د. پاكزاد نه‌ژاد عزیز
(5)
توێژینه‌وه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌نێوان متمانه‌ی خه‌ڵكی و ڕه‌فتاری سیاسییاندا هه‌یه، هه‌رچه‌ندی خه‌ڵكی زیاتر متمانه‌یان به‌خۆیان بێ، ئه‌وه زیاتر ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن بۆ كاریگه‌ری خستنه سه‌ر حكومه‌ت و زیاتریش متمانه‌یان به سیاسه‌ت و سیاسه‌تمه‌داران ده‌بێ و زیاتریش دان به مافه مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌نێن(1).
پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی كه تاك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و به‌درێژایی ژیانی ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه، دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو جۆری سه‌ره‌كی:
1. پێگه‌یاندنی سیاسیی ڕێكخراو (مه‌به‌ستدار): ئه‌وه‌ش ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه ئامانجی فێركردن و په‌روه‌رده‌كردنی ڕێكخراوی دید و ڕه‌فتار و به‌ها سیاسییه‌كانه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدارانه و هۆشیارانه و ئه‌وه‌ش دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو به‌ش:
أ. پێگه‌یاندنی سیاسیی ڕه‌سمی: ئه‌و پێگه‌یاندنه‌یه كه ده‌زگا و دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا و ڕاشكاو له‌ئه‌ستۆی ده‌گرن و ئه‌ركێكه قوتابخانه و حیزبه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ڕۆڵی باڵایان له گه‌یاندنی زانیاری و به‌ها و ڕوانگه‌كان له‌مه‌ڕ ژینگه‌ی سیاسیی، ئه‌وه‌ش دیارترین نموونه‌ی ئه‌م جۆره‌یه.
ب. پێگه‌یاندنی سیاسیی ناڕه‌سمی: ئه‌مه‌یان له‌ڕێگه‌ی ئه‌و بونیاده كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه ده‌بێ كه خه‌سڵه‌تی ناڕه‌سمییان هه‌یه. هه‌روه‌ك مه‌رجیش نییه ئه‌م جۆره پێگه‌یاندنه سروشتێكی ئاشكرای هه‌بێ. دیارترین نموونه‌ش بریتیه له‌و كاریگه‌رییه‌ی كه باوك به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا هه‌یه‌تی له دروستكردنی په‌رده‌یه‌كی فیكری سیاسیی كه بكرێ له‌دروستكردنی هه‌ڵوێست و ئاراسته‌ی سیاسی‌یان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن(2).
2. پێگه‌یاندنی سیاسیی هه‌ڕه‌مه‌كی: مه‌به‌ست له‌و كاریگه‌ریانه‌یه كه به‌ڕێكه‌وت و بێ هیچ پڵانێكی رێكخراو و هۆشیاریه‌كی پێشوه‌خته ئاراسته‌ی تاكه‌كه‌س ده‌كرێن، هه‌روه‌ها له‌و پاڵنه‌رانه پێكدێت كه گوزارشت له هه‌ڵوێست و دیدگاكان ده‌كه‌ن و شكڵ و شێوه به ئاراسته سیاسییه‌كان ده‌به‌خشن و پێگه‌یاندنی هه‌ڕه‌مه‌كیش دابه‌ش ده‌بێته سه‌ر دوو جۆر:
أ. پێگه‌یاندنی هه‌ره‌مه‌كی ڕاسته‌وخۆ: زۆرینه‌ی جار ئه‌م پێگه‌یاندنه زاده‌ی تێبینی و تێڕامانه به‌تایبه‌تیش له قۆناغى منداڵی‌دا. به‌شێوه‌یه‌ك له‌ڕێگه‌ی گوێگرتن له گفتوگۆی سیاسیی ناو یه‌ك خێزانه‌وه منداڵ كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤ یا نێگه‌تیڤی له‌هه‌مبه‌ر كایه سیاسییه گرنگه‌كانه‌وه له‌لادا دروست ده‌بێ.
ب. پێگه‌یاندنی هه‌ڕه‌مه‌كی ناڕاسته‌وخۆ: بریتیه له گواستنه‌وه‌ی له‌خۆوه‌كی ڕه‌وته سیاسییه ناڕاسته‌وخۆكان كه له‌ڕێگه‌یه‌وه تاكه‌كه‌س ڕووبه‌ڕووی كاریگه‌ری و كاردانه‌وه به‌سه‌ر ڕه‌فتاری سیاسیی و هۆشیاری به‌رهه‌ستیی ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه پێگه‌یشتنی منداڵ له ژینگه‌یه‌كی هه‌ژاردا، ئه‌وه له ئاینده‌دا كۆمه‌ڵێك هه‌ڵوێست و دید و بۆچوونى له‌سه‌ر حكومه‌ت و شێوازی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌سه‌ر دروست ده‌بێ(3).
ده‌شێ پێگه‌یاندنی سیاسیی هه‌م له لایه‌ن تاكه‌وه هه‌م له لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی پێگه‌یاندنه‌وه پێكه‌وه به ئه‌نجام بگات، تاكه‌كان خۆیان خۆیان په‌روه‌رده ده‌كه‌ن و هاوكاتیش پێده‌گه‌یه‌نرێن. هه‌ندێك پێیان وایه پێگه‌یاندن بریتیه له گواستنه‌وه‌ی زانیارییه سیاسییه‌كان و به‌ها و دیدگای دایك و باوك و مامۆستایان و كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌ى پێگه‌یاندن بۆ هاووڵاتیانی ته‌مه‌ن بچوك ئه‌وانه‌ی له دۆخی پێگه‌یشتن و گه‌شه‌كردندان، به‌ڵام هه‌ندێكی دیكه پێیان وایه پێگه‌یاندن بریتیه له گه‌شه‌سه‌ندنی تواناى منداڵ له تێگه‌یشتنی ژینگه‌ی سیاسیی. منداڵى بچوك له قوتابخانه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ده‌ربڕینی نیشتمانیانه په‌روه‌رده ده‌كرێ، هه‌روه‌ها فێركردن ئینتیما و سڵاوی ئاڵا له‌سه‌ره‌تای ڕۆژی خوێندن و ئاماده‌بوون له‌و ئاهه‌نگانه‌ی كه یادی ڕووداوه گرنگه‌كان ده‌كاته‌وه شتی زۆر دووباره و به‌رده‌وامن له پڕۆگرامی خوێندن، به هه‌مان شێوه‌ش دایك و باوك و مامۆستاكان منداڵه بچوكه‌كان فێری ڕێز و ملكه‌چى بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان. به‌ڵام هاووڵاتی پێگه‌یشتوو ده‌گاته قۆناغێك كه تیایدامتمانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی نامێنى، ئه‌وه‌ش نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی یا قوتابخانه‌كه‌ی فێری بى متمانه‌یی كردوون له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تواناى تێبینیكردنی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان به نیازخراپی مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن یا له‌ئه‌نجامدانی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیه‌كانیان كه‌مته‌رخه‌میان هه‌یه(4).
سێ یه‌م: گرنگترین قۆناغ و ڕه‌هه‌نده‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی:
پێگه‌یاندنی سیاسیی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام و نه‌پساوه‌یه و هاوشانی قۆناغه جیاوازه‌كانی ژیانی تاكه‌كه‌سه، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌یان له ئه‌ستۆدایه. ده‌كرێ قۆناغه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی دابه‌ش بكه‌ینه سه‌ر سێ قۆناغ كه بریتیه له:
1. قۆناغى منداڵى: ئه‌م قۆناغه وه‌كو یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ستپێكی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنى سیاسییه و بنه‌مایه‌كه كه قۆناغه‌كانی دواتر پشتی پێ ده‌به‌ستن، لێكۆڵینه‌وه و شیكارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و قۆناغه كاریگه‌ریان به‌سه‌ر ژیانی نه‌سته‌كییه‌وه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ك ڕۆڵێكی گرنگیشی له دروستبوونی میزاجی عه‌قڵى و مه‌عنه‌وی هه‌یه. ئه‌وه‌ی سروشتی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ش دیاری ده‌كات كه پێگه‌یاندنی سیاسیی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن ئه‌و قۆناغه‌یه تیایدا خێزان سه‌رچاوه‌یى سه‌ره‌كیه له پێگه‌یاندنی سیاسییانه‌ی منداڵ و ئه‌و قۆناغه‌ی كه خێزان و قوتابخانه پێكه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌شدارن له‌به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن(5).
2. قۆناغى هه‌رزه‌كاری: ئه‌م قۆناغه هه‌ستیارترین و ئاڵۆزترین قۆناغه، چونكه تاكه‌كه‌س له‌م قۆناغه‌دا ڕووبه‌ڕووی گۆڕانكاری سایكۆلۆژی ئاڵۆز ده‌بێته‌وه، بۆیه ده‌بێ زۆر به وریایی و وردیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێ.
مارتن دیڤیس به قۆناغێكى پێناسه كردووه كه پێگه‌یشتنی قۆناغى منداڵیی و پێنه‌گه‌یشتنی ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی لێك جیاده‌كاته‌وه و شه‌ش تا حه‌وت ساڵ درێژه‌ی ده‌بێ. له‌م قۆناغه‌دا هه‌رزه‌كار ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی هاوشانبوونی كۆمه‌ڵ و گه‌شه‌سه‌ندنی توانای مه‌عریفی و خێرایی هۆشیاری به‌رهه‌ستیی و نه‌رمی ئه‌قڵی و گه‌ڵاڵه‌بوون شێوازه فیكرییه‌كان زۆر پێویست و گرنگن، وێڕای كارلێك و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه تازه‌كانی دیكه‌ی جیا له خێزان و قوتابخانه، وه‌ك پارته سیاسییه‌كان(6).
3. قۆناغى پێگه‌یشتوویی و پاشتر: ئه‌مه‌یان قۆناغێكه تیایدا تاكه‌كه‌س له قۆناغى هه‌رزه‌كارییه‌وه ده‌چێته قۆناغی پێگه‌یشتوویی و هاوسه‌نگییه‌وه، هێزی ئه‌قڵیی یه‌كێكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م قۆناغه. هه‌روه‌ك پێگه‌یشتوویی هاوشانی ئه‌م قۆناغه‌یه به‌و پێیه‌ی (توانست و لێهاتوویی و وزه‌ی ئه‌قڵیی وه‌ك به‌شێك له توانستی تیۆری بوونه‌وه‌ری زیندوو به‌شێوه‌یه‌كی حه‌تمی ده‌رده‌كه‌ون”(7).
ڕۆڵی ژینگه‌ی خێزانیی له ئاڕاسته‌كردنی ڕه‌فتاری منداڵ و هاوكاریكردنی له ڕێكخستنی پاڵنه‌ره هه‌سته‌كییه‌كان و به‌ده‌ستهێنانی نه‌ریتی جوان و چاك ڕۆڵێكی گرنگى هه‌یه، ئه‌و شێوازه په‌روه‌رده‌ییه‌ی منداڵ له‌ناو خێزانه‌كه‌ی به‌ده‌ستی ده‌هێنێ ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له خۆگونجاندن یا لادانی منداڵ له‌و به‌هایانه‌ی له‌سه‌ریان ڕاهاتووه، هه‌روه‌ها دینامیكیه‌تی په‌یوه‌ندی نێوان دایك و باوك و منداڵ یا لادانی له‌و به‌هایانه‌ی له‌سه‌رى ڕاهاتووه له شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی و ئه‌و په‌یوه‌ندییه ده‌روونیانه‌ی له‌نێوان دوو كه‌سدا دروست ده‌بێ، ڕۆڵێكی زۆر گرنگیان هه‌یه له خۆگونجاندن یا لادانی ئه‌و منداڵه، خێزان ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی به‌ها و كه‌له‌پوری كۆمه‌ڵایه‌تی نییه بۆ نه‌وه‌ی تازه، به‌ڵكو فاكته‌رێكه له فاكته‌ره‌كانی پاراستنی منداڵ و دوورخستنه‌وه‌ی له‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نموونه‌ی خراپ و نه‌خوازراوه، بگره خێزان باشترین و سه‌ركه‌وتووترین و چاكترین كه‌ناڵه و قه‌ڵایه‌كه بۆ پاراستنی منداڵ له ڕه‌فتاره نه‌خوازراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه(8).
پاش بونیادنانی كۆمه‌ڵگه‌ی سیاسیی ئه‌وه ئه‌ركی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسییه ئاسایش و سه‌قامگیری و به‌رده‌وامیه‌تی كۆمه‌ڵگه بپارێزێ، ئه‌وه‌ش له ڕێگه و شێوازه‌كانى وه‌كو ڕاهێنان و په‌ره‌پێدانی تاكه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ی ببنه ئه‌ندامی به‌سوود و قازانج له كۆمه‌ڵگای سیاسیی‌دا، واته پێوه‌ره سیاسییه‌كانی كۆمه‌ڵگه وه‌ربگرن و بیگوازنه‌وه بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده(9).
له پروسه‌ى پێگه‌یاندنی سیاسیی هاووڵاتیان ئاماده ده بیت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رپرسیارانه و هۆشیارانه به‌شدار بن له ژیانی سیاسیی وڵاته‌كانیاندا، پێگه‌یاندنی سیاسیی هاووڵاتیان ئاماده ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ماف و ئازادییه سیاسییه‌كانی خۆیان پراكتیزه بكه‌ن، ئه‌وه‌ش پاش دیاریكردنی سنور و ئه‌و ماف و ئازادییانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له‌ڕووی پێگه‌یاندنی سیاسییه‌وه په‌روه‌رده‌كراون هه‌ست به زه‌رووره‌تی به‌رپرسیاره‌تی ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی كات و دووباره بوونه‌وه‌ی پراكتیزه‌ی دیموكراسیدا هه‌موو تاكێك هه‌ست به زه‌رووره‌تی بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسیه‌ت ده‌كه‌ن(10).
په‌راوێزه‌كان:
1. د. رعد حافظ سالم، مصدر سابق، ص 126.
2. فيصل سالم، اساسيات التنشئه الساسيه الاجتماعيه، مطبعه جامعه الكويت بدون تاريخ الطبعه، ص 26.
3. المصدر نفسه، ص 27.
4. ريتشارد دارسن، كيث برويت، كارن داوسن، التنشئه الساسيه، دراسه تحليليه، ترجمه: د. مصطفى عبدالله ابو قاسم خشيم و محمد زاهى محمد بشر المغربى، ليبيا، منشورات جامعه قار يونس، الطبعه الأولى، 1990، ص 56-57.
5. صباح صبحى حيدر، الأحزاب و دورها فى التنشئه الساسيه فى الأقليم كوردستان العراق، دراسه تحليله قدم فى كليه القانون جامعه الصلاح الدين، 2003، ص 32.
6. المصدر نفسه، ص 33.
7. المصدر نفسه، ص 33.
8. د. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 87.
9. رعد حافظ سالم،مصدر السابق، ص 42.
10. د. طه حميد حسن العنبكى، التنشئه الساسيه، مجله العلوم الساسيه (عدد خاص بالذكرى الخمسين لعلوم الساسيه فى العراق)، جامعه المستنصريه، القاهره، ص 323.
==============
(6)
چواره‌م: گرنگترین كه‌ناڵ و ده‌زگاكانی پێگه‌یاندنی سیاسیی:
له گرینگ‌ترین ده‌زگاكانى پێگه‌یاندنى سیاسى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:-
1. خێزان: ڕێكخراوێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهاتووه كه په‌یوه‌ندی خوێنی وكۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خڵاقی و رۆحیان له‌نێواندایه، و به یه‌كه‌م خانه‌ی تاكه‌كه‌س داده‌نرێ، كه كۆمه‌ڵێك كاریگه‌ری به‌سه‌ر منداڵدا پراكتیزه ده‌كا وه‌كو زه‌مینه خۆشكردنێك بۆ دروستكردنی یه‌كه‌مین ناوكی خودی سیاسیی، هه‌روه‌ها خێزان تاكه سه‌رچاوه‌یه‌كه كه منداڵ له‌كاتی له‌دایكبوونیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كا(1). هه‌روه‌ها به كه‌ناڵێكی گشتی و بنه‌ڕه‌تی ئاراسته‌كردنی فیكری و بیروباوه‌ڕی نه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵگه داده‌نرێ و گرنگی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌خڵاقی و ئایدیۆلۆژی خێزان كه‌متر نییه له گرنگی ده‌زگا كولتووری و په‌روه‌رده‌ییه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری. خێزان یه‌كه‌م ده‌زگاى سه‌ره‌كییه كار ده‌كاته سه‌ر بیروباوه‌ڕ و هه‌ڵوێست و ڕه‌فتار و ئه‌خڵاقی تاكه‌كه‌س. لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه بۆچی ده‌وڵه‌ت گرنگی به خێزان ده‌دا و گرنگی ده‌زگا و دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌كه‌وێ وه‌ك ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی ئابووری و ته‌ندروستی و ئایینی و نیشته‌جێبوون له به‌رامبه‌ر پێویستی و داخوازییه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ(2).
