سه‌ره‌تا وه‌رزش ڕاهێنەرێكی ڕووسی و خانەوادەکەی لـــەنێـــو قــوربــانیــانــی هێــرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بوون

ڕاهێنەرێكی ڕووسی و خانەوادەکەی لـــەنێـــو قــوربــانیــانــی هێــرشە تیرۆریستییەکەی مۆسکۆ بوون

128
بەپێی ئەو هەواڵەی کە لەلایەن ناتالیا ڕودنێڤا، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی ئایکیدۆی ڕووسیا ڕاگەیەندرا، یارۆسلاڤ سودریتسۆڤ، ڕاهێنەری ئایکیبودۆی ڕووسی لە کاتی هێرشە تیرۆریستییەکەی هەینی ڕابردوودا کە لە هۆڵی سەنتەری کرۆکۆس لە مۆسکۆ ڕوویدا، گیانی لەدەستدا.
هەروەها لە لیستی قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکەدا جگە لەو ڕاهێنەرە، هەریەك لە ئیرینای هاوسەری و دوو منداڵەکەشی كە میوزیكژەن بوون ئەوانیش لەو ڕووداوەدا دەمودەست گیانبان لەدەستداوە.
جێگای سەرنجە ئەو ڕاهێنەرە لەگەڵ خێزانەکەی لە کۆمپلێکسەکەدا بوون بۆ ئەوەی بەشداری کۆنسێرتەکە بکەن پێش ئەوەی هێرش بکرێتە سەر هۆڵەکە لەلایەن چەکدارانەوە، لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.