یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مان سیتی لە یاریی لوتکەی ئاگرین لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، كە بڕیارە سبەی شەو بەیەك بگەن، میدیاكانی نزیك لە ڕیال ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد كە کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر زۆر بە وریاییەوە ڕینمایی و هۆشداری چوار لە باشترین یاریزانی تیپەکەی دەكات بە خۆ بەدوورگرتن لە وەرگرتنی كارت، ئەویش هەریەك لە یاریزانان ڤینیسیۆس جونیۆر و جود بێلینگهام و ئۆریلیان چۆامینی و ئێدواردۆ کاماڤینگا، چونكە ئەم چوار یاریزانە، لە یارییەکانی پێشووی یانەکەیان لە چامپیۆنزلیگ دوو کارتی زەردیان وەرگرتووە، لە ئەگەری وەرگرتنی كارتێكی دیكە لە یارییەكەی سبەی شەو، ئەوا بەپێی یاسای پاڵەوانێتییەکە، ئەگەر یاریزانێك سێ کارتی زەرد وەرگرێت، لە یاری داهاتوودا ڕادەگیرێت.