نابێ كاریگه‌ری خێزان به‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی نه‌ستی منداڵه‌كانه‌وه وامان لێ بكا گرنگی به‌سه‌ر كرده‌ی هۆشیارانه‌ی كۆمه‌ڵگه فه‌رامۆش بكه‌ین. منداڵ فێری پێوه‌ره ئه‌خڵاقی و بنه‌ڕه‌تی و ئادابه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌بێ، منداڵى باش په‌روه‌رده‌كراو ئه‌و منداڵه‌یه‌كه له‌و ڕووه‌وه سوود له په‌روه‌رده‌ی ڕاست و دروست وه‌رده‌گرێ، منداڵی ڕۆشنبیركراو له چوارچێوه‌ی ژیانی تایبه‌ت و په‌یوه‌ندی نێوان منداڵه‌كان، منداڵێكه ته‌نها ملكه‌چی كه‌سوكاره‌كه‌ی نییه به‌ڵكو گوێڕایه‌ڵی ده‌سه‌ڵاتی باویشه(3).
2. قوتابخانه: ده‌زگایه‌كى سه‌ره‌كی دووه‌مه بۆ گواستنه‌وه‌ی كولتووره‌كان، ده‌زگایه‌كه ڕێك بۆ ئه‌و ئامانجه دامه‌زراوه و كۆمه‌ڵگه بى یان قوتابخانه وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ندى له ئاژاوه‌گێڕانی ئه‌م سه‌رده‌مه خه‌ونی پێوه ده‌بینن، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه ناتوانێ كولتوره‌كان بگوازێته‌وه مه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی كه‌سوكاره‌وه نه‌بێ، قوتابخانه كه‌ناڵێكه بۆ گواستنه‌وه‌ی كولتووری تازه‌ی پێشكه‌وتووخواز، تا جێگه‌ی كولتووره كڵاسیك وكۆنه‌پارێز بگرێته‌وه كه خێزانه‌كان ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وامبن له سه‌پاندنی. ئه‌گه‌ر خێزان و قوتابخانه دوو كه‌ناڵی ڕۆشنبیری گه‌وره بن، واته دوو كه‌ره‌سته‌ی بنه‌ڕه‌تیی بن كه به‌هۆیانه‌وه كولتوره‌كان ده‌گوازینه‌وه، ئه‌وه تاكه كه‌ناڵ نیین، كۆمه‌ڵگای وا هه‌یه منداڵان له‌ده‌ره‌وه‌ى خێزان و قوتابخانه شت وه‌رده‌گرێ، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی كارلێك له‌گه‌ڵ ژینگه و گوند و شه‌قام و گه‌ڕه‌ك یا له‌ڕێگه‌ی سینه‌ما و ته‌له‌فزیۆنی ڕۆژگارى ئه‌مڕۆماندا(4).
قوتابخانه هه‌وڵده‌دا قوتابی فێری بنه‌ماكانی گوێڕایه‌ڵی و پابه‌ندی و پاراستنی به‌ها و پێوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگا و سیسته‌م و سیسته‌می سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی بكا كه به‌ڕۆڵی خۆیان كارده‌كه‌نه سه‌ر په‌ره‌پێدانی ڕه‌فتاری سیاسیی قوتابی له ئاینده و به‌مه‌به‌ستی به‌شداری سیاسیی(5).
قوتابخانه به یه‌كه‌م ده‌زگای ڕه‌سمی داده‌نرێ سیسته‌می سیاسیی به‌كاری ده‌هێنێ. له چه‌ندین ڕووه‌وه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌هۆی درێژی ئه‌و ماوه‌یه‌ی تاكه‌كه‌س له قۆناغى خوێندن و په‌روه‌رده‌دا به‌سه‌ری ده‌با و په‌یوه‌ندی سیسته‌می سیاسیی به‌ده‌وڵه‌ته‌وه و ملكه‌چبوونى سیسته‌می سیاسیی بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی، بۆیه په‌روه‌رده كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ ڕووداوی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌و شێوه‌یه په‌روه‌رده له‌هه‌موو بارودۆخێكدا ڕێگه‌یه‌كه بۆ پێگه‌یاندنی سیاسیی و بۆ سیسته‌می سیاسیی زۆر له‌بار و گونجاوه، هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی قوتابخانه‌شه‌وه مه‌عریفه‌ی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ده‌گوێزرێته‌وه و هه‌ستی نیشتمانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها و دیدی پۆزه‌تیڤی تاكه‌كان له‌هه‌مبه‌ر وڵاته‌كه‌یان و سیسته‌مه سیاسییه‌كه‌یان په‌ره‌پێ بدا. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قوتابخانه به‌سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێگه‌یاندنی سیاسیی داده‌نرێ جا چ به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بێ یان ناڕاسته‌وخۆ.
ڕۆڵی خێزان ته‌نها ئه‌وه نییه مه‌عریفه و زانیاری ببه‌خشێ، به‌ڵكو كار له‌سه‌ر دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و پاڵپشتیكردنی سیتسه‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی باو ده‌كات(6).
3. گرووپه ئایینییه‌كان: گروپه ئایینه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگیه‌كی زۆر به زه‌مینه‌خۆشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایین له هه‌وڵی په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ستی تاكه‌كان ده‌دا و هه‌وڵ ده‌دا ئه‌و ئامۆژگارییه ئایینیانه‌ی هانی پاكژی و هاوخه‌می و لێبورده‌یی و ڕاستگۆیی و ده‌ستپاكی بگۆڕێ بۆ ڕه‌فتاری ڕۆژانه. ئامرازه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی پێگه‌یاندنی ئایینی زۆرینه‌ی جار له‌ڕێگه‌ی ده‌زگا و بزووتنه‌وه و گرووپه ئایینیه‌كانه‌وه ده‌بێ وێڕای چه‌ندان ئامرازی دیكه ئه‌وه‌ش له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیی خوازراو، نموونه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌ش بریتین له په‌رستگاكان و قوتابخانه ئایینیه‌كان و پیاوانی ئایینی(7).
گرنگی ڕۆڵى ئایین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی پێگه‌یاندن له‌وه‌وه‌یه كه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر چاندنی به‌ها و بیروباوه‌ڕى ئایینی كار ده‌كاته سه‌ر ئاراسته‌كردنی ڕه‌فتارى تاكه‌كان له كۆمه‌ڵگه و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له جیهاندا ڕوویداوه له داڕوخانی سیسته‌مى گرووپه نائایینیه‌كان ناكرێ ڕۆڵى ئایین له سیاسه‌تدا فه‌رامۆش بكه‌ین، هه‌روه‌ك شه‌پۆلی عیلمانیه‌تیش له‌كزی داوه كه بانگه‌شه بۆ لێكجیاكردنه‌وه‌ی ئایین و سیاسه‌ت ده‌كا، هه‌روه‌ك هیچ مانایه‌ك بۆ مشتومڕی هه‌نوكه‌یی له‌سه‌ر (له ئایندا سیاسه‌ت نیه و له سیاسه‌تدا ئایین بوونی نییه) نه‌ماوه(8).
حیزبه سیاسییه‌كان:
حیزبه سیاسییه‌كان گرنگیه‌كی زۆر به‌م پرۆسه‌یه ده‌ده‌ن چونكه كاردانه‌وه‌ی پۆزه‌تیڤی به‌سه‌ر تاكه‌كاندا هه‌یه له‌كایه‌ی شوناس و هاووڵاتیبوون و به‌ها و پێوه‌ره‌كانی په‌یوه‌ست به سیسته‌می سیاسیی و به‌ها باڵاكانی سیاسه‌ت .
له فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵناسیدا هاتووه: پارتی سیاسیی ڕێكخستنی ئه‌و كه‌سانه‌یه گرنگی به ڕێكخستنی هێزه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌ده‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌ری بخه‌نه سه‌ر به‌شێوه‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی كۆمه‌ڵگه.
(ئیسماعیل سعد) پێی وایه: حیزبی سیاسیی بریتیه له ڕێككه‌وتنی ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپ و ئامانج كه ده‌یانه‌وێ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی‌دا به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن، یا لانیكه‌م هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ندامانی حیزب كه له‌بنه‌ڕه‌تدا گرووپێكن له گرووپه‌كانی كۆمه‌ڵگه(9).
حیزب كار له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی توانسته مه‌عریفیه‌كانی تاكه‌كه‌س ده‌كا و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش پێویستی به دروستكردنی هۆشیاری سیاسیی هاووڵاتیان هه‌یه، لێره‌دا حیزب له ڕێكخراوێكی په‌روه‌رده‌یی ده‌كا و كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات تاكه‌كه‌س بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك گوزارشت له دید و بیروباوه‌ڕ و خواسته‌كانی بكا و له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه جه‌خت ده‌كاته سه‌ر په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست و لایه‌نگیریى جیاوازه‌كانی. حیزب زه‌مینه خۆش ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی تاكه‌كه‌س ڕۆڵی خۆی له‌ژیانی سیاسیی‌دا بگێڕێ. بۆیه حیزب هه‌وڵده‌دا وێنه‌یه‌كی ڕه‌واى توندوتۆڵ به‌خۆی ببه‌خشێ(10).
پێویسته حیزبه سیاسیه‌كان- به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕۆڵ و كاریگه‌ری حیزب له سیسته‌می سیاسیی‌دا- چه‌ند هه‌نگاوێكی سه‌ره‌كی بهاوێن بۆ ئه‌وه‌ی خێزان بكه‌نه سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ هێنانه‌دی ئینتیماى حیزبی وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه:
1. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاسانكاری په‌روه‌رده‌یی ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زیادبوونی ڕێژه‌ی فێربوون دیارده‌ی كه‌مته‌رخه‌می سیاسیی دایكان و باوكان كه‌مده‌كاته‌وه.
2. كردنه‌وه‌ی خولی هۆشیاری و ڕێنمایی خێزانی یا ئاراسته‌كردنی دایك و باوك بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده بكات له‌ئاینده‌دا ڕه‌فتاری سیاسیی گونجاو به‌ده‌ست بهێنن.
3. ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی قوتابخانه‌كان و خولى حیزبی به بابه‌ت و مه‌سه‌له‌ی وا تیشك بخاته سه‌ر پڕۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی وه‌ك شوناس و هاوڵاتیبوون و به‌هاى سیاسیی و شتی دیكه.
4. هاندانی هاووڵاتیان له گرنگی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان به مانا و سێمبولى حیزبی.
5. حیزب ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست بدات سه‌باره‌ت به گرنگی دان و بردنی منداڵ بۆ پێگه‌ی سیاسیی و بۆنه‌ی حیزبی بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی بۆ بڕه‌خسى تێبینی و تێڕامان بكا(11).
ئه‌و پێگه‌یاندنه سیاسییه‌ی زۆرینه‌ی پارته كوردستانیه‌كان له‌ئه‌ستۆیان گرتووه، ئامانجی ئه‌وه‌یه ئه‌قڵیه‌تێكی پڕ له بیروباوه‌ڕ و ئه‌ده‌بیات دروست بكه‌ن خۆیان بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن یا ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه به‌شێك له‌دیدێكی گشتی كه پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ر دروست بكرێ، هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌فتارێكی سیاسیی هاوسه‌نگ له‌نێوان تاكه‌كاندا دروست بكه‌ن، به‌ڵام ده‌توانین بڵێین ئامانجی سه‌ره‌كی پشت پێگه‌یاندنی سیاسیی له هه‌رێمی كوردستان بریتیه له دروستكردنی مرۆڤێكی خاوه‌ن شارستانیه‌ت و خاوه‌ن هۆشیاری مێژوویی و به‌ئاگا له‌و قۆناغه‌ی كه میلله‌تی كوردی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ، هه‌روه‌ها ده‌توانین بڵێین بونیادنانی سیاسیی و فیكری نه‌وه‌ی نوى كه به ئاگان له قۆناغی ئێستا و به‌رپرس له هه‌رێمی كوردستان، له‌خۆوه نابى و به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی ویستێكی هۆشیارانه‌وه ده‌بێ كه ئه‌ویش له‌میانی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی تاكه‌كه‌سه‌وه ده‌بێ(12).
په‌راوێزه‌كان:
1. د. احسان محمد حسن، العائله والقرابه والزواج، دار الطليعه للطباعه والنشر، بيروت، طبعه الثانيه، 1985، ص 9.
2. المصدر نفسه، ص 9.
3. موريس دو فرجيه، علم الأجتماع السياسى، ترجمه د. سليم حداد، دمج الموئسسه الجامعى للدراسات والنشر والتوزيع، بيروت، 2001، طبعه الثانيه، ص 103.
4. المصدر نفسه، ص 104
5. د. حمدان رمضان و د. على أحمد خضر، قنوات التنشئه الأجتماعيه وأثرها فى السلوك السياسى، دراسه الميدانيه فى مدينه الموصل، بحث منشور فى المجله العلوم الأجتماعيه، عدد 42، بغداد، 2005، ص 2014.
6. د. أبراهيم ابراش، علم الأجتماع السياسى، دار الشروق للنشر والتوزيع، طبعه الأولى، عمان، 1998، ص 2015.
7. وسام حسين على العيثاوى، دورالتنشئه الأجتماعيه- السياسيه فى المشاركه السياسيه متاح على شبكه الأنترنيت www.m.ahewar.org فى 23-3-2015.
8. د. محمود حسن الاسماعيل، التنشئه السياسيه، دراسه فى دور أخبار والتلفزيون، دار النشر للجامعات، مصر، 1997،ص 54.
9. المصدر نفسه، ص 91
10. صباح صبحى الحيدر، مصدر السابق، ص 90.
11. المصدر نفسه، ص 91.
12. المصدر نفسه، ص 155.
===========
(7)
4. ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن:
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا تایبه‌ت به كۆمه‌ڵناسی سیاسیی كه له‌ساڵى 1978دا ده‌رچووه (ئۆریم) ئاماژه به ڕۆڵی گرنگی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌دا له پرۆسه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی منداڵان و پێگه‌یشتوان و به‌تایبه‌تیش ئه‌و هاوڵاتییه ئاساییه‌ی زۆر به‌خێرایی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌و كه‌ره‌ستانه‌وه پێی ده‌گا. پاشان ئه‌و ئامرازانه به‌شدارن له دروستكردنی ئاراسته و خواست و هۆشیارییه‌كانی ئاینده‌ی، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و ئامرازانه ته‌نها زانیاری نابه‌خشن به‌ڵكو هێزی كاریگه‌ری وێنه و ده‌نگیشی كۆنترۆڵكردووه و وێنه‌یه‌ك له باره‌ی ڕابردوو و ئێستاى كۆمه‌ڵگه پێشكه‌شده‌كا، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی داب و نه‌ریت له نه‌وه‌كانی پێشووه‌وه بگوازێته‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ، ئه‌و ئامرازانه سێ ئه‌رك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن: 1.ئه‌ركی میدیایی كه زانیاری به بینه‌ران و بیسه‌ران ده‌به‌خشن. 2. ڕازیكردن. 3. كات به‌سه‌ربردن(1).
ئاشكرایه ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندنی جه‌ماوه‌ری له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخدا پێشكه‌وتن و كارایی زۆری به‌خۆوه بینیوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌ی له‌ووڵاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازیدا باوه. په‌یوه‌ندی نێوان زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵگاكان زۆر ساده و ئاسان بۆته‌وه. ئامرازه بینراو و بیستراو و خوێنراوه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌توانن بۆچوونێكی گشتی لاى تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه دروست بكه‌ن تا وایان لێ بكا باوه‌ڕ به ئایدیۆلۆژیایه‌كی دیاریكراو بهێنن. ڕای گشتی بریتیه له بیروباوه‌ڕێكی باو و شێوازێكی باوی ئه‌قڵانی كه جۆری بیروباوه‌ڕ و خواست و ئاراسته‌كان دیاری ده‌كا، و بگره خواسته كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی ئاشكرا ده‌كا. ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن رۆڵێكی كه‌متری نییه له ڕۆڵی خێزان و قوتابخانه له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی‌دا. ئه‌وه بۆیه وڵاتانی هاوچه‌رخ وه‌ك بنه‌مایه‌كی سه‌ره‌كی پێگه‌یاندنی سیاسیی جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن، له‌وێشه‌وه جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی ئینتیماى تاكه‌كان بۆ نیشتمان و ده‌وڵه‌ت(2).
