خەبات: هاژە بەرزنجی – سلێمانی:- دوای ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی سەرجەم شارەکان بەکەرکوکی دڵی کوردستانیشەوە لە 5ی ئازاری 1991 تا 21 ی نەورۆزی ئازادی، بەڵام دوای ئەوەی لەبەرواری 31 /3 کۆڕەوی ملوێنی خەڵکی کوردستان دەستی پێکرد ، ڕژێمی بەعسی ڕووخاو ، خەڵکی ڕاپەڕیووی کوردستانی ڕووبەڕووی کۆڕەوێکی گەورەی ملوێنی کردەوە، هەڵبەتا کۆڕەو بۆ کورد قورسترین قۆناخ بوو بەهەزاران خێزان لەیەک دابڕان قوربانی کۆڕەو دنیای هەژاند بەسەدان مناڵ بوونەقوربانی سەدان دایک جەرگ سوتاو بوون کۆڕەو تاک بە تاکی کوردی گرتەوە دایکە ( جاهیدە ) ی شێرە ژنی کورد کە بوو بە سومبلی خۆڕاگری کۆڕەو کەتەنها لەخەمی منداڵەکانیدا هەنگاو بەهەنگاو کۆرپەکەی لەسەر شانی دانابوو ، ژنێک کەبوە ڕەمزی هەزاران ژنی زەحمەتکێشی کورد.

(دایکە جاهیدە) شێرەژن و یەکەم سومبلی کۆڕەو بۆ خەبات گوتی: لەکاتی کۆڕەوەکەدا من تەمەنم 40ساڵ بوو مناڵەکانم ورد بوون هەموو هەوڵێکمدا تامناڵەکانم ڕزگار بکەم تەواوی ڕێگای دووری نێوان باشووری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانم ، هەربەپێ بڕی تەنها بۆرڕگارکردن مناڵەکانم بێنان بێخۆراک بێ جلوبەرگ هیچ بیرم نەدەکردەوە کەئەم ڕۆژە ئەبینم ببمە سمبولی کۆڕەو و ڕاپەڕین.

هەروەها (دایکە جاهیدە) لەدرێژەی قسەکانیدا گوتی: ئەومناڵەی لەسەر شانمە ئێستا پاڕێزەرە ماوە هەرچی جارێک بیرم دێتەوە ئەگریم و زۆر ئەگریم بەڵام لەلایەکی تریشەوە زۆردڵخۆشم کەکوردستان ئێستا ئازادە و خاوەنی حکومەت و کیانی خۆیەتی.

پاشان کاک ( فایەق فۆتۆگرافەر)یش بۆ خەبات گوتی: هیچ بڕوام نەئەکرد (دایکە جاهیدە) بەهۆی وێنەیەکی فۆتۆگڕافی منەوە ببێتە سمبوولی نەتەوەیەک ، زۆر دڵخۆش و شادمانم کە ئەمڕۆ لەسایەی ئەو ئازادیەی کەهەیە لەکوردستان یادی ڕۆژە سەختەکانی گەلی کورد ئەکەینەوە ساڵانە بەدەیان وێنەکێش ئەو وێنەیەی کەمن لەساڵی 1991گرتومە ، بڵاودەکەنەوە و بۆتە پۆستەرو وێنەیەکی فەرمی کۆڕەوی خەڵکی کوردستان.

دایكە جاهیدە و منداڵەكەی سەر ملی لە كۆڕەوەی 1991 كوردستان