆ لێدانی یەکلاکەرەوە، كە تیپی هەڵگورد توانی ببێتە پاڵەوانی حولەكە.