ئێمه ده‌توانینن بلێین ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به درێژایى مێژوو په‌ره‌یان سه‌ندوه هه‌ر له دیوه‌خان و گوند و مزگه‌وت و چایخانه میللیه‌كان ده‌ستى پێ كردووه، راگه‌یاندن به‌م شێوه‌یه نه‌بووه كه جێگاى باس بێت له‌و ئاسته پێشكه‌وتوه‌دا نه‌بووه كه ئێستا ده‌یبینین ، له كۆندا ته‌نها رادیۆیه‌ك هه‌بوو كه ئه‌ویش زۆر به ئه‌سته‌م ده‌توانرا گوێ ى لێ بگیرێت، له گه‌ڵ هه‌ندێك چاپكراوى ده‌ورى ناو به ناو كه ئه‌ویش ئه‌و كاریگه‌ریه‌ى پێك نه‌ده‌هێنێ له دێهاته‌كاندا یاخود مزگه‌وته‌كان دیاره ئێمه كه ده‌ڵێن مزگه‌وت مزگه‌وتى ئه‌وسا هه‌ر ته‌نها رێوره‌سمى ئایینى تێدا به رێوه نه‌ده‌چوو به‌ڵكو بنكه‌یه‌كى گرینكیش بوو بۆ به‌رێوه‌چوونى رێوره‌سمى كۆمه‌ڵایه‌تى و ته‌نانه‌ت كۆبونه‌وه‌ى پێشمه‌رگایه‌تى شوێنێك بوو بۆ پرۆسه‌ى هۆشیار بوونه‌وه و ئاڵوگۆرى ڕاى یه‌كتر له سه‌ر پرسه هه‌نووكه‌یه‌كاندا. ئه‌مڕۆ ئاراسته كردنى ڕاى گشتى و مێشك شۆردنه‌وه دارشتنه‌وه‌ى ئه‌قڵى مرۆڤ به چه‌شنێكى نوێ ى بیر كردنه‌وه ، ته‌نانه‌ت ڕه‌فتاریش به شێوه‌یه‌ك كه له قۆناغى یه‌ك ده‌وڵه‌تدا كه ده‌وڵه‌تى راگه‌یاندندا ده‌ژین كه سنوره‌كان مه‌وداى كاتى سڕیوه‌ته‌وه به ڕاده‌یه‌ك به هۆى هۆكاره‌كانى راگه‌یاندنى نوێ وه جیهان بۆته گوندێكى بچوك.
كۆمه‌ڵگه سیاسییه هاوچه‌رخه‌كان ناتوانن بێ ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندی خێرا و فراوان و یه‌كگرتوو بمێننه‌وه، چونكه ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن ڕه‌گه‌زێكی یه‌كڵاكه‌ره‌وه و گرنگن بۆ ده‌وڵه‌تی هاوچه‌رخ، هه‌روه‌ها میكانیزم و كه‌ره‌سته‌یه‌كی گرنگن كه له‌ڕێگه‌یانه‌وه كۆمه‌ڵگه كڵاسیكیه‌كان ده‌گوێزنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن و پێكه‌وه‌لكانی سیاسیی، هێربرت هایمان ئاماژه‌ی به‌وه داوه له كۆمه‌ڵگه كڵاسیكیه‌كاندا ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن وه‌كو كه‌ره‌سته‌ی كارای پێگه‌یاندنن و بڵاوبوونه‌وه‌ی فراوانیشی ده‌توانى ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی بگرێته‌وه ئه‌وانه‌ی پێویستیان به پڕۆسه‌ی نوێگه‌ری هه‌یه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانی ڕاگه‌یاندن زۆر كاریگه‌رترن له كه‌ره‌سته كڵاسیكیه‌كانی پێگه‌یاندن له كۆمه‌ڵگه‌دا(3).
وه‌لێ شۆڕشى ته‌كنۆلۆژیاى گه‌یاندنى هاوچه‌رخ وه‌ها ده‌روانێته هۆكاره‌كانى راگه‌یاندن و مه‌زن بوونى كه بتوانێت سودى لێ وه‌ربگیرێت به كار پێكردنى له وه‌دیهێنانى ڕایه‌كى گشتى به‌رچاو و ڕوون كه پشتیوانى له دۆزه‌كانى گه‌شه‌پێدان و گۆڕانكارى بكات، له هه‌وڵى نوێگه‌ریدا به هه‌نگاوى چه‌سپاو له سه‌ر به‌شدارى كردنێكى ئیجابیانه، ئه‌وه‌ى یارمه‌تى هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش ده‌دات گه‌شه‌سه‌ندن و ئازادى ڕا ده‌ڕبرین و سه‌ربه‌خۆى بوونى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه. وێڕاى توانایان له وه‌رگێران و گواستنه‌وه‌ى ڕاى جه‌ماوه‌ر و به‌رگرى لێ كردنیان نه‌چوونه به‌ر بارى كۆنترۆڵى حكومه‌ته‌وه به‌ڵكو تواناى به‌رهه‌ڵستكارى سیاسه‌تى حكومه‌تیش ده‌كه‌ن له كاتى پێویستدا(4).
ڕۆڵى ڕاگه‌یاندن له‌م ساڵانه‌ى دوایدا وه‌كو هێزێكى كاریگه‌ر ده‌ركه‌وتووه كه ناكرێ به‌هه‌ند هه‌ڵنه‌گیرێ، ئه‌مرۆ هێزى مه‌ترسى هێزى راگه‌یاندن كاریگه‌رى كه‌متر نیه له هێزى سه‌ربازى و ئابوورى به‌ڵكو له‌وانه‌یه به‌هێزتریش بێت، كاریگه‌ریه‌كى یه‌كجار گه‌وره‌ى هه‌یه به تایبه‌تى له واقعى ئێستاى كوردستاندا كه چه‌ندین كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنى بێلایه‌ن به‌رپا بوون و بوون به ڕه‌قیبێك به‌سه‌ر په‌رله‌مان و حكومه‌ت هه‌یه. ته‌نانه‌ت كاریگه‌رى نه‌ك له‌سه‌ر گه‌وران كردووه به‌ڵكو به‌سه‌ر منداڵ و پیر و هه‌موو ته‌مه‌نێك به شێوه‌یه‌ك چۆته ناو ناواخنى ژیانى خێزانیمان.
باسى سێیه‌م: خێزان و پێگه‌یاندنى سیاسى
یه‌كه‌م: ڕۆڵى خێزان له پێگه‌یاندنی سیاسیی‌دا
ڕۆڵى خێزان له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی گشتیدا لێكۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ركراوه و تیۆرى زۆر و جۆراوجۆر بۆ ڕاڤه‌كردنی كاریگه‌ری خێزان به‌سه‌ر پێگه‌یاندن و چۆنیه‌تی ئه‌و كاریگه‌رییه په‌ره‌ی پێدراوه، ده‌كرێ بڵێین ڕۆڵی خێزان له دروستكردنی زاتی سیاسیی‌دا هاوته‌ریبی ڕۆڵی خێزانه له پێگه‌یاندنی گشتیدا.خێزان یه‌كێكه له كه‌ناڵه سه‌ره‌كییه‌كانی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندن له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان، هه‌روه‌ها گرنگی ڕۆڵ و كاریگه‌ری خێزان له پرۆسه‌ی پێگه‌یاندندا هیچ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه كه به‌هۆیه‌وه دیراسه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌ی پێكراوه، جا چ ئه‌وه له‌میانی دیاریكردنی گرنگترین ئه‌و كه‌ناڵانه‌وه بێ كه به‌ها و زانیاری و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه بنه‌ڕه‌تییه‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ نه‌وه‌ی نوێ. ئاسانی گه‌یشتنی خێزان به‌و كه‌سانه‌ی ده‌یه‌وێ په‌روه‌رده‌یان بكا، له‌ساڵانی سه‌ره‌تایی دروستبوونی ته‌مه‌نی تاكدا خه‌ریكه خێزان پرۆسه‌ی گه‌یشتن به تاكه‌كان قۆرخ ده‌كا، هه‌ندێ له تیۆره‌كان له دروستبوونی كه‌سایه‌تی و پێگه‌یشتن و په‌ره‌سه‌ندن و پێگه‌یاندنی منداڵ جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی ساڵانی سه‌ره‌تایی منداڵیی زۆر گرنگه بۆ دوستبوونی تایبه‌تمه‌ندی بنه‌ڕه‌تی كه‌سایه‌تی و دروستبوونی شوناسى كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی(5).
خێزان هه‌وێنی سه‌ره‌تاییی تۆڕی كۆمه‌ڵگه‌یه و ئه‌و كانیاوه سه‌ره‌كیه‌یه كه منداڵ مه‌عریفه و به‌هاى سیاسیی خۆی لێوه وه‌رده‌گرێ و كارده‌كاته سه‌ر كولتووری منداڵ و ڕۆڵی خۆی هه‌یه له دروستبوونی ڕه‌فتارى سیاسیی و بونیادنانی كه‌سایه‌تی سیاسیی و گه‌شه‌سه‌ندنی حه‌زه‌كانی بۆ به‌شداریكردن له كاری سیاسیی له ئاینده‌دا. خێزان وێنه‌یه‌كی بچوككراوه‌ی ده‌وڵه‌ته. زانایانی سیاسیی پێگه‌ی دایك و باوكیان وه‌ك باڵى كۆمه‌ڵگه له‌قه‌ڵه‌مداوه، به ماناى ئه‌وه‌ی دایك و باوك ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵگا و منداڵن و هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێز و سه‌ره‌كین له چاندنی به‌ها و پێوه‌ره سیاسییه‌كان له ده‌روونی منداڵه‌كاندا. هێربرت هایمان له‌تاوتوێكردنی سه‌رچاوه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی‌دا ده‌ڵێ: گرنگترین ئه‌و سه‌رچاوانه بریتیه له خێزان(6).
ئه‌ڵمۆندوبویل ده‌ڵى ئه‌زموونی سه‌ره‌تایی منداڵ له به‌شداریكردن له دروستكردنی بڕیارى ناو خێزان هه‌ستی منداڵ به‌توانای سیاسیی زیاتر ده‌كا و توانستی كارلێكی سیاسیی له‌گه‌ڵا ئه‌وانی دیكه ده‌به‌خشى و هه‌روه‌ها توانای به‌شداری كارایان له سیسته‌می سیاسیی‌دا زیاتر ده‌كا كاتێك ده‌گه‌نه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی. خێزان وا له منداڵ ده‌كا فێری زمان ببى و ئاشنای ئایین و مێژوو و نیشتمان و جوگرافیاكه‌ی ببى و هه‌موو ئه‌وانه چوارچێوه‌یه‌كی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌وری منداڵدا ده‌كێشى و ئینتیما سۆزدارییه‌كانی و په‌یوه‌ندییه‌كانی به زه‌وی و خاكی نیشتمانه‌وه په‌ره‌پێده‌دا و وابه‌سته‌ی پاڵه‌وان و نیشتیمان و ڕووداو و هیوا و نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كا و په‌ی به مانای وه‌ڵا ده‌بێ و هه‌ست به كێشه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی ده‌كا و شانازی به نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كا و به‌و هۆیه‌شه‌وه په‌ی به‌وه ده‌بێ كه ماناى ئه‌و چه‌مكانه له كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه ماناى دیكه‌یان هه‌یه. هه‌ر له خێزاندا تاكه‌كان بیروباوه‌ڕ و به‌ها و پێوه‌ر و هه‌ست و پاڵنه‌ر و شوناس به‌ده‌ست ده‌هێنن كه كارده‌كاته سه‌ر شێوازی به‌شداریكردنی له سیاسه‌ت و زۆر فاكته‌ری دیكه‌ش له گرنگی خێزان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رچاوه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی له كۆمه‌ڵگه‌دا به‌شدارن(7).
خێزان له‌ڕێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و دیدگایانه‌ی كه خۆی دیاریان ده‌كا و په‌یوه‌ندی و سیاسیی و سه‌ره‌تایی گرنگترین ڕۆڵی خۆی ده‌گێڕێ، ئه‌و توێژنه‌وانه‌ى جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵی قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆری شوناسی سیاسیی بنه‌ڕه‌تی گشتی پێش چوونى بۆ قوتابخانه ڵاى منداڵ دروست ده‌بێ، ئه‌و شوناسانه له ده‌وروبه‌رى خێزاندا دروست ده‌بێ(9).
منداڵ هه‌میشه له‌نێو باوه‌شى خێزان و كه‌سوكار و دراوسێكانیدا پێده‌گا و له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌شدا په‌یوه‌ندی و كارلێك دروست ده‌كا و له ساڵانی سه‌ره‌تایی ته‌مه‌نی مرۆڤدا ده‌بێته هۆى پابه‌ندبوونی به به‌ها و ڕه‌فتار و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌شدا زاتی سیاسیی ده‌ستپێده‌كا. ئه‌وه‌ش چاومان ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵی ژینگه‌ی خێزانى له ئاراسته‌كردنی ڕه‌فتارى منداڵ و یارمه‌تیدانی له ڕێكخستنی پاڵنه‌ره ده‌روونییه‌كانی و خووی باش وه‌ربگرى. خێزان ته‌نها كه‌ره‌سته‌یه‌ك نییه بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌ها و كه‌له‌پوری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده، به‌ڵكو فاكته‌رێكه له فاكته‌ره‌كانی پاراستنی منداڵ و ڕێگرتنی له‌وه‌ی بكه‌وێته ژێر كاریگه‌ری نموونه‌ی خراپ و نه‌خوازراو، هه‌روه‌ها خێزان گونجاوترین و سه‌ركه‌وتووترین په‌ناگه‌یه و قه‌ڵایه‌ك بۆ پاراستنی تاك له ڕه‌فتاری دژه كۆمه‌ڵگه.
په‌راوێزه‌كان:
1. د. شيرزاد النجار، مصدر سابق، ص 14.
2. وسام حسين على العيشاوى، مصدر السابق، ص 45.
3. ريتشارد دارسن، كيث برويت، كارن داوسن، مصدر السابق، ص 245.
4. محمد الجوهرى واخرون، علوم الأجتماع والأعلام والأتصال، دار المرفيه الجامعيه، اسكندريه، 1992، ص 88.
5. ريتشارد دارسن، كيث برويت، كارن داوسن، مصدر السابق، ص 155.
6. د. أمل خلف، مصدر السابق، ص 63.
7. د. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 84-85.
8. Fred I. Green Stein.Children and Polities (New Haven: Yale University Press) 1965 PP. 93.
========
(8)
دووه‌م : ئه‌ركه‌كانى پێگه‌یاندنى سیاسى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا
ڕه‌نگه ئه‌ركه‌كانى خێزان له كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى دى بگۆرێت، به‌ڵام ئه‌و خاڵه‌ى هه‌رگیز ناكرێ نكۆڵى لێ بكرێت ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵگاى مرۆیى له خێزان پێكهاتووه تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگاش له خێزانه‌وه ژیان ده‌ست پێده‌كه‌ن هه‌روه‌كو پێشوو ئاماژه‌مان پێ كردووه. خێزان له‌مانا گشتى یه‌كه‌ى خۆیدا چه‌مكێكى جیهانیه، خێزان له هه‌موو شوێنێكدا هه‌یه چونكه وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك پێداویستیه بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تى هاوبه‌شن كه تاكه‌كانى مرۆڤ له‌و خێزانه‌وه ژیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن(1).
ڕۆڵى خێزان بریتى یه له پێگه‌یاندنى شاراوه به‌ڵام ڕۆڵى دامه‌زراوه‌كانى تر وه‌كو قوتابخانه و براده‌ران بریتى یه له پێگه‌یاندنى مه‌به‌ستى، خێزان یارمه‌تى منداڵ ده‌دات له پێكهێنانى گه‌شه‌پێدانى كه‌سایه‌تى و هزرى سیاسیان بۆیه پرۆسه‌ى پێگه‌یاندن شێوازێكى سه‌ره‌كى یه له پاڵپشتى سیسته‌مى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. لێره‌دا كاریگه‌رى دایك و باوك دیار ده‌كه‌وێت له سه‌ر پێگه‌یاندنى سیاسى و ئینتماى حزبى و زیاد بوونى هۆشیارى سیاسى(2).
ده‌توانین بڵێن له پاڵ ئه‌و هه‌موو ئه‌ركانه‌ى خێزان هه‌یه‌تى له هاوسه‌رگیرى و په‌روه‌رده كردنى منداڵ و زاوزێ و گواستنه‌وه‌ى كولتوور و كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى تر هه‌یه، كۆمه‌ڵگاى كوردیش وه‌كو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كى تر كۆمه‌ڵێك ئه‌ركى هه‌یه له پاڵ ئه‌و ئه‌ركانه ده‌بێت جێبه‌جێیان بكات ئه‌ویش پێگه‌یاندنى سیاسى یه به حوكمى ئه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایه‌كین هه‌میشه له بارێكى ناسه‌مگیرى سیاسى ده‌ژین هه‌میشه كۆمه‌ڵگاكه‌مان ڕووبه‌روى دوژمنان و داخ له دڵان بۆته‌وه. له كۆمه‌ڵگاى كوردیدا خێزان له خۆیدا بووه به به‌رپرسیار به‌پێ ى ئه‌و ئه‌مرى واقیعیه‌ى كه هه‌بووه كه وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ببینرێت ڕۆڵى گرینگ له پێگه‌یاندنى سیاسى ببینێ له ڕاهێنانى تاكى خێزان له چوونه ناو ژیانى سیاسى دا وه‌كو رێكخه‌رێكى سیاسى كه هیچى كه‌متر نیه به‌ڵكو زیاتریشه له قۆناغێكیشدا په‌ره‌ى پێ سه‌نرا تاوه‌كو ئێستاشى له گه‌ڵ دابێت ئه‌و ڕۆڵ و ئه‌ركه‌ى ده‌بینێت به تایبه‌تى له ڕووى ئینتیماى نیشتیمانیدا كه ده‌زگاى خێزان ڕاشكاوانه‌تر و له پێشتر ده‌رده‌كه‌وێ له پێگه‌یاندنى سیاسى ئه‌ندامه‌كانیدا.
