خافێر بۆرداس، بەڕیوەبەری پێشووی یانەی بەرشەلۆنە، دووپاتی کردەوە کە کیلیان مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی دەیتوانی لە ساڵی 2017 یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە بکردیا، کاتێک نەیماری بەڕازیلی ڕووی لە پاریس سانجێرمان کرد، بۆرداس لە لێدوانەکانیدا بۆ بەرنامەی “ئێل چیرینگویتۆ” گوتی: ئەگەر ئەوكات بڕیار بەدەست من بوایە، ئێستا مباپێ یاری بۆ بەرشەلۆنە دەکرد.