سه‌ره‌تا وه‌رزش لیاو: من بە دڵ و گیان لەگەڵ میلانم

لیاو: من بە دڵ و گیان لەگەڵ میلانم

79
ڕافایل لیاوی ئەستێرەی پورتوگالی لێدوانێکی لەسەر ئەو هەواڵە داوە کە پەیوەندی بە جێهێشتنی یانەی ئەی سی میلانەوە هەیە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا.
لیاو لە لێدوانێکیدا كە تۆڕی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، گوتی: گرێبەستێکم لەگەڵ میلان هەیە، هیچ لەبارەی داهاتووەوە نازانم، بەڵام لێرەم، لێرەم، بە دڵ و گیان.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی: میلان ماڵی منە، هەمیشە ئەوەم گوتووە، ئەم یانەیە زۆر یارمەتی منی داوە، لێرە گەشەم کردووە و زۆر دڵخۆشم.
جێگای سەرنجە کە چەندین ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی لیاو بە جێهێشتنی میلان و گرێبەستکردن لەگەڵ پاریس سان جێرمان بۆ جێگرتنەوەی کیلیان مباپێ دەبەستنەوە.