كاریگه‌ریه سیاسیه‌كان به هۆى پرۆسه‌ى به كۆمه‌ڵایه‌تى بوونى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه دێنه ناو خێزانه‌وه و پێگه‌یه‌كى به‌رچاو دروست ده‌كه‌ن چونكه پرۆسه‌یه‌كه به هۆى تاك ئه‌و ئاراسته و بیر و بۆچون و به‌ها رامیاریانه وه‌رده‌گرێت كه په‌یوه‌سته به سیسته‌مێك یان پارتێكى سیاسى تایبه‌ته‌وه ، دواتر هه‌ستى هاونیشتیمانى له تاكدا دروست ده‌كات شان به شانى پرۆسه‌ى به كۆمه‌ڵایه‌تى بوون كاریگه‌رى له سه‌ر په‌روه‌رده و كۆمه‌ڵایه‌تى تاكه‌كان له خێزاندا دروست ده‌كات. خێزان ناوه‌ندێكه بۆ درێژه پێدانى به‌ها و ئاراسته سیاسیه‌كان و دوو رووكارى جیاواز له خۆ ده‌گرێت له ڵایه‌كه‌وه كاریگه‌ره به په‌روه‌رده‌ى سیاسى كۆمه‌ڵگه‌وه له ڵایه‌كى تریشه‌وه خۆى به‌رهه‌م هێنه‌ر و هۆكاریشه بۆ درێژه دان به په‌روه‌رده‌ى سیاسى(3).
خێزانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی تائێستاش ڵاى هه‌ندى له‌گرووپی خێزانی كڵاسیكی،له‌ڕێگه‌ی خزمایه‌تی خوێنی و باوكایه‌ته‌وه‌ى چه‌ند خێزانێك یه‌ك ده‌گرن. وه‌ڵای سیاسییش هه‌ر په‌یوه‌سته به پره‌نسیپى خزمایه‌تییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تی خێزانی كوردیش خێزانێكی باوكسالاره، و باوك ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌وه هه‌یه. چونكه خێزانی كوردی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش له كۆمه‌ڵگه‌ی ڵادێنشیندا تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ده‌سه‌ڵاتگه‌ری هه‌یه، ده‌سه‌ڵاتداری باوك و برا به‌سه‌ر ژنانه‌وه، وێڕاى ئه‌وه‌ش سیسته‌می باوكساڵاری له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا ڕووبه‌ڕووی ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی بۆته‌وه ئه‌وه‌ش به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كان و كاری ژن و به‌شداریكردنی له ژیانی گشتیدا، به‌شێوه‌ك ئێستا منداڵانی ناو خێزان هاوكاری باوكان ده‌كه‌ن له ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیاره‌تیدا و خێزانی كوردی ڕێگه‌ی به‌ره‌و دیموكراسیی گرتۆته‌به‌ر(4).
سه‌ره‌تایى ده‌ست پێكردنى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و سیاسى له خێزانى كوردی دا ده‌گه‌رێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندیه‌كانى خێڵ، خێزانى كوردى پێشینه‌یه‌كى كولتوورى هه‌یه كه له سه‌ر بنه‌ماى په‌یوه‌ندیه خێڵایه‌تیه‌كان دروست بووه كه ژیانى تاكى كوردى له ناو خێڵدا ده‌ستى پێ كردووه به مه‌ش ژیانى هاوبه‌ش و داب و نه‌ریت و بیركردنه‌وه‌ى هاوبه‌ش له نێوانیاندا پێك هاتووه له ئاكامى ئه‌وه‌شدا هه‌ست كردن به یه‌كێتى خوێن و ده‌مارگیرى خێڵایه‌تى بووه، بنه‌ماكانى په‌روه‌رده‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیش له نێو خێزانى كوردی دا له هه‌مان پێشینه‌ى خێڵایه‌تی ده‌ست پێده‌كات چونكه هه‌ست كردن به یه‌كێتى له زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى ژیاندا دواجار یه‌كێتیش له هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى و نیشتیمانى و په‌روه‌رده‌یى دا دێنێته كایه‌وه(5). به‌ڵام نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌ر ته‌نها به قۆناغى خێڵایه‌تیه‌وه نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵكو سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى به خه‌باتى چه‌كدارى و تێكۆشان له پێناو رزگارى له دژى داگیركه‌ران دیارده‌یه‌كى سیاسى نوێ بووه له كوردستان دا كه هۆشیارى نه‌ته‌وایه‌تى ڵاى گه‌لى كورد به هێز كرد، به شێوه‌یه‌ك له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى نۆزده‌هه‌مدا خه‌باتى چه‌كدارى گه‌لى كورد ده‌ستى پێ كرد هه‌ر له جوڵانه‌وه‌ى (عبدالرحمان پاشاى بابانه‌وه) بگره تا ڕاپه‌رینى گه‌لى كورد له چیاى شه‌نگار تاوه‌كو جه‌نگى جیهانى دووه‌م ئه‌م جوڵانه‌وانه ده‌ركه‌وتن له ساڵى 1945 به سه‌ركردایه‌تى (مه‌لا مسته‌فاى بارزانى) (6).
پاش دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان له 16ى ئابی 1946 ژن له‌ناو خێزاندا كه‌وته تێكۆشان و به‌شداری كاری حیزبی كرد و له‌ناو ڕێكخستنی حیزبی‌دا پێگه‌یه‌كی بۆخۆی په‌یدا كرد، به‌وپێیه‌ی حیزب جه‌ماوه‌ری كوردستانی رێكخست كه حیزبی پێشڕه‌وی نه‌ته‌وه‌ی كوردی بوو، خه‌ڵكه پێشڕه‌وه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌ندام وه‌رگرت و له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه كوردستانییه‌كاندا هاوكاری كرد. بارزانی له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا له ساڵى 1948 ئاماژه به ڕۆڵ و ئاماده‌باشی ژنی كوردستان ده‌دا له قوربانیدان و گیانفیدایی له‌پێناو كوردستاندا(7).
ڕۆڵى ژنی كورد له حیزبه سیاسییه‌كاندا زۆر كارا و به‌رچاو بووه له بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و تێكۆشانی نیشتمانیدا له‌پێناو مافى چاره‌ی خۆنوسینی گه‌لی كوردا. كوردستان ئه‌و نیشتیمانه‌یه كه خاوه‌ن مێژوویه‌كى تاڵ و پڕ له كاره‌سات و خوێناویه كه مه‌یدانى ملمڵانێ و كێشمه كێشمى سیاسى و تایفیه‌كانى ناوخۆ ووڵاتانى دراوسێ بووه كاریگه‌ریه‌كى خه‌راپى له سه‌ر بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تى دروست كردووه ، چونكه بێ ده‌سه‌ڵاتى و لاوازى رێكخستنى سیاسى كوردستان و ده‌وڵه‌مه‌ندى خاكى كوردستان به سامانى سروشتى واى له ده‌وڵه‌ته ئیمپرالیستیه‌كان كردووه هه‌میشه له هه‌وڵى په‌ڕت كردن و ڵاواز كردنى دا بن بۆ چه‌سپاندنى مه‌رام و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌كانیان(8).
له به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد له كۆمه‌ڵگه‌دا به درێژایى مێژوو نه‌بۆته خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت و قه‌واره‌یه‌كى سیاسى سه‌ربه‌خۆ وه نه‌یتوانیووه ببێته خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكى شه‌رعى یاسایى گشتى تاوه‌كو له رێگه‌ى ئه‌وه‌وه حوكمرانى به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا بكات له به‌ر ئه‌وه له كۆمه‌ڵى كورده‌واریدا له لایه‌ن چه‌ندین سیسته‌م و ده‌زگاى ناڕه‌سمیه‌وه وه‌كو ده‌سه‌ڵاتى بنه‌ماڵه و خێڵ و به‌گ و ئاغا‌كان و پیاوه ئایینیه‌كانه‌وه پیاده كراوه(9).
پاش ئه‌وه خێزانی كوردی مه‌ینه‌تی زۆری بینی و ژن له كایه‌ی سیاسیی‌دا و له‌شۆڕشی كوردستاندا ئه‌یلولى 1961 و له‌ڕێگه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه به‌شداریه‌كی به‌رچاوی كرد، یه‌كێتی ئافره‌تان به توانستى ماددی و ئه‌ده‌بیاته‌كه‌یه‌وه به‌شێك بوو له هێزی شۆڕشگێڕى، بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شۆڕش و هۆشیاركردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر به‌و ئامانجانه(10). ئه‌ركی ژنی كورد زۆر سه‌خت و دژوار بووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی بارودۆخی جه‌نگ به‌تایبه‌تیش له گونده‌كاندا، به‌شێوه‌یه‌ك سه‌دان گوند و زه‌وی كشتو‌كاڵى و دارستان سوتێنران، به‌ڵام ئه‌ركی ژن له شۆڕشدا ئه‌ركێكی مرۆڤدۆستانه و مێژوویی بوو له پاراستنی گه‌ل له له‌نێوچوون دا، ژنان نه‌وه‌یه‌كی تازه‌یان له ئه‌شكه‌وته‌كان دانا و به‌ره‌نگاری برسیه‌تی بوونه‌وه، به‌ڵام له شاره گه‌وره‌كاندا ژن ڕه‌نگێكی دیكه‌ی به‌ره‌نگاری و تێكۆشانی دژى جه‌نگ بوون، به‌شێوه‌ك نموونه‌ی قوربانیدان و ئومێد بوون و له‌ماڵ و قوتابخانه و زانكۆكاندا سه‌رقاڵى كاری نهێنی بوون(11).
به‌شداری سیاسیی ژنی كورد و ڕاپه‌ڕینی ئازاری 1991 له‌كوردستانی عیراقدا كاریگه‌رییه‌كی قوڵى به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی گه‌لى كورده‌وه هه‌بوو له سه‌ره‌جه‌م لایه‌نه‌كانی ژیانی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوریدا، چونكه كرانه‌وه‌یه‌ك بوو به‌سه‌ر ژیاندا له‌هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تای ئاڵوگۆڕێكی چۆنایه‌تى بوو له شێوازی ژیاندا. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن و خێزانی كوردی به‌شێكی زیندووی كۆمه‌ڵگه‌ن و ڕۆڵێكی گه‌وره‌شیان له ڕاپه‌ڕیندا هه‌بوو و 19ى مایسی 1992 به وه‌رچه‌رخانێكی سه‌ره‌كی و ڕۆژێكی نه‌مر له مێژووی كوردا و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراسیدا داده‌نرى، بۆیه گه‌لى كورد له‌و ڕۆژه‌دا بۆ یه‌كه‌مجار و به‌و په‌ڕی ویست و ئازادی خۆییه‌وه و له‌ڕێگه‌ی ده‌نگدانی ئازادانه‌ى ڕاسته‌وخۆدا دیموكراسیی و بێ وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی به‌شدارى تێداكردبوو، توانی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان له یه‌كه‌م په‌رله‌مانی ڕاسته‌قینه‌دا هه‌ڵبژێرن. ئه‌و هه‌نگاوه‌ی گه‌لى كورد هه‌نگاوێكی مه‌زن بوو و بوو به نموونه‌ش بۆ سه‌رجه‌م گه‌ڵانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كاندا(12).
له ژێر كاریگه‌رى بار‌و دۆخى سیاسى ده‌رده‌كه‌وێت خێزان و سیسته‌مى سیاسى دوو بنه‌ماى سه‌ره‌كین له گه‌شه كردنى په‌روه‌رده‌ى سیاسى لاى تاك چونكه په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان خێزان و سیسته‌مى سیاسى ته‌واوكه‌ر و یه‌كترن له‌وه‌دا كه خێزان تاكه كه‌س په‌روه‌رده و ئاماده ده‌كات بۆ فێربوون و مه‌شق كردن و وه‌رگرتنى به‌ها و ده‌ستور و ئامانجه سیاسیه‌كانى ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مى سیاسى، دواتر هۆشیارى و رۆشنبیرى سیاسى سه‌باره‌ت به یاسا و ده‌ستور به هێزتر ده‌كه‌ن و سه‌قامگیرى سیاسى دێنێته‌كایه‌وه، كه‌واته خێزان یارمه‌تى ده‌رێكى به‌هێزه له بڵاوكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌ها سیاسیه‌كانى كۆمه‌ڵگا. بنه‌ماى هزریه‌كانى (هۆبز و ماكیاڤیلى) نكۆڵیكه‌رى كۆمه‌ڵگه بوو سیاسه‌ت تیایدا چاره‌نوسێكى نادیارى په‌یدا كرد له لایه‌ك به دیارده‌یه‌كى ناڕه‌سه‌ن تیژ تێپه‌ر و بێ بنه‌ما ده‌ژمێردرا له لایه‌كى تر به بناغه‌ى ته‌واوى چاڵاكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ده‌زانرا، كاتێك ده‌ڵین تاكه‌كانى وه‌كو ده‌نكه‌كانى چه‌و له ته‌نیشت یه‌كتر چێنراون ئیتر هیچ چاڵاكیه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى و ڕه‌سه‌نایه‌تى نییه، چونكه بنه‌ماى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى چۆته ژێر پرسیار، سیاسه‌ت ده‌بێته بنه‌مایه‌كى ته‌واو بۆ په‌یوه‌ندى و چاڵاكى یه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا(13).
په‌راوێزه‌كان:
1. د . مه‌نوچێهر موحسنى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 381.
2. طاهر حسو الزيبارى، مصدر السابق، ص 32-35.
3. فيصل سالم، مصدر سابق، ص 20 -21.
4. طاهر حسو الزيبارى، دور المراه الكرديه فى المشاركه السياسيه، مصدر السابق، ص 106.
5. توانا فه‌ره‌يدون حسێن، هاوبه‌ندى كۆمه‌ڵايه‌تى له خێزانى كوردى دا، توێژينه‌وه‌يه‌كى مه‌يدانيه له شارى سلێمانى له كۆليژى زانسته مرۆڤايه‌تيه‌كان به‌شى كۆمه‌ڵناسى ئه‌نجامدراوه، 2008، لا 87.
6. هه‌مان سه‌رچاوه، لا 88.
7. مسعود البارزانى، البارزانى والحركه التحرريه الكرديه (ثوره البارزانى 1950 – 1958) كردستان، 1987، ص 68.
8. د. م. س. لازاريڤ، كێشه‌ى كورد، وه‌رگێرانى : د. كاوس قه‌فتان، به‌شى يه‌كه‌م، چاپخانه‌ى جاحظ، بغداد، 1989، لا 10.
9. چنار سه‌عد عبدالله، كاريگه‌رى بارى سياسى له سه‌ر گه‌شه كردنى هۆشيارى نه‌ته‌وه‌ى كورد دواى ڕاپه‌رينى ساڵى 1991، چاپخانه‌ى رۆشنبيرى هه‌ولێر، 2005، لا 54.
10. د. كامل حسن البصير، المرأه الكوردستانيه فى التأريخ، اتحاد نسا‌ء الكوردستان، مطبوعه على الاله الطابعه، 1970، ص 2.
11. عبدالمجيد لطفى، المرأه الكوردستانيه فى مجمل حياه المعاصره، اتحاد نسا‌ء الكوردستان،بدون سنه، ص 6.
12. طاهر حسو الزيبارى، مصدر السابق، ص 57.
13. د. أحمد نقيب زاده، كۆمه‌ڵناسى سياسى، و: مسعود ره‌واندوز، ده‌زگاى توێژينه‌وه و بڵاوكراوه‌ى موكريانى، چاپى يه‌كه‌م، 2007، لا 40.
