
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كه به بڕیارێكی سیاسی له‌كار لادراوه، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سۆمه‌رییه‌دا، له‌باره‌ی ئه‌و بڕیارانه‌ی له به‌غداوه دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌درێن، ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی ساڵێك، یان زیاتره، كورد به دیاریكراوی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕووبه‌رووی چه‌ند بڕیارێكی یه‌ك له دوای یه‌ك بووه‌ته‌وه، بڕیار له دوای بڕیار، بڕیار له دوای بڕیار، جارێك حكوومه‌ت و جارێك دادگای فیدڕاڵی، جارێك ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و جارێكیش له رووی ڕاگه‌یاندن و جارێك له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، ئه‌مه به‌رنامه‌بۆداڕێژراوه، به ڕێكه‌وت نه‌بووه، به‌رنامه‌یه‌كه و حسابێكی كه‌ڵه‌كه‌بووه، ئێسته كاتی ئه‌وه‌یه باجه‌كه‌ی بده‌ن، له‌سه‌ر شێوازی حسابی كه‌ڵه‌كه‌بوو كار ده‌كه‌ن، كه ئه‌وه شتێكی دروست نییه بۆ عێراق، به‌شێك له دۆخی عێراق وابه‌سته‌یه به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ناكرێ ئه‌مڕۆ ئێران هه‌ولێر مووشه‌كباران بكات و له هه‌مان رۆژدا بڕیاره‌كان له به‌غداوه بدرێن و فشاری دارایی و سیاسی و یاسایی بێ، ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌كی یه‌ك له دوای یه‌كه، بنه‌مایه‌كی هه‌یه و هه‌موو ئه‌مانه‌ی روو ده‌ده‌ن پێكه‌وه به‌ستراون و په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه‌یه.