سه‌ره‌تا وه‌رزش چێڵسی دەستبەرداری پۆچیتینۆ نابێت

چێڵسی دەستبەرداری پۆچیتینۆ نابێت

86
سەرچاوە ڕۆژنامەوانییەکان ڕایانگەیاند، ئیدارەی یانەی چێڵسی بڕیاری دا پاڵپشتی ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ڕاهێنەری ئێستای تیپەکە بکات، جەختیشیان لەوە کردەوە کە لە ئێستادا هیچ نیازێک نییە بۆ دوورخستنەوەی، بەو پێیەی متمانەیان بە تواناکانی پۆچێتینۆ هەیە و هیوادارارن لەژێر چاودێری ئەودا ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستبهێنێت.
ئەم بڕیارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی یانەکەدا دێت بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیری تیپەکە و دووبارە نەکردنەوەی قۆناغە ئینتقالیەکان کە ڕەنگە کاریگەری لەسەر ئاستی یانەکەی هەبێت لە پاڵەوانێتییە ناوخۆیی و ئەورووپییەکاندا، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیدارەی بلوز پاڵپشتی پۆچێتینۆ دەکات.