=======
(9)
ده‌توانین بڵێین خێزانێكى دامه‌زراو له سه‌ر بنه‌ماى دروست و به پێوه‌رى زانستیانه پێشنیار كراوه‌كان له لایه‌ن په‌روه‌رده‌زانى ده‌روونناس و كۆمه‌ڵناسه‌وه زانایانى بواره زانسته مرۆیه‌كان سه‌قامگیره، چه‌ترێكى دڵنیابه‌خشه بۆ تاك له ساییه‌ى دا كه‌سایه‌تى گه‌شه بكات هه‌ست به نرخ و به‌هاى خۆى بكات ، دواتر ده‌بێته یه‌كه‌یه‌كى بنه‌ره‌تى بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ئارام كه به‌رده‌وام له ناسه‌قامگیرى دا بووه و بونیاتێكى شایسته بۆ وڵات ده‌سته به‌ر بكات مرۆڤى به‌هێز و به‌رهه‌مهێن پێشكه‌ش به كۆمه‌ڵگه بكات. خێزان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا جۆره ڕۆڵێك و گرینگ و تایبه‌ت ده‌گێرێ له پێگه‌یاندنى سیاسى نه‌وه‌كانیان دا ، جۆره ئینتیمایه‌كیان بۆ دروست ده‌كا كه له‌و باوه‌ره‌دا نینن له هیچ شوێنێك و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى تر ئه‌و جۆره هه‌ست و سۆز و قوربانیه هه‌بێت به‌رامبه‌ر به خاك و نیشتیمان ، بێگومان ئه‌وه‌ش له خێزانه‌وه وه‌رى گرتووه له‌وه‌ى فێر بووه كه له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ى و باب و باپیرانى له گه‌ل ئه‌وه ده‌بینین ڵاوێكى كوردستان خوێندن ته‌واو ده‌كات له كوردستان كارێكى گرینگى به ده‌ست ده‌كه‌وێت له ئه‌وروپا به‌ڵام هه‌ستى ئینتیماى نیشتیمانى واى لێ ده‌كات بگه‌رێته‌وه بۆ كوردستان خزمه‌تى نه‌وه‌ى نوێ بكات هه‌ر وه‌كو ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگن سینگى خۆیان كردۆته قه‌ڵغان بۆ وڵاته‌كه‌یان، بێگومان ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستى خاك و نیشتیمان نه‌بێت ئه‌و ئینتیما نه‌ته‌وه‌ییه نابێت بێگومان كه له‌و كۆمه‌ڵگه‌یه خێزانه‌ى لێوه‌ى هاتووه كه رۆڵێ سه‌ره‌كى ده‌گێڕن له پێگه‌یاندنى سیاسى و هاندانیان. خێزان ده‌توانێت ئاراسته‌ى ئه‌ندامه‌كانى له به‌رامبه‌ر هاوسۆزى و خۆشه‌ویستى بۆ نیشتیمان و به‌شدارى كردن له ئه‌ركى نیشتیمانى تاكه‌كاندا له ڕێگه‌ى پرۆسه‌ى به كۆمه‌ڵایه‌تى بوونه‌وه دروست بكات و بیر و بۆچونى خودى خێزان ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ته‌واو له سه‌ر ئاراسته‌و هه‌ڵوێسته سیاسیه‌كانى تاكه‌كانى ده‌ربكه‌وێت چونكه تاك له هه‌موو پێكهاته‌یه‌كى دیكه‌ى كۆمه‌ڵ كاریگه‌رتره به خێزان كه یه‌كه‌مین جێگه‌یه تاك تیایدا هه‌ست به بوونى خۆى ده‌كات(1).
به‌ڵام دۆخى سیاسى كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وخۆى به‌هێز و ژیانى خێزان و بارودۆخیانه‌وه هه‌یه چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر تێكچوون و بارگرژیه‌ك له كاروبارى سیاسى دا (سیاسى ده‌وڵه‌ت) كاریگه‌رى و بارگرانیى زۆر له سه‌ر خێزان دروست ده‌كات، چونكه خێزان بچوكترین گروپ و گه‌وره‌ترین سه‌نگه له سه‌ر داهاتووى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به تایبه‌تى له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا كه خێزان له ژێر كاریگه‌رى ته‌واوى سیسته‌مى سیاسى دا و بارودۆخه جیاوازه‌كاندا بووه شوێنكاره‌كانى جه‌نگ و جه‌ور و سته‌مى سیسته‌مه یه‌ك له دوایى یه‌كه‌كانى عێراق زۆرترین برین و ئێش و ئازارى جه‌سته له خێزانى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا دروست كردووه(2).
ژینگه‌ی خێزانی كوردستانی به‌گشتی و كوردی به‌تایبه‌ت له‌م ده‌یه‌ی دوایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ڕابردوودا وه‌رچه‌رخانی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا شتی جیاواز هاتونه‌ته ئارا، هه‌روه‌ها ده‌توانین سێ ئاڵوگۆڕی گه‌وره‌ی تێكه‌ڵا و یه‌كترته‌واوكه‌ر باس بكه‌ین كه ئه‌و ئاڵوگۆڕه سیاسییانه‌ی پێدا تێپه‌ڕى بنه‌مایانه‌ی داڕشت پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی پشتی پێ ده‌به‌ستێ (*)، ئه‌و قۆناغانه‌ش به قۆناغى پێش ڕاپه‌ڕین و قۆناغى پاش ڕاپه‌ڕین و قۆناغى شه‌ڕى ناوخۆ داده‌نرێ. كاردانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه‌ش بریتی بوو له چاندنی ترس و نائارامی له‌نێو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت و له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و بارودۆخه‌شدا زۆرینه‌ی خێزانه‌كانى كوردستان هه‌وڵیاندا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كانیان جۆرێك له‌وریایی خۆدوورخستنه‌وه له وروژاندنی هه‌ست و پێداگری له‌سه‌ر چه‌پاندنی كاردانه‌وه‌ی دژى ڕ‌ژێمى پێوه‌دیاربێ، به‌ڵام قۆناغى پاش ئه‌وه واته پاش ڕاپه‌ڕین قۆناغێك بوو پاش چه‌ند ده‌یه‌یه‌ك له كه‌ڵه‌كه‌بوونی سته‌م و دڵڕه‌قی سه‌ر گه‌لی كورد ئه‌وه‌ش بووه سه‌رده‌مێكی تازه له مێژووی سیاسیی كورددا.
ئه‌و فاكته‌رانه و فاكته‌ری دیكه كه ڕاپه‌ڕین هێنایانه ئارا، بووه هۆی كرانه‌وه‌ی پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی منداڵ، تا خێزانی كوردی كار له‌سه‌ر ناساندنی واقیعی سیاسیی ڕزگاربووی ژێر چنگی سته‌م بكا و شوناسیی نه‌ته‌وه‌یی بچه‌سپێنێ و بیرباوه‌ڕی تاڕاده‌یه‌ك ئازاد دیاری بكا و متمانه له‌ناخی ڕۆڵه‌كانى به‌شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵقوڵاوی ڕاپه‌ڕین بچه‌سپێنێ(3).
سێ یه‌م: كاریگه‌ری خێزان له پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ی سیاسی‌دا:
هه‌ندێ توێژینه‌وه له‌مه‌ڕ كاریگه‌ری خێزان به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسییه‌وه جه‌خت ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی دید و بۆچوونه سیاسییه‌كان له باوانه‌وه ده‌چێ بۆ منداڵه‌كان و كاتێكیش باوان و منداڵه‌كان ده‌بنه هه‌ڵگری هه‌مان دیدی سیاسیی هاوبه‌ش، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و دیدگایه له باوانه‌وه ده‌چێ بۆ منداڵه‌كان و كاتێكیش باوان و منداڵه‌كان هاوبه‌ش نین له دیدی سیاسیی‌دا ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خێزان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی دیدی سیاسیی بۆ منداڵه‌كان . ئه‌و ڕۆڵه گرنگانه‌ی كه خێزان له ئه‌ستۆی ده‌گرێ بریتیه له گواستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ئینتیما و هه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی كه له ڕێگه‌یه‌وه تاكی پێگه‌یشتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ جیهانه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌یدا دروست ده‌كا، چونكه خێزان هه‌ندێ ئاراسته‌ی سیاسیی بنه‌ڕه‌تی بۆ ده‌گوازێته‌وه بۆ منداڵه‌كانی و ڕۆڵێكی دیاریكراویشی هه‌یه له گواستنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی سه‌ره‌كی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و دیدی و په‌یوه‌ندی حیزبی ده‌گوازێته‌وه بۆ منداڵه‌كانیان(4).
گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی دیدی سیاسیی له‌دایك و باوكه‌وه بۆ منداڵه‌كان یه‌كێكه له كه‌ره‌سته‌كانی كاریگه‌ری خێزان به‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسییه‌وه، خێزانیش له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی دیدگایان له‌باره‌ی خۆهه‌ڵسه‌نگاندن و بونیادنانی كه‌سایه‌تی و به‌هاى كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه په‌یوه‌ندی به په‌ره‌سه‌ندنی و گه‌شه‌پێدانی دیدێكی سیاسیی دیاریكراوه‌وه هه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی بۆ ژیانی سیاسیی ئاماده ده‌كا، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش خێزان ده‌بێته ئه‌و ژینگه‌یه‌ی كه تێیدا بیری سیاسیی گه‌شه ده‌كا(5).
خێزان له‌ڵایه‌كی دیكه‌شه‌وه كارده‌كاته سه‌ر په‌روه‌رده‌ی سیاسیی، یه‌كێك له لایه‌نه گرنگه‌كانی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی بریتیه له گه‌شه‌پێدانی هۆشیاری و بیری سیاسیی، تاڕاده‌یه‌كی زۆریش هاوكاره له كه‌شوهه‌وای گشتی ناو خێزان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی خێزان و هه‌موو ئه‌و جۆره پاڵنه‌رانه‌ی كه منداڵان له‌نێو خێزاندا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌موو ئه‌وانه هاوكارن له دروستبوون و گه‌شه‌سه‌ندنی بیری سیاسیی، (ریتشارد میرلمان) گرنگی به‌و لایه‌نه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی ده‌دا و به‌تایبه‌تیش ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به پێزانینی بیری ئه‌خڵاقی، ئایدیۆلۆژی، هه‌روه‌ها پێی وایه په‌یوه‌ندییه‌كی توند له‌نێوان وابه‌سته‌یی و ئینتیمای پۆزه‌تیڤی نێوان دایك و منداڵه‌كان نێوان گه‌شه‌سه‌ندنی توانستی ئیدراكی و ئه‌خڵاقیدا هه‌یه(6).
خێزان له‌چه‌ندان ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه كار ده‌كاته سه‌ر چۆنیه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنی خودی سیاسیی تاكه‌كه‌س، ته‌نانه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی كه زۆر گرنگی به سیاسه‌تیش ناده‌ن، به‌ڵام هه‌ر كارده‌كه‌نه سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی بیری سیاسیی ڵای منداڵه‌كانیان، زۆر به‌ده‌گمه‌ن هه‌یه خێزان دیدی دیاریكراوی خۆی به‌سه‌ر ژینگه‌ی سیاسیی ئه‌ندامه‌كانی پراكتیزه نه‌كا(7).
چواره‌م: گرینگ‌ترین گۆرانكاریه‌كانى خێزان له پێگه‌یاندنى سیاسى دا
خێزان ده‌زگایه‌كى سیاسى جێبه‌جێكار بوو كه سه‌رپه‌رشتى كاروباره سیاسیه گشتیه‌كانى ده‌كرد ، هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌كى یاساداڕێژى بوو یاساى داده‌رشت و سنوورى ده‌كێشا و مافى ده‌به‌خشى و ئه‌ركى ده‌سه‌پاند. هه‌روه‌ها ده‌زگایه‌كى دادوه‌ریش بوو ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى نێوان ئه‌ندامه‌كانى یه‌ك لا ده‌كرده‌وه وه كارى له سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى بۆ خاوه‌ن ماف ده‌كرد ، سه‌ڕه‌راى سزا دان و پارێزگارى له یاسا و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشێلى ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها خێزان ده‌زگایه‌كى به‌رگریش بوو كه پلانى به‌رگرى داده‌ڕشت و سنووره‌كانى ده‌پاراست و له ناكۆكییه ده‌ره‌كیه‌كاندا به ناوى ئه‌ندامه‌كانیه‌وه قسه‌ى ده‌كرد، له پاڵ ئه‌وه‌دا خێزان ده‌زگایه‌كى ئایینیش بووه سه‌رپه‌رشتى سرود و رێوره‌سمه ئایینیه‌كانى كردووه. ئه‌ركه‌كانى خێزان له فراوانه‌وه به‌ره و فراوانتر چووه پاشان له كه‌مبوونه‌وه به‌ره‌و كه‌متر بوونه‌وه چووه. له كۆندا ئه‌ركه‌كان زۆر فراوان بوون هه‌موو لایه‌نه‌كانى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌گرته‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵگه وورده وورده ئه‌و ئه‌ركه كڵاسیكیانه‌ى كه خێزانه كۆنه‌كان له ئه‌ستۆیان ده‌گرت به‌خشیه ده‌زگا و پسپۆری دیكه(8).
فاكته‌ره‌كانی پێشكه‌وتنی خێزان گواستنه‌وه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له ژیانی لۆكاڵییه‌وه بۆ ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی واته گواستنه‌وه‌ی له (community to society) و دروستبوونی شار و كۆچی تاكه‌كان بۆ شار و پاشان ئه‌و چوارچێوه مۆرفۆلۆژیه‌ی ژیانی خێزانی سنوردار ده‌كرد فاكته‌ری دیار و ئاشكرابوون. هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی سیسته‌می به‌رهه‌مهێنان كه پێشتر داخراوبوو بۆ سیسته‌می كراوه، به‌ماناى ئه‌وه‌ی خێزان له كۆندا یه‌كه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێن و به‌كاربه‌ریش بوو، پاشان په‌ره‌ی سه‌ند تاك بووه به‌رهه‌مهێن بۆ كه‌سانی دیكه و له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵا و بڵاوبوونه‌وه‌ی كو‌لتور و شارستانیه‌تی ئیدی داب و نه‌ریت و ڕێسا و دیارده‌كانی ڕه‌فتار گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات(9).
خێزان و ئاڵوگۆڕه‌كانی سه‌رده‌م: ئه‌مڕۆ جیهان به زنجیره‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئاڵوگۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریدا تێپه‌ڕبووه و گومانی تێدا نییه كه كاریگه‌ری خۆی به‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌كاندا ده‌رخستووه و ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ش خێرا و به‌رچاون و جیهانیش بووه‌ته گوندێكی بچوك كه چاوه‌دێری بكرێ و بزانین له‌هه‌موو په‌نایه‌كیه‌وه چ ڕووده‌دات(10).
په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵگه په‌یوه‌سته به گۆڕ‌انى كه‌ره‌سته‌كانى به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیه‌كانى به‌رهه‌مهێنانه‌وه، بۆیه به‌بێ گه‌شه‌كردنى ئه‌مانه و هێنانه‌كایه‌ى بنیادێكى ئابوورى به‌هێزتر له‌وه‌ى پێشووى هیچ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ناتوانێت قۆناغه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى كۆمه‌ڵایه‌تى خۆى ببرێت و گه‌شه بكات(11).
په‌راوێزه‌كان:
1. د. رعد حافظ سالم، التنشئه الأجتماعيه واثرها على السلوك السياسى، الطبعه الاولى، دار الوائل للنشر، عمان، 2000، ص ص 68 ، 70.
2. توانا فه‌ره‌يدون حسێن، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 93.
3. صباح صبحي حيدر، مصدر سابق، ص 131-132.
4. ريتشارد داوسن، كارن داوسن،كيپ برويت، مصدر السابق، 161 – 162.
5. Richard M. Merelman، The Development of Political Ideology: A frame work for the Analysis of Political Socialization، American Science Review، 1969، pp 750 – 767
6. Ibid. ، p 764.
7. ريتشارد داوسن، كارن داوسن،كيپ برويت، مصدر السابق، ص 176.
8. محمد بن محمود، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 112.
9. بهالدين خليل التركيه، مصدر سابق، ص 102.
10. عبدالخالق محمد عفيفى، مصدر سابق، ص 111.
11. محمد شوانى، سۆسيۆلۆژياى چينه كۆمه‌ڵايه‌تيه‌كان، چ 1، چاپخانه‌ى رۆژهه‌ڵات، هه‌ولێر،2012، ل 317.
(*)به‌ڕای ئێمه ئه‌و سێ قوناغه به‌كاريگه‌رترين فاكته‌ر داده‌نرێ به‌سه‌ر ژياني كۆمه‌ڵگه‌ي كورديدا، و به‌ڕۆڵی خۆيشی كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر خێزانی كوردی و ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانيدا هه‌بوو.
=============
(10)
پێگه‌یاندنی سیاسیی ڕۆڵێكی گه‌وره له نه‌شونمای كۆمه‌ڵگه‌دا به گشتی و پێشكه‌وتنی سیاسیی به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌گێڕا، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی بونیادنانی كه‌سایه‌تی تاكه‌كه‌سه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی خۆی له خزمه‌تكردنی نیشتمانه‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بگێڕی، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاو گرتنی كاریگه‌ری گه‌وره‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی به‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كانه‌وه. له‌گه‌ڵا ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاڵوگۆڕانه‌ی كه ئاكامی ئاڵوگۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانن به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به واقیعی سیاسییه‌وه، پێویسته به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌سۆنگه‌ی واقیعه‌وه مه‌سه‌له‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی شی بكه‌ینه‌وه، (هێربرت هایمان) به پێشه‌نگی دیراسه‌كردنی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوچه‌رخ داده‌نرێ، گۆڕان له كولتوور و پێگه‌یاندنی سیاسیی‌دا زاده‌ی پرۆسه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ن كه له یه‌كێك له لایه‌نه‌كانیدا ئاماژه‌یه به له‌نێوبردنی جۆره‌كانی پێگه‌یاندنی سه‌ره‌تایی و سیسته‌می به‌های كڵاسیكی له‌گه‌ڵا ڕووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه به شێوه‌ی تازه‌ی پێگه‌یاندنی و په‌روه‌رده‌كردنیان به‌های سیاسیی تازه‌و ئه‌و گۆڕانه و پێگه‌یاندنه سیاسییه بابه‌تی زۆر گرنگن به‌تایبه‌ت له وڵاتانی تازه گه‌شه‌سه‌ندوو كه به قۆناغی كۆڵۆنیالیزمدا تێپه‌ڕبوون. له‌میانی ملمڵانێ دژى ئه‌و شه‌پۆله تازه‌یه‌ی به‌ها و ڕه‌فتار و كولتووره و له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه له‌ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا به‌دیهێناوه، پێگه‌یاندنی سیاسیی پرۆسه‌یه‌كی مه‌به‌ستداره و ئامانجی گواستنه‌وه‌ی كلتوریی سیاسیی كۆمه‌ڵگه‌یه، نه‌وه دواى نه‌وه یا ئافراندنی كلتورێكی سیاسیی تازه یان گۆڕین و ده‌ستكاریكردنی كولتوری سیاسیی باو له‌ڕێگه‌ی ڕۆڵا و چاڵاكیه‌كانی و پرۆسه‌كانی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تی(1).
