سه‌فه‌ر ژاژوكی
65 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆ رۆژنامەی خەبات 4/4/ 1959 دەرچوو تەنها بۆ خزمەتكردنی بە خەڵكی كوردستان كە بتوانێت پەیامەكانی شۆڕش بگەیێنێتە كوردستان و جیهان.
رۆژنامەی خەبات خاوەن مێژووییەكی پڕسەروەری و وەچەرخانێكی گرنگ بوو لە خەباتی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بتوانێت راستگۆیانە و بە ئاشكرا بابەتەكانی نیشتمانی بە كوردستان بڵاو بكاتەوە.
رۆژنامەی خەبات زمانحاڵی پارتی دیموكراتی كوردستان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و پێشمەرگەیە و رۆژنامەیەك كە زەمانحاڵی پارتیە بەڵام هەمیشە گرنگی زیاتر بە بابەتەكانی نەتەوەیی و نیشتمانی دەدا بە هەمان سەردەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و شاخ بۆیە رۆژنامەی خەبات چ لە لە سەردەمی شاخ و شارستانی دەورێكی سەرەكی هەبووە بۆ ئەمرۆی كوردستان .پەیامی رۆژنامه‌ی خەبات كە تا ژیان بەردەوام بێ، خەبات بەردەوامە كە بە بەردەوامی خەبات دەكات لە ئەزموونەكانی دوێنی و ئەمڕۆی كوردستان . بۆیە بە شانازی و سەربەرزیەوە من رۆژنامەی خەبات بۆ خۆم بە قوتابخانەیەكی گەورە دەزانم كە لێرەدا فێر بووین كە هەردەم وەك رۆژنامەنووسێك راستگۆیانە بین و هەردەم بە دوای سەرچاوەكانی گرنگ كە خزمەت بە نیشتمان بكات بڵاو بكەینەوە و بۆیە رۆژنامەی خەبات پێگەیاندنی چەندین كادیر لە ئاستی سەركردایەتی كە خزمەتیان كردووە.
بە شانازیەوە خۆم كە 17 ساڵ زیاتردەبێت لە رۆژنامەی خەباتی ئازیز خزمەت دەكەم و لە لاپەڕه‌ی كاروباری كوردستان كە گوزارشت كە مێژوو و داستانەكانی خەباتی كوردستان دەكات و شەرفی گەورەیە بۆ من كە توانیم لە لاپەڕەی كاروباری كوردستان بە سەر كردنەوەی ژیان و خەباتی هەڤاڵانی بارزانیی نەمر و پێشمەرگەقارەمانەكانی كوردستان و رۆڵی ئافرەتەكانی كوردستان كە هاوكاری برا پێشمەرگەكان بووە لە شۆڕش و یاد و بیرەوەریەكانی رۆژانەكان كە مێژووی پڕسەروەری پارتی دیموكراتی كوردستان بە خوێنەرانی رۆژنامەی خەبات ئاشنا بكەم و بە بەردەوامی خەباتنامەی شەهیدەكانی شۆڕشەكانی كوردایەتی و رۆڵیان لە قارەمانیەنی داستانەكان كە لە پێناو كوردایەتیان خەبات كردووە بە بەردەوامی بڵاوبكەینەوە و هەروەها لەگەڵ دەستپێكی شەڕی تیرۆریستانی داعش بۆ كوردستان رۆژنامەی خەبات رۆژانە و سات بەسات لەگەڵ پێشمەرگە لەبەرەكانی شەڕدابووە و هەتا هەمیشە لە میحوەرەكان پێشمەرگەكان بەسەركردووتەوە و هەتا لاپەڕەی تایبەتمان بۆ شەهیدانی شەڕی داعش هەبوو لە لاپەڕەكانی مێژووییی كە هەمیشە لە بابەتەكانی مێژوو بە گرنگی دەزانی و ئەمڕۆ بابەتەكانی مێژووییی لە رۆژنامەی خەبات بووینە باشترین سەرچاوە بۆ زانكۆ و كۆمەڵگا و توێژینەوەكان، رۆژنامەی خەبات هەمیشە یەكەم كەناڵ بووە كە خەباتنامە و پڕسەروەری شەهیدەكان بۆ خوێنەرانی رۆژنامەی خەبات بڵاو دەكاتەوە، بۆیە هەمیشە پێشمەرگە قارەمانەكان وهەڤاڵانی بارزانیی نەمر و بنەماڵەی شەهیدان و كادیرەكانی رۆژانی سەختی خەبات كە تەمەنیان لە پێناو كوردا یەتی تەرخان كردووە كە كاتێك بە ناوی رۆژنامەی خەباتیان سەردانیان دەكەم ئەوان زۆر بە خۆشحاڵیەوە سوپاسی رۆژنامەكەمان دەكەن و دەڵێن ئێوە هەموو جار ئێمە زیندوو دەكەنەوە، چونكە رۆژنامەی خەبات بەرهەمی هەموو پێشمەرگەكانی رێبازی بارزانیی نەمر و خوێنی شەهیدانە كە ئەمڕۆیان بۆ ئێمە بەدەست هێناو. بۆیە رۆژنامەی خەبات ئەرشیفێكی دەوڵەمەند هەیە بەتایبەتی لە یاد و بیرەوه‌ریەكانی رۆژەكان كە هەمیشە یادی هەموویان دەكاتەوە كە هەموویان بە شێوەیەكی راست و دروست بڵاودەكاتەوە هەروەها ئەو رۆژنامەی راستە زمانحاڵی پارتی بەڵام بە بی جیاوازی رووداوەكان بڵاو دەكاتەوە بۆ ئەمڕۆی كوردستان . بە بۆنەی 65 ساڵ تێپەر بوونی لە رۆژنامەی خەبات و شۆڕشگێڕانی رۆژنامەی خەبات، پیرۆزبایی خۆم لە هەڤاڵان و خوێنەرانی رۆژنامەكە و هەموو كارمەندان و ستافی رۆژنامەی خەبات دەكەم، لە 65 ساڵەی دەرچوونی بە ئاشكرای رۆژنامەی خەبات دا پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی و هەموو هەڤاڵان و ئەندامان و كادیرەكانی پارتیمان و جەماوەری كوردستان وپێشمەرگەقارەمانەكان و بنەماڵەی شەهیدان ده‌كه‌م. لە یادی رۆژنامی خەبات بە ئاشكرا دەرچوونی هەزاران سڵاو بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای ئازادی كورد و كوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و كاك ئیدریسی هەردەم لە یاد.