سه‌ره‌تا چاوپێكه‌وتن خدر مەنتک بۆ (خه‌بات): دوای ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌غدا هه‌ر...

خەبات- سولین سلێمان:
دواکەوتن و نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە بە بیانوو و پاساوی جیاواز بەردەوامە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت به‌داخه‌وه دوای ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان سیاسه‌تێك له به‌غداوه ده‌یه‌وێت ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌م شێوه‌یه بكات كه هه‌ر ڕۆژه و بیانوویه‌ك ده‌هێنێته‌وه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
خدر مەنتک ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەفراکسیۆنی پارتی بە خەباتی ڕاگەیاند ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە بە بڕیارێکی سیاسی بووە، ئێستاش داوای لیستی مووچه‌یان كردووه كه سه‌رجه‌میان بۆ نێردراون، سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکانمان خستووەتە بەردەستیان، واتا هەموو کارە تەکنیکییەکانمان ٪100 جێبەجێکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش به بیانووی جۆراوجۆر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا نانێردرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئەوەشی خستەڕوو زۆر بەداخەوە ڕاستییەک هەیە پێویستە بگوترێت، ئەویش سەرەتای دروستبوونی کێشە بۆ بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ پێداگری یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چ ڕاستەوخۆ لە لێدوانەکانیان یاخود لە ڕێگه‌ی پەرلەمانتارانیان کە بە ئاشکرا داوای بڕینی بودجە و مووچەیان دەکرد، به مەبەستی دروستکردنی گرژی و پشێوی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە خۆشیان بە ڕۆژ هاوبەشی ڕاستەقینەن و بەشەویش ئۆپۆزسیۆنن. مه‌نتك گوتیشی بێجگە له‌وه‌ش زۆر پێداگربوون له‌وه‌ی كه ده‌بێت نه‌وتی كوردستان ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت و له‌و باره‌شه‌وه كه‌مپین ده‌كرا و ڕاگه‌یاندنیان كرده پشێوی كه ئه‌گه‌ر نه‌وتی كوردستان ڕاده‌ست بكرێت ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ له‌به‌غداوه مووچه و بودجه به‌بێ گرفت دێت! فه‌رموون ئه‌وه‌ش نه‌وت ڕاده‌ست كرا كوا پاره‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان؟ به‌داخه‌وه هاوڕێیانی یه‌كێتی كورتبین بوون له‌وه‌ی ده‌یانگوت كه هه‌رچیمان هه‌یه ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێت و له‌وێوه مووچه بێت، ئەوان پۆستی سه‌رۆك كۆماریشیان هه‌یه، بەڵام با بزانین تاچه‌ند توانیویانه له‌و ڕێگه‌یه‌وه گوشار له‌سه‌ر به‌غدا دروست بكه‌ن تاكوو ئه‌و گرفتانه بۆ كوردستان دروست نه‌كه‌ن یان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك كۆمار به‌كاربهێنن.
خدر مه‌نتك ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد ‹›ئه‌وه‌ی سه‌یره دادگای فیدراڵیش لە ناو هاوكێشه‌كه‌وه‌یە هه‌ر جاره‌و بڕیارێك له دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌كات، دواجار داوایان كرد كه هاوشێوه‌ی فه‌رمانبەرانی عێراق ده‌بێت هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی كوردستانیش كارتی بانکی نیشتیمانیی عێراقیان هه‌بێت له‌كاتێكدا له كوردستان ماوه‌ی چه‌ند مانگه كار له‌سه‌ر پرۆژه‌ی هه‌ژماری من ده‌كرێت لە کاتێکیشدا (هه‌ژماری من) به ئاگاداری و به‌چاودێری دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كانی عێراقیش بووه شتێك نه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ی سیسته‌می ئابووری و دارایی عێراق بێت. له‌كاتێكدا دادگەی فیدراڵ پسپۆریی دابەشکردنی مووچەی نییە و تەنیا کار بە یاسا دەستوورییەکان دەکات، بەڵام هاتووەتە نێو بابەتێکەوە کە پسپۆریی دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی داراییە، یاسایەک نییە لە عێراق بڵێت دەبێ مووچە لە رێگای بانکه‌وه دابەش بکەیت یان بە کاش، بەڵام ئێستا سەپاندوویانە کە دەبێ تەنیا بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید مووچە دابەش بکەن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد دڵنیام ئه‌گه‌ر هه‌موو لیستی مه‌ده‌نی و سه‌ربازیشیان بده‌ینێ هه‌ر بیانوویه‌كی دیكه ده‌گرن، بۆیه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه له ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له نێوان ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت بكرێت و ئه‌و ورده‌كارییانه باس بكرێت و نه‌بنه ڕێگر له به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی، چونكه ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی نیگه‌ران كردووه ئه‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كان قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و له ئه‌رزی واقعیش شتێكی دیكه ده‌بینن. ئەمە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و دوای ئەوە داوای لیستی مووچەیان کرد بە زمانی عەرەبی بەڵام ئەوان بە بیانووی وردبینی پارەی پێویستیان بۆ هەرێمی کوردسان نەناردووە.