له‌هه‌موو ڵایه‌كه‌وه خێزان پێشكه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نی به‌خۆوه‌بینیوه، له‌ڕووی وه‌زیفیه‌وه خێزان له ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌چێ تیایدا سه‌رجه‌م ئه‌ركه‌كان پراكتیزه ده‌كرێن. هه‌روه‌ها خێزان بریتیه له‌و گرووپه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی به‌ڕاده‌یه‌كی زۆر له پشتگیركردن و به‌هێزكردنی كه‌سایه‌تی تاكه‌كه‌سدا به‌شداره و تاڕاده‌یه‌ك دیاریكردنی ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتن یا شكستی تاكه‌كه‌س له ژیاندا، هه‌روه‌ها خێزان شوێنێكه منداڵا متمانه به‌خۆی و تواناى خۆپاراستن و خۆسه‌لماندنی تاقی ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها گرنگترین دیارده و گۆڕان له بچوكی قه‌باره‌ی خێزان كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره منداڵه كه یارمه‌تی خێزان ده‌دا له به‌ته‌واوه‌تی ڕۆڵى خۆی له‌به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانی بگێڕێ و ئه‌وه‌ش كارده‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی(2).
خێزان ئه‌و ده‌زگا سه‌ره‌كیه‌یه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه زانیاری و ئاراسته‌ی سیاسی له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوێزێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه، هه‌روه‌ها كه‌ره‌سته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ گۆڕینی منداڵا به كه‌سێكی پێگه‌یشتووی و كه‌سایه‌تی ته‌واو، هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كه‌سایه‌تی سیاسیی تاكه‌كه‌س و خواستی بۆ كارى سیاسیی له‌ناو خێزان و ساڵانێك پێش به‌شداریكردنی تاكه‌كه‌س له ژیانی سیاسیی‌دا دیاری ده‌كرێ، جا چ به‌شداریكردنی ئه‌و كه‌سه وه‌ك هاووڵاتیه‌كی ئاسایی بێ یا وه‌ك كه‌سایه‌تیه‌كی سیاسیی سه‌ركرده.
چه‌ندان توێژینه‌وه ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه لێكچوونی نێوان دایك و باوك و منداڵا كاریگه‌ره به‌سه‌ر قه‌باره و جۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی دایك و باوك به‌سه‌ر منداڵه‌كانیاندا ده‌یسه‌پێنن، لێكچوونی دایك و باوك و منداڵه‌كان له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه منداڵه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ده‌ستڕۆیی دایك و باوك به‌سه‌ر منداڵه‌كانه‌وه له ئاستێكی مامناوه‌ندیداییه، له به‌رزترین پله‌ی خۆیدایه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئاماژه به ئاستێكی نزم یا به‌رزى ده‌ستڕۆیشتووی دایك و باوك ده‌كه‌ن، ئه‌وه كه‌متر مه‌یلى ئه‌وه‌یان هه‌یه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌گه‌ڵا دایك و باوكیاندا هاوڕا و ته‌با بن(3).
زیادبوونی ئه‌زموونی شه‌خسیی ڕۆڵی خۆی هه‌یه له ئاڵوگۆڕی دیدی سیاسیی‌دا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر گۆڕانێكی گرنگ له پێگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی تاكه‌كه‌س ده‌بێته هۆی ئاڵوگۆڕ له دیدی بنه‌ڕه‌تی سیاسیی گرنگدا، پرۆسه‌ی سروشتیی ته‌مه‌ن و له ئه‌ستۆگرتنی ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه تازه‌كان له‌ته‌مه‌نی پێگه‌یشتووییدا زۆرینه‌ی جار هاوشانه به دیدگاى سه‌ره‌كی و سیاسیی. هه‌ر گۆڕانێكی جه‌وهه‌ری له پێگه‌ی ئابووری ده‌بێته هۆی گۆڕان له وه‌ڵا بۆ حیزبێكی سیاسیی دیاریكراو، هه‌ر گۆڕانكاریه‌كیش له دیدگای تاكه‌كه‌س له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیى له ئه‌نجامی ئه‌و ئه‌زموونانه‌یه كه تاكی پێگه‌یشتوو له چاڵاكی و به‌شدارییه سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستیان ده‌هێنێ(4).
ده‌توانین بڵێین گۆرانكاریه‌كى زۆر به سه‌ر رۆڵ و ئه‌ركى خێزان دا هاتووه له كۆندا خێزانه‌كان به جۆرێك بوون و خێزانى ئێستاش جۆره رۆڵ و ئه‌ركێكى تر‌ى هه‌یه كه جیا ده‌كرێته‌وه، هه‌ر له هاوسه‌رگیرى و پرۆسه‌كانى كولتوور و داب و نه‌ریت و یاساكان هه‌ڵس و كه‌وت له گه‌ڵ یه‌كترى، ئه‌و گۆرانكاریانه‌ى به‌سه‌ر خێزانى تازه (الأسره الحدیپه) دا هاتوون زۆرن و جیاوازن له هى پێشوو كه له پرۆسه‌كانى هاوسه‌رگیریه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین كه جیاوازى و گۆرانكاریه‌كى زۆرى به‌سه‌ر داهاتووه له مه‌راسیمى هاوسه‌رگیرى و چۆنیه‌تى ئاهه‌نگ گێڕان و ژن ماره كردن و گواستنه‌وه كه پێشوو جۆره مه‌راسیمێكى تر بوو ئه‌و جۆره مه‌راسیم و حازرایه‌تیه‌ى نه‌ده‌ویست پێشوو بۆ ئاهه‌نگ گێڕان واته به شێوه‌یه‌كى تر له كۆندا جۆره مه‌راسیمێك بوو ئێستاش جۆره مه‌راسیمێكه به شێوازێكى تر‌ى جیاواز بگره هه‌تا له‌وه‌چه نانه‌وه‌ش له كۆندا جۆره شێوازێك بوو ئێستاش شێوازێكى تره كه خێزانه نوێ یه‌كان گۆڕانكاریان به‌سه‌ر دا هاتووه به‌ره‌و خێزانى بچوك ده‌ڕوات خێزانه‌كان ئێستا زۆر له گه‌ڵ وه‌چه نانه‌وه‌ى زۆر نین له به‌ر گرانى ژیان و سه‌ختى ژیان له هه‌موو بواره‌كاندا.
ده‌توانین بڵێن خێزانى نوێ چه‌ندین تایبه‌ت مه‌ندى هه‌یه له‌وانه:
1. تاكه‌كانی ناو خێزان ئازادی تاكه‌كه‌سیی گشتییان هه‌یه، هه‌موو تاكێك خاوه‌ن قه‌واره‌ی زاتی خۆی و كه‌سایه‌تی یاسایی خۆیه‌تی، چونكه خێزانی مرۆیی له پێشكه‌وتنی خۆیدا سیفه‌تی خۆی وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یاساى ده‌سته‌جه‌معی له‌ده‌ستداوه، هه‌موو تاكێك مافى ئه‌وه‌ی هه‌یه كا بكا و چ كارێكیشی بۆ گونجاوه ئه‌وه هه‌ڵبژێرێ و چیتر ملكه‌چى به‌خێوكه‌ری خێزان نییه و پابه‌ندی ئاڕاسته‌كانی ئه‌و نییه.
2. گۆڕانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ندامانی خێزان، دۆخی ژن له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ژنی هێناوه‌ته مه‌یدانی كار و ده‌توانێ خۆی پشت به‌خۆی ببه‌ستێ، هه‌روه‌ها بووه‌ته ئه‌ندامێكی پۆزه‌تیڤ و ئازاده له هه‌ڵبژاردنی هاوسه‌ری ژیان و خۆی ڕێڕه‌وی ژیانی خۆی ده‌كێشێ.
3. گرنگیدان به ڕواڵه‌تبازی شارستانی و و فه‌رامۆشكردنی پێویستیه گرنگه‌كان و ئه‌م ڕه‌وته‌ش له ساده‌ترین و باڵاترین خێزاندا ده‌بینین، گرنگیدان به جلوبه‌رگ و ڕێكخستنی خێزان له ساده‌ترین شێوه‌یدا و گرنگیدان به كاروباری جوانكاری.
4. تایبه‌تمه‌ندی خێزانی هاوچه‌رخ ئه‌وه‌یه ژماره‌ی كه‌مبۆته‌وه و سنوری دیاریكراوه و ته‌نها له ژن و مێرد و منداڵه‌كان پێكهاتووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش تائێستا خێزانی هاوچه‌رخ هه‌ندێ ئه‌ركی له ئه‌ستۆدایه كه له سیسته‌مه كۆنه‌كانه‌وه بۆى ماوه‌ته‌وه. گه‌ڵانی كۆن كۆمه‌ڵێك ئه‌خڵاقی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستیان هه‌بووه، وا نییه كه هێربرت سپنسه‌ر باسی كردووه به‌وه ئه‌خڵاقیان نه‌بووه و له‌كایه‌ی ڕاودا سه‌رقاڵى ملمڵانێ و ركابه‌ری و به‌ربه‌ره‌كانێ بوون، هێشتاش ئه‌و بنه‌چه ئه‌خڵاقیانه له سیسته‌می خێزانی هاوچه‌رخدا ماوه و په‌یوه‌ندی تاكه‌كانی ناوه و ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی خێزان ڕێكده‌خا، سه‌ره‌ڕاى پێشكه‌وتنی ژیانی خێزان به‌درێژایی نه‌وه‌كان به‌ڵام هێشتا گرنگترین بنه‌ماكانی سیسته‌می خێزانییه به گشتیی(5).
گۆڕانكارى بنه‌ڕه‌تى له بوارى كارى ئافره‌ت دا ڕووى داوه ، گرتنه ئه‌ستۆى هه‌ندێك كار له لایه‌ن ژنانه‌وه كه پێشتر تایبه‌ت بوو به پیاوان، خێزان هێشتا ڕۆڵى سه‌ره‌كى خۆى كه به‌رهه‌م هێنانى منداڵى نوێ یه بۆ ژیان له كۆمه‌ڵگه‌دا پاراستووه، هه‌روه‌ها خێزان له ڕووى ئه‌ركى به كۆمه‌ڵایه‌تى كردنه‌وه به گرنگى ماوه‌ته‌وه هه‌ر چه‌نده زۆر له ڕه‌هه‌نده تایبه‌تیه‌كانى فێر كردنى كار و دامه‌زراوه تایبه‌تییه‌كانى دیكه وه‌كو قوتابخانه سپێردراوه و فێر كردنه ئاكارى و ئایینیه‌كان چیدى له ماڵ و له رێگه‌ى به‌شدارى كردن و ساده‌ى خه‌ڵك له نێوان ماڵ و مزگه‌وت ئه‌نجام نادرێت. رۆڵى ده‌وڵه‌ته‌كان به‌رده‌وام له زیاد بووندایه له پاڵ ئه‌مه‌دا ئه‌ركه‌كانى خێزان له ڕووى پاراستن و پارێزگارى كردنه‌وه گه‌شه‌یه‌كى ئه‌و تۆیان نه‌كردووه و كۆمه‌ڵێك ده‌زگاى وه‌كو خانه‌ى به ساڵاچوان و رێكخراوه‌كانى خزمه‌تگوزارى و كۆمه‌ڵایه‌تى و یارمه‌تیه‌كانى دابین كارى كۆمه‌ڵایه‌تى (ضمان الاجتماعى) پێویستى به پارێزگارى خێزانى كه‌م كردۆته‌وه. خێزان وه‌كو یه‌كه‌یه‌كى به‌رهه‌م هێن گرینگى خۆى وورده وورده له ده‌ست ده‌دات و زیاتر له جاران ده‌گۆڕێت بۆ یه‌كه‌یه‌كى به‌كار به‌ر (مستهلك) (6).
به هۆى ئه‌و سه‌قامگیرى و ڕێژه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى له باشورى كوردستان گۆرانكاریه‌كى زۆرى به خۆیه‌وه بینیوه و پرسى ژن گۆرانكاریه‌كى زۆرى بینیوه، رێكخراوه‌كانى ئافره‌تان و كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى له دوایى ڕاپه‌رینى 1991 ده‌ستیان به كار و چاڵاكى كرد و دروشمى دیموكراسى زۆرێك له حزبه سیاسیه‌كان هه‌ڵگرى بوون كردیان به ئامانجى سه‌ره‌كى خۆیان. گه‌لى كورد له كوردستان پاش ڕاپه‌رین ساڵى 1991 بۆ وه‌دیهێنانى قه‌واره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى سیاسى ده‌ستى پێ كرد، شۆرشێكى ئابوریش بۆ بونیادنانه‌وه‌ى كوردستان و وه‌دیهێنانى گه‌شه‌پێدانى خڕگره‌وه له گشت لایه‌نه‌كانى ژیاندا، شۆڕشێكى كۆمه‌ڵایه‌تیش له باره‌ى بنیاتنانى مرۆیى كورد له توێژینه‌وه‌دا واته نوێ كردنه‌وه‌ى كه‌سایه‌تى كورد به‌و شێوه‌یه‌ى گونجاوه و سازاو بێت له گه‌ڵ گۆرانكاریه تازه‌كانى جیهاندا، پاشان شۆڕشى رۆشنبیرى له بوارى بڵاوكردنه‌وه‌ى چاپ و هۆكاره‌كانى جه‌ماوه‌رى واته ئازادى راگه‌یاندن جگه له رۆڵ و گرنگى گۆرانكارى له رۆژنامه‌وانى كه بایه‌خی خۆى هه‌یه له توێژینه‌وه سیاسیه‌كاندا به‌شدارى پێكردنى هاووڵاتیانیش له‌م وتووێژه بۆ به‌شدارى كردنى سیاسى كاریگه‌ر و هۆشیارانه(7).
گۆڕ‌انى خێزان یه‌كێكه له به‌رهه‌مه گرینگه‌كانى گۆڕ‌انى كۆمه‌ڵایه‌تى، به هۆى ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كانى گۆڕان زیادیان كردووه بۆیه پرۆسه‌كانى گۆڕان له هه‌موو ڕووێكه‌وه زیادى كردووه زۆربونى رێژه‌ى دانیشتوان و قه‌باره‌ى خێزانه‌كان به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه ده‌چن، خێزانى كۆن بۆ ژیانى ئابوورى خۆى پشتى به زه‌ویه‌ك ده‌به‌ست ئێستا ده‌ستى كارى زۆرى بووه (مارتن یانگ) له گوندى تایتۆى هه‌رێمى شانتۆنگى چین تێبینى ئه‌وه‌ى كردووه ئێستا گه‌نجان هیچ هه‌ستێكى گه‌رم و گوڕیان له هه‌مبه‌ر خێزانه‌كانیان نیه، بۆیه گۆرانى قه‌باره‌ى بنه‌ماڵه و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى بۆ چه‌ند خێزانى بچوك شوێنه‌وارى زۆر گرینگ به سه‌ر ژیان و تایبه‌تمه‌ندى كۆنه‌كانى خێزاندا به جێ هێشتووه(8) .
په‌راوێزه‌كان:
1. قارح سماح، التغير الأجتماعى والتنشئه السياسيه، جامعه محمد خيضر- بسكره الجزائير، 2008، لا 10 – 12.
2. د. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 179.
3. د. أمل خلف، التنشئه السياسيه للطفل ماقبل المدرسه، دار العالم للكتب، طبعه الأولى، قاهره، 2006، ص 63 – 64.
4. ريتشارد دارسن، كيث برويت، كارن داوسن، مصدر السابق، ص 124.
5. د. مصطفى الخشاب، مصدر السابق، ص 83 – 84.
6. د. مه‌نوچێهر موحسنى، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 399 – 400.
7. د. تاهير حسو زيبارى، رۆڵى هۆكاره‌كانى راگه‌ياندن له گه‌شه پێدانى هۆشيارى سياسى وه به‌شدارى كردنى سياسى له لاى لاوانى زانكۆ (لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى مه‌يدانيه) ، 2002، لا 113.
8. محمود بن محمد، سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 116.
