گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە 01ـی نیسانی داهاتووەوە، تەنها کار بە کارتی نیشتمانی دەکرێت و مامەڵە بە هیچ بەڵگەنامەیەکی دیکەی نووسراوەوە ناکرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 30-03-2024، مقداد مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی کارتی نیشتمانیی عێراقی ڕاگەیاند.
مقداد مووسەوی ئەوەشی خستەڕوو، “تاوەکو ئێستا 36 ملیۆن و 700 کارتی نیشتمانی دەرکراون و پڕۆسەکە بەردەوامە و لە 01-04-2024ـەوە کۆتایی بە بەکارهێنانی بەڵگەنامە نووسراوەکانی دیکە دەهێنین و تەنها کار بە کارتی نیشتمانیی عێراقی دەکەین”.