خه‌بات: سه‌رهه‌نگ نه‌جمه‌دین:- به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی عێراق و به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد، هه‌ڵبژارده‌ی بادمنتۆنی عێراق بۆ ڕێكخستنه‌وه و به‌هێزكردنی ئاستی هه‌ڵبژارده، له‌شاری هه‌ولێر كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌دات، ستافی ڕاهێنه‌ران و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی بادمنتۆنی عێراق، له هۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی ئه‌كاد له شاری هه‌ولێر كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ماوه‌ی كه‌مپه‌كه 17 رۆژ ده‌خایه‌نێت.
محەمەد دلشاد ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی عێراق، له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ئەم كەمپەوە بۆ خه‌بات گوتی: بێگومان بۆ به‌رز ڕاگرتن و پێشخستنی ئاست و توانای یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی بادمنتۆنی عیراق، هەروەها ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتییە‌كانی عه‌ره‌بی، بڕیارماندا له شاری هه‌ولێر، كه‌مپێكی مه‌شق و ڕاهێنان ئه‌نجام بده‌ین.
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستنیشانكردنی شاری هەولێر بۆ ئەنجامدانی ئەم كه‌مپە، محه‌مه‌د دلشاد بۆ گوتی: بۆیە شاری هه‌ولێرمان ده‌ستنیشانكرد، چونكه كه‌ش و هه‌وایه‌كی سارد و فێنكی هه‌یە، دواتر ئەوەشی ڕاگەیاند كە یه‌كێتی ناوه‌ندی بادمنتۆنی عێراق، ڕاهێنه‌رێكی مالیزی به‌ناوی ڕۆبن ده‌ستنیشانكردووه بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هەڵبژاردەی بادمنتۆنی عێراق.