ئیریک تێن هاگ، ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد ڕایگەیاند، ئەو ئەوەندە واقیعییە کە بزانێت پێگەیەکی پاڵاوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یۆ وەرزی داهاتوو قورس دەبێت، مانچستەر یونایتد ئێستا لە پلەی شەشەمی خولی ئێنگلیزیدایە بە 48 خاڵ، و تادێت پێكانی یاریزانەكانی ڕوو لە زیادبوونن، بەڵام تین هاگ ڕایگەیاند كە خۆیان بەدەستەوە نادەن و دەجەنگن. ئەمە جگە لە زیادبوونی لیستی پێکانەکان کە دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە.