لویس ڕوبیالێسی سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا، دووپاتیکردەوە کە هیچ فشارێکی لەسەر جێنی هێرمۆسۆی یاریزان نەکردووە لەو دۆسیەیەی کە بە “ماچی زۆرەملێ” ناسراوە، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانێت بڕوای بەخۆ بێنێت، وەک دەستدرێژی سێکسی وەسفی بكات، بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، ڕوبیالێس لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کەناڵی لا سێکستا پەخشکرا، ڕایگەیاندووە، “کەس ناتوانێت بیسەلمێنێت کە ئەندامێکی فیدراسیۆنەکە کردەوەیەکی زۆرەملێی ئەنجامداوە” لەسەر جێنی هێرمۆسۆ، جێی باسە داواکاری گشتی داوای سزای دوو ساڵ و نیو زیندانیکردنی لە دژی ئەو پیاوە بەهێزەی پێشووی تۆپی پێی ئیسپانیا دەرکرد، بەهۆی ماچێکەوە لەسەر لێوی ئەو یاریزانەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا.