لامین یامال، ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە دووپاتی کردەوە کە دڵخۆشە، چونکە یانەکەی مانگی ڕابردوو ئۆفەرێكی 200 ملیۆن یۆرۆی پاریس سانجێرمان ڕەتکردەوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە دووپاتی کردەوە کە ئەم ئۆفەرە بۆمان هاتووە بەڵام و ڕەتکراوەتەوە، بەڵام ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا نەکردووە کە ئەو ئۆفەرەی پێشکەش کردوون، بەڵام ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا بەدواداچوونیان بۆ ئەمە كرد و بڵاویان كردۆتەوە كە ئەو یانەیەی 200 ملیۆن یۆرۆی داوە بۆ لامین یەمال ئەوە یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیە، لەمبارەیەوە یەمال لە لێدوانێکیدا بۆ مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ گوتی: بارسێلۆنا ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆی لەبەر من ڕەتکردەوە، ئەمە ئارامی دەروونیم پێدەبەخشێت و زیاتر هانم دەدات بیرو هۆشم لەسەر یاریكردن بێت بۆ یانەی بەرشلۆنە.