ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید پێشتر نێردراوێكیان ناردووە بۆ ئەوەی چاودێری ئاستی جۆبی بێلینگهام بکەن، کە برای ئەستێرەی ئێستای مێرینگی، جود بێلینگهامە، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یانەی ڕیال مەدرید تاکە یانە نییە چاودێری ئەو یاریزانە دەکات، بەڵکو چەندین یانەی دیكە، لەوانە چێڵسی و تۆتنهام و لازیۆ، کە ئەو یاریزانە تەمەن 18 ساڵە لەژێر ڕاداری خۆیاندا بهێڵنەوە كە ئێستا لە یانەی بێرمنگهامی ئینگلیزی یاری دەكات.