سه‌ره‌تا وه‌رزش دی ماریا هەڕەشەی لێدەکرێت

دی ماریا هەڕەشەی لێدەکرێت

92
میدیاکانی ئەرژەنتین بڵاویانکردەوە، ئەنخێل دی ماریای هێرشبەری ئەرژەنتینی بەرەبەیانی دووشەممەی ڕابردوو لە ناو ماڵی خانەوادەكەی لە جەرگەی شاری ڕۆزاریۆ هەڕەشەی لێکراوە كەنابێ بگەڕێتەوە رۆزاریۆ.
ئەم پەیامە هەفتەیەک دوای ئەوە دێت کە دی ماریا کە ئێستا یاری بۆ بەنفیکای پاڵەوانی پورتوگالی دەکات، ڕایگەیاند کە حەز دەکات کۆتایی بە ژیانی وەرزشی خۆی بهێنێت و لە یانەی ڕۆزاریۆ سێنتڕاڵ یاری بكات كە لە منداڵییەوە ئەو یانەیەی خۆشویستووە.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە ئۆتۆمبێلێک پەیامێكی نووسراوی لەبەردەم ماڵی باوكی دی ماریا فڕێداوە و تیایدا هەڕەشەی ئەوەیان لە باوكی دی ماریا كردووە كە نابێ بەهیچ شێوەیەك كوڕەكەت بگەڕێتەوە ڕۆزاریۆ، بەپێچەوانەوە یەك لە ئەندامانی خێزانەكەت دەكوژین.