==========
(11)
سیاسه‌ت ڕه‌نگه ئه‌كتیفترین كه‌ناڵ و گرینگ‌ترینیان بێت بۆ ئه‌وه‌ى له میانه‌یه‌وه گۆرانكارى دروست بكه‌ن و بارودۆخى ژن و خێزان نه‌ك هه‌ر پێویستى به گۆرانكاریه به‌ڵكو سه‌ر له نوێ بنیات نانه‌وه‌یه ، ژن له بینه‌ر و گوێگرى سیاسیه‌وه ئێستا گۆڕاوه بۆ چاڵاكى سیاسى بۆ ئه‌وه‌ى كاریگه‌ر بێت له ناو سیاسه‌تدا پێویسته سه‌نگى سیاسى خۆى هه‌بێت(1) به‌ڵام له باره‌ى به ئێمه‌ى كورده‌وه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كى كۆن داگیركراوى سه‌ر ڕووى ئه‌م زه‌مینه خه‌بات یه‌كێك بووه له ناسنامه هه‌ره دیاره‌كانى به‌شێكى زۆرى تاك و خێزانه‌كانمان، ئامانجیش لێ ى گه‌یشتن بووه به مافه ڕه‌واكانى كه داگیركه‌رانى كوردستان به هێز لێیان سه‌ندوینه‌ته‌وه، تاكى ئێمه‌ى كوردیش هه‌میشه له نێوان هه‌وراز و نیشێوى دا بووه هه‌ر بۆیه تا ئه‌مڕۆ بگره بۆ چه‌ندین ساڵى ئاینده‌ش خه‌باته‌كه‌مان به‌رده‌وام بووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت(2).
بۆیه گۆڕانكاریه‌كى زۆر به سه‌ر ڕۆڵ و ئه‌ركى خێزاندا هاتووه نه‌ك هه‌ر له بوارێكه‌وه به‌ڵكو له چه‌ندین بواردا له به‌ر ئه‌وه پێشوو دوژمنانى كورد و تا ئێستاش له گه‌ڵ بێت هه‌میشه له هه‌وڵى شكاندن و په‌راوێزخستنى كورددا بوون و لاواز كردنى به تایبه‌تى زمانى كوردى و زمانى نه‌ته‌وه‌كانى تر ده‌ستى دایه به عه‌ره‌ب كردنى زۆربه‌ى بواره‌كانى ژیان له سیسته‌مى په‌روه‌رده و چه‌ندین مه‌رج بۆ پێشخستنى زانستى داناوه كه نه‌ده‌كرا لێى ڵا بده‌ن هه‌ڵسا به عه‌ره‌ب كردنى گشت قوتابخانه‌كان و ناوه‌كانیان و ته‌نانه‌ت قه‌ده‌غه‌كردنى جل و به‌رگى كوردى، چه‌ندین جار به چه‌ندین بڕیارى جیا جیا هه‌وڵى قه‌ده‌غه‌كردنى جگه له عه‌ره‌بى زمانه‌كانى دى داوه هه‌روه‌ها گۆڕینى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى كه ئه‌م بڕیارانه شێوه‌ى توندوتیژى نا چاڕ كردنى خه‌ڵكى دانیشتوانى كوردنشینى ده‌گرته‌وه(3). خێزانه‌كان گۆڕانكارى گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هاتووه له هه‌موو بواره‌كاندا هه‌ر له ناوى تاكه‌كان و قوتابخانه‌كان و هه‌موو ده‌زگاكانى ناو كۆمه‌ڵگه هه‌ر وه‌كو وتمان له به‌ر ئه‌وه جۆره به عه‌ره‌ب كردنێك هه‌بوو له ناوى منداڵه‌كان له پێشوودا ناوى كوردى ڕه‌سه‌ن زۆر كه‌م بوو به‌ڵكو ناوى قوتابخانه و ده‌زگاكانى تریش هه‌ر عه‌ره‌بى بوون، كولتوورى ئه‌و كاتى ترس و تۆقاندن بوو له حكومه‌تى ئه‌وساى عیراق بۆیه زۆربه‌ى ناوه‌كان عه‌ره‌بى بوون به‌ڵام له ئێستادا دوایى ئه‌و گۆڕانكاریانه ناوه‌كان زۆربه‌ى زۆریان كوردین ته‌نانه‌ت گۆڕانكارى له جۆرى ناو لێنانه‌كه‌ش كراوه، خێزانه‌كانى ئێستا به پێ ى سه‌رده‌م و ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ى ده‌بینرێن ناوى سه‌یر و به پێ ى ئه‌و درامایانه‌ى سه‌یرى ده‌كه‌ن جار جار ناو له منداڵه‌كانیان ده‌نێن واته ئه‌و كلتوره‌ى جاران نه‌ماوه جۆره ئازادیه‌كى ڕه‌ها له هه‌موو بواره‌كانى ژیان به‌دى ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانینن بڵین خێزان گۆڕانكاریه‌كى زۆرى به‌سه‌ر دا هاتووه له هه‌موو بواره‌كاندا بوارى سیاسیش یه‌كێكه له‌و بوارانه بۆیه تاكى كورد ئێستا هۆشیارانه تر ڕه‌فتار ده‌كات و به‌رز بوونه‌وه‌ى هۆشیارى رۆشنبیرى ژن و گرنگى دانى كۆمه‌ڵگه‌كان به خێزانه‌كان كارى كرده سه‌ر به‌رز بونه‌وه‌ى ئاستى رۆشنبیرى خێزان.
له قۆناغى ئه‌مڕۆدا ڕۆڵ و ئه‌ركى خێزانى كوردیش هاوكات له گه‌ڵ ئه‌ركى خێزان له سه‌ر ئاستى جیهان گۆڕانكارى به‌خۆیه‌وه بینیوه به‌ڵام به رێژه‌ى جیاواز، ئه‌گه‌ر له قۆناغى پێشوودا زۆربه‌ى دایكان و باوكان نه‌خوێنده‌وار بووبن به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ده‌توانین بڵێن كه ئه‌م دۆخه به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو گۆڕانكارى به سه‌ر دا هاتووه ئه‌م دۆخه تازه‌یه‌ش كارى كردۆته سه‌ر په‌روه‌رده كردنى منداڵ له هه‌موو بواره‌كان، ئه‌گه‌ر له كۆندا منداڵ له ناو خێزاندا ته‌نها داب و نه‌ریت و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئایینیه‌كانى فێر ده‌كرا و گوێبیستى هونه‌ر و گۆرانى كوردى و فۆڵكلۆرى ده‌بوو كه چى ئه‌مڕۆ به هۆى كراوه‌یى هه‌رێمى كوردستان به ڕووى جیهان و خوێنده‌وار و بوونى كاركردنى دایكان و له دام و ده‌زگاكانى میرى و داب و نه‌ریت و فه‌رهه‌نگى بێگانه ئاوێته بووه له گه‌ڵ فه‌رهه‌نگى كورده‌وارى، دایك كه‌متر ده‌توانێت چاودێرى منداڵ بكات له به‌ر ئه‌وه‌ى خێزان له ئێستادا به مه‌به‌ستى چاودێرى كردن و فێر كردن پشت به دام و ده‌زگا تایبه‌تیه په‌روه‌رده‌یه‌كان ده‌به‌ستن(4).
باسى چواره‌م:
جیهانگیرى و پێگه‌یاندنى سیاسى Globalization and Political Socialization
جیهانگیری واته مۆدێرنیته، (رۆبرتسۆن) جیهانگیری و ڕواڵه‌ت و سروشتی مۆدێرنیته پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، و مه‌به‌ست له مۆدێرنیته به‌دیهێنانی یه‌كسانی و پێشكه‌وتن و ڕاوێژكاری و دادپه‌روه‌ری و دیموكراسیی و ڕێزگرتنی یاسا و عه‌قڵا و بڕوابوون به ئه‌زموونگه‌ری و كارلێك وته‌واوكه‌ری نێوان سیاسه‌ت و ئابووری و ته‌كنه‌لۆژیایه و به‌ره‌نگاری بونیادی مه‌عریفی كڵاسیكی باو ده‌بێته‌وه و موسڵمانانیش به‌وریاییه‌وه وه‌ڵامیان دایه‌وه وه‌كو چۆن وڵاتانی جیهانی سێیه‌م وه‌ڵامی جیهانگیریان دایه‌وه له‌مانای مۆدێرنیته، ئه‌وه‌ش بووه هۆی په‌ره‌پێدانی هه‌ندێ وێنه و شێوه‌ی مۆدێرنیته(6).
(فریدمان) پێی وایه سیسته‌می جیهانگیری هاوچه‌رخ هه‌وڵده‌دا كاربكاته سه‌ر دروستكردنی جیهان له‌كاتی ئێستاماندا به‌شێوازی ئه‌مریكی، جیهانگیری هاوچه‌رخ توانیویه‌تی سه‌رمایه‌داری و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری پێكه‌وه ته‌واو بكا و سنوری نێوان وڵاتان ببڕێ و دان به جوگرافیا و كو‌لتور و كۆمه‌ڵگه‌دا نانێ به‌ڵكو هه‌وڵده‌دا سیسته‌می كۆن له‌نێوبه‌رێ، هه‌روه‌ها هه‌ندێ به‌هاى پۆست مۆدێرنیته و ملمڵانێیه‌ك له‌نێوان كۆن و نوێ هه‌یه، جیهانگیری نوێ وه‌كو شێوازێك بۆ ژیان دان به شوێن و كاتدا نانێ. چ توێژه‌ران ناكۆك بن له وه‌سفی جیهانگیریدا له‌وه‌ی مۆدیله یا ئه‌فسانه، ئێستا بووه‌ته واقیعێك ناكرێ فه‌رامۆش بكرێ و له‌به‌رچاو نه‌گیردرێ(7).
ئه‌وه‌ی جیهانگیری له خێزانی ده‌وێ بریتیه له‌وه‌ی له هه‌موو به‌شێكی خێزانی ئاسیایی و ئه‌مریكایی ده‌وێ، هه‌روه‌ك ده‌كرێ جیهانگیری به‌رهه‌م و ئامانجه‌كانی خۆی له گۆڕێنی هه‌ندێ شێوازی پێگه‌یاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵه‌كان به‌دی بهێنێ و منداڵه‌كان له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا رابهێنێ و پاشان بیانخاته سه‌ر باوه‌ڕهێنان به زمان و ئه‌زموونگه‌ری و گۆڕینی خێزان له سیسته‌مێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی پڕ له سۆز و به‌زه‌ییه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كی سارد و پوچ و گۆڕینی پێشڕه‌وێتی دایك و باوك(8).
جیهانگیری دیارترین ئاسته‌نگه به‌ره‌و ڕووی خێزانی موسڵمان بۆته‌وه و ئامانجی ئه‌وه‌یه سنوره‌كان نه‌هێڵن و جیاوازی نێوان كۆمه‌ڵگا مرۆییه‌كان بتوێنێته‌وه و ئه‌و به‌هایه په‌رت و بڵاو بكه‌ن كه كۆى مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ری كۆكن، له‌گه‌ڵا ئه‌وه‌شدا ئاسته‌نگه‌كانی جیهانگیری هاوشانه به داهێنانی فیكری و ڕۆشنگه‌ری به‌رده‌وامی ئایدیۆلۆژی، و ڕۆشنگه‌ری یاسایی كه هاوكاری خێزانه له‌وه‌ی له‌نێو ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه‌دا ڕێگه‌ی خۆی به سه‌ڵامه‌تی و ڕێزه‌وه ببڕێ(9).
له قۆناغه‌كانى سه‌رده‌مى مۆدێرندا سنوره‌كانى كۆمه‌ڵگه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه دیارى ده‌كرا ، سنوره سیاسه‌یه‌كان كه‌م تا زۆر له گه‌ڵ سنوره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یه‌كیان ده‌گرته‌وه به‌ڵام پرۆسه‌ى به جیهانى بوون به داخوران و هه‌ڵگرتنى سنوره نه‌ته‌وه‌یه‌كان و به‌ستێنى چیایى كۆمه‌ڵگه و په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كولتووریه‌كان له دامه‌زراوه‌ى ده‌وڵه‌ت ئاماده ده‌كرد پرۆسه‌ى به جیهانى بوونى سیاسى بریتى بوو له لاواز بوونى ده‌وڵه‌ت و بێ متمانه بوونى ئابوورى نه‌ته‌وه‌كان و خه‌وشدار بوونى سنورى نێوان هه‌نارده و هاورده له گه‌ڵ ده‌رچوون و ڕوو له زیادبوونى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له كۆنترۆڵى ده‌وڵه‌ت و دروست بووندا خۆى ده‌بینێته‌وه پێ ى ده‌ڵێن به جیهانى بوونى سیاسى(10).
سیسته‌می جیهانگیری هاوچه‌رخ هه‌وڵى ده‌دا جیهان به‌شێوازی ئه‌مریكایی دابڕێژێته‌وه و جیهانگیری هاوچه‌رخیش هه‌وڵده‌دا سه‌رمایه‌داری و ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری بكاته ته‌واوكه‌ری یه‌كتر و سنوری نێوان وڵاتان ببڕێ و ئامانجی دروستكردنی یه‌ك بازاڕی جیهانییه(11).
له ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا كاریگه‌رییه‌كانی دیارده‌ی جیهانگیری، شێوازی ئاسایی دروستبوونی خێزان له‌نێوچووه، گه‌نجان گوێ له ڕێنمایی باوانیان ناگرن، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی خێزان سه‌قامگیر و به‌رده‌وام نه‌بێ ، هه‌روه‌ها له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌ی له چه‌رخی زانیاری‌دا ده‌ژین و ئه‌وه‌ش زاده‌ی هێرشی تۆڕه‌كانی كۆمپیوته‌ر و ئینته‌رنێت و كه‌ناڵه‌كانی سه‌ته‌ڵایتی ئاسمانییه و دوایین زانیاری به به‌شداربووان ده‌دا، ده‌بینین سیسته‌می نوێی جیهانی ئاراسته‌یه‌كی تازه‌ی له‌هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باوان له‌نێو خێزاندا خستۆته ڕوو، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌سه‌ڵاتی باوانی به‌سه‌ر منداڵه‌كانه‌وه نه‌هێشتووه و ئازادیه‌كی ڕه‌های پێداون له سه‌ربه‌خۆیی ئابوریی جیا له باوان(12).
به‌ڵام هه‌ندێ پێویستی پێگه‌یاندنی سیاسیی له ژێر سایه‌ی جیهانگیریدا بریتیه له پێدانی به‌ها و ئاڕاسته‌ی سیاسیی به‌هۆی هه‌ندێ كه‌ره‌سته‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی وه‌ك خێزان و قوتابخانه و گرووپی هاوڕێیان و ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن و ئه‌وه‌ش پرۆسه‌یه‌كه كه له‌ڕێگه‌یه‌وه كولتووری سیاسیی كۆمه‌ڵگه له‌نه‌وه‌یه‌كه‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كی دیكه، به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی پێگه‌یاندنی سیاسیی به پێدانی به‌های سیاسیی باوی ئه‌و كۆمه‌ڵگه جیهانییه ده‌بێ كه بووه‌ته گوندێك و لێره‌وه په‌ی به مانای حه‌ق و دادپه‌روه‌ری و چاكه و خراپه و گفتوگۆ و ملمڵانێ ده‌بێ. به‌ڵام پێویسته جه‌خت بكه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه‌ناڵی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تازه له ژێر سایه‌ی ڵافاوی جیهانگیریدا ده‌كرێ له‌ناوه‌وه چاك بكرێ و له‌ناوه‌وه سنورمان دیاری بكه‌ین ئه‌وه‌ش له مرۆڤی تاكه‌كه‌س و كۆمه‌ڵ و گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌وه ده‌بێ، له‌وێوه ده‌كرێ دڵنیابین له نه‌وه‌ی تازه‌ی نێو شه‌پۆلی جیهانگیریدا، بۆیه فه‌راهه‌مبوونی هه‌ندى پێویستی پێگه‌یاندنی سیاسیی له ژێر سایه‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی باسمان كرد پێویستی به هێنانه‌ئارای گه‌شه‌پێدانێكی سیاسیی نیشتمانیی و ئه‌وروپییه، ئه‌وه‌ش له ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كییه‌وه كه ده‌روازه‌ی پێگه‌یاندنی سیاسیی نه‌وه‌ی تازه‌یه، و هه‌موو خانه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئه‌ركی پێگه‌یاندنی خۆی باڵاده‌ست ده‌بێ له‌ده‌ستپێكیشه‌وه خێزان و قوتابخانه و بۆ كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و حیزبه‌كان و په‌رله‌مان(13).
په‌راوێزه‌كان:
1. مهاباد قه‌ره‌داغى، شه‌ره‌فنامه، ده‌زگارى سه‌رده‌م بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه، چاپى دووه‌م، 2004، لا 82.
2. د. كه‌يوان ئازاد انوه‌ر، نه‌ريته‌كانى كورد، چاپخانه‌ى چوارچرا، سلێمانى، چاپى يه‌كه‌م، 2011، لا 10.
3. چنار سه‌عد عبدالله، كاريگه‌رى بارى سياسى له سه‌ر گه‌شه كردنى هۆشيارى نه‌ته‌وه‌ى كورد دواى ڕاپه‌رينى ساڵى 1991، نامه‌ى ماسته‌ر، توێژينه‌وه‌يه‌كى بڵاونه‌كراوه، به‌شى كۆمه‌ڵناسى- زانكۆى سه‌لاحه‌دين، 2002، لا 132.
4. هه‌مان سه‌رچاوه‌ى پێشوو، لا 132.
5. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 143.
6. المصدر نفسه ، ص 144.
7. بهالدين خليل التركيه، مصدر السابق، ص 409.
8. ابراهيم جابر السيد، التفكك الأسرى والأسباب والمشكلات والطرق علاجها، دار التعليم الجامعى للطباعه والنشر، ليبيا، 2014، ص 86.
9. أحمد گوڵمه حه‌مدى، جيهانى بوون و كه‌لتور و شوماس، وه‌رگێرانى عبدالله به‌هرامى، ده‌زگاى موكريانى، چاپى يه‌كه‌م، 2007، لا 73 – 74.
10. بهالدين خليل التركيه، مصدر السابق، ص 405.
11. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 147 – 148.
12. قاسم حجاح، التنشئه السياسيه فى الجزائير فى ظل العولمه، مجله البعث، عدد 20، جزائير، جامعه ورقله، 2003، ص 88.
=========
(12)
له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مدا وته‌كه‌ی (مارشان ماكلوهان)ی (1964) زانای كه‌نه‌دی له‌باره‌ی به‌گوند بوونی جیهان و له وه‌سفی گۆڕانكاری ته‌كنه‌لۆژییه‌كاندا كه وێنه‌ی كۆی جیهان پێكه‌وه ده‌كێشێ، بووه‌ته جۆرێك له شارێكی بچووك كه له ڕووی ئه‌لیكترۆنییه‌وه پێكه‌وه وابه‌سته‌كراوه. به‌ڵام (ریچارد بڵاك) پێی وایه ئه‌و پێشكه‌وتنه ته‌كنه‌لۆژیه‌ی كه ماكلۆهان له وه‌سفی گوندی جیهانیدا پشتى پێ به‌ستووه زیاتر په‌ره‌ى سه‌ند و به‌شێوه‌یه‌ك بووه هۆی تێكشكاندنی ئه‌و گونده جیهانییه و پارچه‌پارچه كردنی جه‌ماوه‌ر و زیاتر هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه. كۆمه‌ڵگه‌ی هاوچه‌رخ ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك ئاڵوگۆڕی تازه بۆته‌وه كه كاری كردۆته سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان، له‌نێو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش هاتنی ئامرازه‌كانی په‌یوه‌ندی و كات به‌سه‌ربردنی نوێ و كۆمپیوته‌ر بۆ ناو هه‌موو ماڵێك و بووه‌ته هۆی لاوازبوونی په‌یوه‌ندی خێزانی، و سه‌رقاڵبوونی ئه‌ندامانی خێزان و كه‌مبوونه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ بووه‌ته به‌شێك له‌ژیان، به‌كارهێنانی تۆڕی جیهان بونیادێكی نیمچه داخراوی هێنانه‌وه‌ته ئارا كه ورده ورده پاڵ به تاكه‌وه ده‌نێ له‌سه‌ر حیسابی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان خۆی تیا بلكێنێ(1).
له‌به‌ر ئه‌وه جیهانگیرى پرۆسه‌یه‌كى ته‌واوكاریه له هه‌موو جیهاندا بۆ سیاسه‌تى حكومه‌ته‌كان و كولتوره‌كان بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بازاره داراییه‌كان له میانه‌ى بازرگانى و ئاڵوگۆرى بیر و بۆچونه‌كان دایه له به‌ر ئه‌وه شتێكى نوێ یه، رۆشنبیره‌كان بیریان له ده‌رئه‌نجامه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى جیهانگیرى كردۆته‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ، گه‌شه‌سه‌ندنه‌كان له ده‌ره‌وه‌ى وڵات و چاوه‌ڕوانكراوه و كاریگه‌رى له سه‌ر ژیانى خه‌ڵك دابنێت بۆ گۆڕینى ژیانیان هه‌ندێك واى ده‌بینن جیهانگیرى (العولمه) ده‌رئه‌نجامێكى سروشتى ته‌كنۆلۆژیاى گه‌یاندنه به‌ڵام هه‌ندێكى تر به چاوێكى ڕه‌خنه‌یانه سه‌یرى ده‌كه‌ن له به‌ر ئه‌وه پرۆسه‌یه‌كه به شێوه‌یه‌كى فراوان رێگه به كۆمپانیا فره ڕه‌گه‌زه‌كان ده‌دات به بێ بوونى هیچ به‌ربه‌ستێك(2).
بێگومان جیهانگیرى خۆى له هه‌موو كون و كه‌له‌به‌ر و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كاته‌وه پێگه‌یاندنى سیاسیش بێگومان به‌شێكه له‌مه و ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى كه په‌یوه‌ستیشه به گۆرانكاریه سیاسیه‌كان نه‌مانى دوو جه‌مسه‌رى رووخانى دیوارى به‌رلین، بۆیه ناكرێت بڵێین جیهانگیرى سیاسه‌تێكى داڕێژراوه خه‌ڵكانێك به‌سه‌ر جیهان ده‌یسه‌پێنن هێشتا جیهانگیرى له قۆناغى به‌ره‌و پیشچوون و پرۆسیس دایه رۆژ به‌رۆژ دیواره‌كان ده‌روخێنن كه به هۆیه‌وه ئه‌و دیوارانه‌وه جاران نه‌مان ده‌زانى له وڵاته داخراوه‌كان دا چى ده‌گوزه‌رێ، به‌ڵام ئێستا به هۆى پرۆسه‌ى جیهانگیریه‌وه تاكه‌كان ده‌توانن بزانن له دوورترین وڵات چى ڕووده‌دات، بێگومان ئێمه‌ى كوردیش به‌ده‌ر نینن له‌و پرۆسێسه سوودى زۆریشمان لێ وه‌رگرتووه به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كى ژێر ده‌ست بووین كه ده‌بووایه دواى جه‌نگى جیهانى دووه‌م ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆمان هه‌بێت له به‌ر ئه‌وه دره‌نگتر و هێواشتر به‌و پرۆسه‌یه گه‌یشتین، له ساڵانى ڕابردوو نه‌ته‌وه‌ى كورد هه‌ر چاڵاكیه‌كى سیاسى و رۆشنبیرى و ته‌نانه‌ت هونه‌ریشى كرد بێت له سنورى ته‌سك تێپه‌رى نه‌كردووه بۆیه هه‌میشه له جینۆ ساید و كۆمه‌ڵكوژى دابووه، به‌ڵام له كۆتایى سه‌ده‌ى بیسته‌م به‌هۆى فراوان بوون و به‌ربڵاوى چه‌مكه‌كانى جیهانگیریه‌وه له هه‌موو ڕووێكه‌وه سیاسى و رۆشنبیرى، دۆزى كورد به‌ره‌و پیشه‌وه چووه و باشوورى كوردستانیش پێگه‌یه‌كى سیاسى و كیانێكى تا ڕاده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆى دروست كردووه له به‌ر ئه‌وه تا دێت زیاتر له گه‌ڵ جیهانگیرى ده‌گوزه‌رێت، له سایه‌ى ئه‌و جیهانگیریه‌وه جۆره سیاسه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ و هه‌ڵبژاردن و ئازادى ڕه‌ها بوون هاته كایه‌وه و ئه‌و جیهانگیریه سیاسیه واى كرد كه دیمو‌كراتى له زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان بچه‌سپێت كه خه‌ڵكى خۆیان ئازادن له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رى خۆیان و رێزگرتن له مافه‌كانى مرۆڤ و ئازاده سیاسى و چۆنیه‌تى بیر كردنه‌وه به شێوه‌یه‌كى ئازادانه(3).
گرنگیدانی پێشوه‌خته به په‌یبردنی سیاسیی پێگه‌شتووان له‌ژێر سایه‌ی جیهانگیری و له‌ڕێگه‌ی پڕۆگرامه‌كانی خوێندنه‌وه كه پێویسته به‌هاى شورا و دیموكراسی و به‌هاى لێبورده‌یی و ڕاستگۆیی و نیشتیمانپه‌روه‌ری ڕاستگۆیانه و به‌هاى كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی باڵا له‌خۆ بگرێ. هه‌روه‌ها زه‌رووره‌تی ته‌واوكاری ڕۆڵی خێزان و ده‌زگاكانی پێگه‌یاندنی سیاسی دیكه له به‌ره‌وپێشچوونی هۆشیاریی و به‌ستنه‌وه‌ی تاك به خه‌م و ئاسایشی نیشتمانه‌كه‌ی و خه‌می كۆی مرۆڤایه‌تی و پاراستنی نه‌وه‌ی نوێ له‌ڕێگه‌ی نموونه‌ى باڵا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی درۆی سیاسیی و شێوه‌كانی به‌رتیل و خزمخزمێنه و ڕه‌گه‌زپه‌رستی و ده‌مارگیری و ناپاكی و په‌رستنی كه‌سه‌كان، كۆى ئه‌م شتانه له‌ژێر سایه‌ی جیهانگیریدا بڵاوبۆته‌وه، و هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی كولتووری سیاسیی له كۆمه‌ڵگه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ی به‌شداری سیاسیی و كاراكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی(4).
به‌شى شه‌شه‌م: ئه‌نجام و پێشنیاره‌كان
1- جیاوازى ڕه‌گه‌زى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ى (61%) له ڕه‌گه‌زى نێر نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه پێك دێنن له به‌رامبه‌ردا رێژه‌ى (39%) له ڕه‌گه‌زى مێ پێك دێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه رێژه‌ى پیاوان زۆر زیاتره له رێژه‌ى ئافره‌تان هه‌روه‌ها بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت نێره‌كان زیاتر ڕۆڵیان هه‌یه له پێگه‌یاندنى سیاسى تاكه‌كانى ناو خێزان.
2-سه‌باره‌ت به جیاوازى ته‌مه‌نى نموونه‌ى توێژینه‌وه‌كه ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان (30 – 40) ساڵه، به رێژه‌ی (32%) زۆرترین ئاسته‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه پێك دێنن، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ى ته‌مه‌نیان له نێوان (63 – به‌سه‌ره‌وه) ساڵه، به رێژه‌ی (2،5%)، ژماره‌یان (5) كه‌سه، كه‌مترین ڕێژه‌یه له ئاسته‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه.
3- شوێنى نیشته‌جێ بوونى تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه هه‌روه‌ك ئه‌نجامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن رێژه‌ى (37،5%) له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان و رێژه‌ى (37.5%) له گه‌ڕه‌كه مام ناوه‌ندن و رێژه‌ى (25%) له گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانن.
4- ئاستى خوێنده‌وارى دایك و باوك به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆمان ده‌ركه‌وت كه ئاستى خوێنده‌وارى باوك به رێژه‌ى (85%) له به‌رامبه‌ردا ئاستى خوێنده‌وارى دایك به رێژه‌ى (75%)، به‌ڵام ئاستى نه‌خوێنده‌وارى باوك به رێژه‌ى (15%) له‌به‌رامبه‌ردا ئاستى نه‌خوێنده‌وارى دایك به‌رێژه‌ى (25%)ه. به‌شێوه‌یه‌كى گشتى جیاوازى نێوان رێژه‌كان له ئاستێكى باش دایه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه‌بۆ ئه‌و كرانه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى به ڕووى ئافره‌تان له رووى خوێندن.
5- ئاستى ئابوورى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه وه‌كو بۆمان ده‌ركه‌وت به‌رزترین رێژه له ئاستى ئابوورى ناوه‌نددایه كه ده‌گاته رێژه‌ى (40.5%)، هه‌روه‌ها نزمترین رێژه‌ش له ئاستێكى خراپ دایه و ده‌گاته رێژه‌ى (13%) كه‌واته لێره‌دا ئه‌و ڕاستیه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه نیوه‌ى زیاترى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه بارى ده‌رامه‌ت و گوزه‌رانیان ناوه‌نده. بێگومان هۆكارى ئه‌مه‌ش بۆ نزمى ئاستى بژێوى هاووڵاتیان ده‌گه‌ڕێته‌وه به تایبه‌تى له هه‌ل و مه‌رجى ئێستادا به‌هۆى نه‌بوونى مووچه و بێكارى و نایه‌كسانى دابه‌ش كردنى سامان و داهاتى هه‌رێمى كوردستان.
دووه‌م: ئه‌نجامه‌كانى تایبه‌تن به ئامانجه‌كانى توێژینه‌وه‌كه
1- تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (79%) له‌و باوه‌ڕه‌دان خێزانه‌كانیان گرینگى به ڕووداوه سیاسیه‌كان ده‌ده‌ن، هه‌روه‌ها به رێژه‌ى (8%) به نه‌خێر وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه خێزانى كوردى له ئێستادا زۆرتر گرینگى به ڕووداوه سیاسیه‌كان ده‌ده‌ن.
2- تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (70%) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه به‌ڵێ له خێزانه‌كاندا جیاوازى ده‌كرێت له به‌رامبه‌ردا به رێژه‌ى (13%) له‌و باوه‌ره‌دان كه ئه‌و جیاوازیه ناكرێت، لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت جیاوازی كردن له نێوان كوڕ و كچدا له پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى سیاسى دا له ناو خێزانه‌كاندا هه‌یه.
3-تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (60%) كه به‌رزترین رێژه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه باوك زۆرترین ئه‌ركى پێگه‌یاندنى سیاسى له خێزاندا له ئه‌ستۆیه كه ئه‌مه‌ش سرووشتى كۆمه‌ڵگه‌ى كورده‌وارى سه‌پاندوویه‌تى.
4- تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (49%) له‌و باوه‌ڕه‌دان خێزان سه‌رچاوه‌ى پێگه‌یاندنى سیاسى یه بۆ منداڵه‌كانیان له پاڵ ئه‌مه‌دا راگه‌یاندن و قوتابخانه زۆرترین رێژه‌یان به‌ركه‌وتووه له پرۆسه‌ى پێگه‌یاندنى سیاسى تاكه‌كانى خێزان.
5- تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (68%) كه زۆرترین رێژه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه دایك و باوك ئه‌و ڕۆڵه‌ى جارانیان له پێگه‌یاندنى سیاسى منداڵه‌كانیاندا نه‌ماوه.
6- زۆربه‌ى تاكه‌كانى نمونه‌ى توێژینه‌وه‌كه به‌رێژه‌ى (70%) له‌و باوه‌ڕه‌دان كه خراپى بارى ئابوورى ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م خێزان بۆ پێگه‌یاندنى سیاى ئه‌ندامانیان.
7- بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌رێژه‌ى (51%) له‌و باوه‌ڕه‌دان فراوانى پێشكه‌وتنى هۆیه‌كانى راگه‌یاندن ده‌بێته ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م خێزان بۆ پێگه‌یاندنى سیاسى ئه‌ندامانى كه ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌یه.
8-به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌وه‌مان تێبینى كرد رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له خه‌ڵك گرینگى به بابه‌ته سیاسى یه‌كان ده‌ده‌ن هه‌ر له بچوكه‌وه تا گه‌وره و به ته‌مه‌نه‌كانه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه له كاتى ئێستا و له‌و كاته‌ى توێژینه‌وه‌كه‌مان ئه‌نجامده‌دا به بارێكى سیاسى و ئابوورى سه‌خت تێپه‌ر ده‌بووین، سیاسه‌ت و ئابوورى زۆرترین باس و خواسى له‌سه‌ر بوو، بۆیه توێژینه‌وه‌كه‌مان له كات و ساتى خۆى دابوو هه‌وڵمان دا به پێ ى پێویست وورد بینه‌وه له بابه‌ته‌كه‌مان و شرۆڤه‌ى بكه‌ین. لێره‌دا بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه:
أ- جیاوازى له‌به‌رز بونه‌وه‌ى ئاستى پێگه‌یاندنى سیاسى له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى هه‌ولێردا هه‌یه، له گه‌ڕه‌كه ده‌وڵه‌مه‌ند و ناوه‌ندى یه‌كانیشدا تا ڕاده‌یه‌ك نزیكن له‌یه‌ك به‌ڵام له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان ئاستى پێگه‌یاندنى سیاسى نزمتره.
ب- له كوردستان له دوایى ڕاپه‌رین سه‌نته‌ر و رێكخراوى پیشه‌یى و حزبى زۆر دامه‌زراوه كه كار له بوارى سیاسی‌دا ده‌كه‌ن، به‌ڵام نه‌بونه‌ته هۆى پێشخستنى ئاستى هۆشیارى و پێگه‌یاندنى تاكه‌كان له بوارى سیاسی‌دا.
له كوردستان توێژینه‌وه‌ى زۆر ئه‌نجامدراون له‌سه‌ر پێگه‌یاندنى سیاسى به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان نه‌یتوانیووه سوود له‌و كه‌سه ئه‌كادیمیانه وه‌ربگرێت بۆ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كانى په‌رله‌مان و حكومه‌تدا بۆ ئه‌وه‌ى كورد زیاتر سوود له‌و خه‌ڵكه شاره‌زایانه وه‌ربگرێت و گرینگ‌یان پێ بدات.
په‌راوێزه‌كان:
1. مديحه أحمد عباده، مصدر السابق، ص 150 – 151.
2. Richard T. Schaefer، Sociology، Ninth edition، M C G raw Hill Company، 2005، PP 60.
3. جليل سعيد، سه‌ره‌تايه‌ك بۆ خوێندنه‌وه جيهانگيرى بابه‌تێكه له ماڵپه‌رى كوردژين(www.kurdzhin.net) له 31/3/2011.
4. قاسم حجاج، مصدر السابق، ص 90.